عەبدولکەریم حائیری یەزدی
ڕواڵەت
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (ئازاری ٢٠٢٦) |
| عەبدولکەریم حائیری یەزدی | |
|---|---|
| بە فارسی: عبدالکریم حائری یزدی | |
![]() | |
| لەدایکبوون | ١ی کانوونی دووەمی ١٨٥٩ مەیبۆد، ئێران |
| مردن | ٣٠ی کانوونی دووەمی ١٩٣٧ (٧٨ ساڵ ژیاوە) |
| منداڵ | Morteza Haeri Yazdi، Mehdi Haeri Yazdi |
| خزمەکان | Abdolhossein Haeri، Abdolhadi Haeri |
| پیشە | عالم، شەرعزان، مەرجەع |
| پۆستەکان | ئایەتووڵڵای گەورە |
| خوێندکار | Majd al-Din al-Najafi al-Isfahani، Mohammad Kazem Shariatmadari |
| ئایین | ئیسلام، شیعە |
عەبدولکەریم حائیری یەزدی (بە فارسی: عبدالکریم حائری یزدی) یەکێک بوو لە زانایانی مەرجەعی شیعە لە ئێران. دامەزرێنەری حەوزەی ئایینییە لە شاری قوم.[١]
ژیان
[دەستکاری]لە ساڵی ١٨٥٩ لە گوندێکی نزیک شاری یەزد لە ئێران لەدایکبووە. لە یەزد دەستی بە خوێندنی ئایینی کردووە، پاشان کۆچی کردووە بۆ سامەرا لە عێراق، پاشان ڕووی لە نەجەف کردووە، پاشان بۆ ماوەیەک بۆ کەربەلا، پێش ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ ئێران ، بە تایبەتی بۆ شاری ئەراک. ساڵی ١٩٢١ ڕووی کردە قوم بۆ دامەزراندنی حەوزە لەوێ.
قوتابییەکانی
[دەستکاری]- ڕووحوڵڵا خومەینی.
- سەید محەممەد تەقی خونساری.
- سەید سەدرەددین سەدر.
- ئەبوو حەسەن قەزوینی.
- محەممەد حەجە کوھکەمەری.
- محەممەد داماد یەزدی.
- عەلی مەعسوومی حەمدانی.
- ئەحمەد خونساری.
- ئەحمەد زەنجانی.
- عەلی یەتریبی کاشانی.
- سەید کاڵبەیکانی.
- شێخ ڕەزا مەدانی کاشانی.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە عەبدولکەریم حائیری یەزدی تێدایە.
