بۆ ناوەڕۆک بازبدە

عەبدوڵڵا بەگ بێناری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە عەبدوڵابەگ بێناریەوە ڕەوانە کراوە)
وێنەى عەبدوڵڵا بەگى بێنارى لە نزیک رەواندز ١٩١٧

عەبدوڵڵا بەگی بێنارێ (بە عەرەبی: عبدالله بيگ بينارى)، (١٨٨٠ — ١٩٣٩) دوامین میری میرنشینی برادۆستی مەرگەوەڕ و ورمێ. عەبدوڵڵا بەگ کوڕی جەھانگیر کوڕی میر سوڵتان لە نەوەی خانی لەپزێڕینی پاڵەوانی داستانی قەڵای دمدم.[١] کە ھەردووکیان بە دەستی عەجەمان نامەردانە کوژراون. خانی دمدم لە ١٦٠٩[٢] و سوڵتان ئەحمەد لە ١٨٥٤.[٣] قەڵای بێنار کەوتۆتە سێکوچکەی سنووری ئێران، عێڕاق و تورکیا دوا پێگەی میرانی برادۆست بووە کە نەکەوتبووە ژێر دەسەلاتی عەجەمان. رۆژگاری میرایەتی عەبدولا بەگ پڕ بووە لە ئالنگاری ناوخۆیی و دەرەکی.

پاش نەمانی زۆربەی میرنشینە کوردیەکانی نێو رچەی میرانی شەرەفنامە، دەوڵەتی عوسمانی پشتگیری بنەماڵەی شێخی نەھری شەمزینان[٤] وسەرۆک ھۆزەکانی ھەرکی و شکاکی دەکرد تا لە شەڕی روس و یاخی بووە ئەرمەنەکان کەڵکیان لێ وەربگرێت و ھەژموونی ئێران لەسەر سنوورەکانی رۆژھەلاتی دەوڵەتەکەی کز بکات.

دەڤەری سۆمابرادۆست و مەرگەوەڕ و تەرگەوەڕ کە زێدی میرانی بەگزادەى برادۆستە، کەوتە ژێر کاریگەری ئەم دۆخە پەشێوەی که دوای بەرپابوونی جەنگی جیھانی یەکەم (١٩١٤-١٩١٤) ھاتبووە کایەوە و بوو بە شەڕگەی نێوان لەشکری رووسیای قەیسەری و لەشکری دەوڵەتى عوسمانى .

کە ئاسووریەکانی ھەکاری ناچار بوون زێدی خۆیان جێبھێڵن و پەنایان بۆ لەشکری رووس برد لە سەڵماس و ورمێ، سمکۆی شکاک بەهۆکارێکى نەزانراو مارشەموونی گەورەی ئاسووریەکانی لە نزیک سەڵماس کوشت. ئاگرى دووبەرەکى نێوان کورد و ئاسوورى پەرەى سەند و بەسەدان کەس بوونە قوربانى. گوندەکانی دەشتی ورمێ تا رەواندز کەوتنە بەر پەلاماری لەشکری رووس و ھاوپەیمانە ئەرمەنی و ئاسووریەکان.

عەبدوڵڵابەگی بێناری لە شۆرشی سمکۆی شکاک دژ بە ئێران [٥] و لە بەرگریکردنی لەشکری رووس لە رەواندز رۆڵی دیاری ھەبووە. نورالله ى برای لە شەڕی تیاریەکان لە نزیک ورمێ کوژرا.

لە دوای دامرکانەوی ئاگری شۆڕشی سمکۆ و کشانەوەی رووسەکان لە ١٩١٧ عەبدوڵڵا بەگی بێناری لەلایەن دەوڵەتی ئێران دەستبەسەر دەکرێت و نەفی دەکرێت بۆ قەزوین و زەنجان. فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەردەچێت، بەلام بە ھۆی نێوانگیری پیاوماقولانی ئەفشاری ورمێ لێخۆشبوون بەدەس دێنێت و دەگەڕێتەوە کوردستان .

دواى ساڵى 1922 ناچار زێد و موڵکى باپیرانى خۆی لە مەرگەوەڕ و دۆڵێ جێدەهێلێت لەگەڵ سمکۆ و زۆرێک لە سەرناسانی کوردی ورمێ دەپەڕنەوە دیوی سیدەکان کە ئەوسا لەژێر حوکمڕانی ئینگلیزدا بوو. کە سمکۆ ساڵی ١٩٣٠ بە پیلانێکی حکومەتی ئێران لە شنۆیە کوژرا، عەبدوڵڵا بەگ ئومێدبڕاو دەبێت لەگەڕانەوە بۆ سەر زێدو موڵک وماڵی خۆی ، سیدەکان دەببێتە دوامەنزڵگای. لە دەورى ساڵی ١٩٤٠ کۆچی دوایی دەکا و لە گۆرستانی شیشکانى سیدەکان دەنێژرێت.

عەبدوڵڵا بەگ لە نێو خەڵکی برادۆست و ھەرکی و شکاک و ئەفشاری ئورمیە ناسراو بووەو خاوەن کەسایەتیێکی بەڕێز بووە. بەسەرھاتەکانی وەک لاوک لەسەر مێرخاسی ئەو کەڵەمێردە تا ئێستاش دەگوترێنەوە.

نەوەکانی عەبدوڵڵا بەگی بێناری ئەمڕۆ لەھەردوو دیوی برادۆست لە ورمێ (مەرگەوەر) و ھەولێردا دەژین و لەسەر رێچکەی باپیرەی خۆیان خزمەت بە نیشتمان و گەلەکەیان دەکەن.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ دمدم، قەڵاى. ئیرانیکا ئۆنلاین http://www.iranicaonline.org/articles/dimdim. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  2. ^ «بابەتى برادۆست لە ئیرانیکا». http://www.iranicaonline.org/articles/baradust-kurdish-bradost-name-of-kurdish-tribe-region-mountain-range-river-and-amirate. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. {{cite web}}: بەستەری دەرەکی لە |وێبگە= (یارمەتی)
  3. ^ http://www.loghatnaameh.com/dehkhodaworddetail-5e7c1be8f86741169288603aa3fbe942-fa.html [لغتنامه دهخدا / واژه برادوست لغتنامه دهخدا / واژه برادوست]. {{cite web}}: بەستەری دەرەکی لە |وێبگە= (یارمەتی); نرخی |ناونیشان= بپشکنە (یارمەتی); پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  4. ^ لازاریف، واسیلییه‌وا (٢٠٠٥). تاریخ کردستان. تاران: نشر فروغ. pp. لا ١٣١-١٣٥.
  5. ^ جینۆسایدى ئاسووریەکان، ١٩١٥. «مێژووى ورمێ». http://i-cias.com/e.o/assyrian_gc.htm. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی تەممووزی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. {{cite web}}: |یەکەم= ناوی ژمارەییی ھەیە (یارمەتی); بەستەری دەرەکی لە |وێبگە= (یارمەتی)