عەبدولڕەحمان فەتاحی
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
عەبدولڕەحمان فەتاحی ھەروەھا بە ئەبوو سەفییە کوردی (بە عەرەبی: أَبُوْ صَفِیَّةُ ٱلْکُرْدِیّْ) ناسراوە، پیاوێکی ئایینی کوردی سوننە و خەڵکی ئێرانە. ئەندامی بەرەی نوسرە و دواتر ھەییەی تەحریر شام بووە. دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، وەک ڕاوێژکاری کاروباری ئێران دەستنیشانکرا. یەکەم کورد بوو دوای ھەڵوەشاندنەوەی سووریای بەعس پۆستی حکوومەتی سووریای بەدەستھێنا.[١][٢]
ژیان
[دەستکاری]فەتاحی لە سەرەتای پەنجاکانی سەدەی ڕابردوودا لە شاری سۆڵغە کە گوندێکە لە نزیک شاری مەھاباد لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەدایک بووە. لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا سەفەری کوردستانی عێراق دەکات و لەژێر دەستی عەبدولقادر تەوحیدی دەستی بە خوێندن کردووە.[٣] فەتاحی لە کاتی تەواوکردنی خوێندنەکەیدا ئەندامی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستانی بەڕابەرایەتی عوسمان عەبدولعەزیز بووە، و لە میرنشینی ئیسلامی کوردستان ژیاوە. فەتاحی لە ساڵی ١٩٩٦ خوێندنی تەواو کردووە، دواتر گەڕاوەتەوە بۆ ئێران و ئیجازەی مەلایەتی لە شافی بورھانی وەرگرتووە، و بووەتە ئیمامی خەلیفانی مەھاباد. لە ئێران، بەھۆی پەیوەندی لەگەڵ لیواکانی کوردستان دەستگیرکرا، و چەندین جاری دیکە دەستبەسەرکرا. لە ساڵی ٢٠١١دا سزای سێ ساڵ زیندانی لە زیندانی گۆھەردەشت بەسەردا سەپێندرا.[٤] دوای ئازادکردنی لە ساڵی ٢٠١٤ بەرەو سووریا بەڕێکەوت. لەو کاتەدا نزیکەی ٣ ھەزار کوردی ئیسلامی گەشتیان کردبوو بۆ سووریا، و لە نێوان ئەنسارولئیسلام و دەوڵەتی ئیسلامیدا دابەش بوبوون؛ بەڵام فەتاحی ڕێگایەکی جیاوازی گرتەبەر و پەیوەندی بە بەرەی نوسرە کرد. فەتاحی «بزووتنەوەی موھاجیرینی سوننەی ئێران»ی دامەزراند،[٥] کە گرووپێکی زۆرینەیان کورد بوون لەناو بەرەی نوسرە. پێش ھەڵوەشاندنەوەی بەرەی نوسرە نزیکەی ٣٠٠ کورد ھەبوون.[٦] ڕەخنەی لە فراکسیۆنە کوردییەکان گرت، بەڵام ڕەخنەی لە کوتلە کوردییەکانیش گرت کە تورکیا پشتیوانیان لێدەکات و تۆمەتباریان دەکات بەوەی لە پێناو تورکیادا تاوان دژی کورد ئەنجام دەدەن و خەباتی ھاوبەشیان لە دژی بەشار ئەسەد کردووەتە ململانێی نەتەوەیی. فەتاحی یاوەری ئەحمەد شەرع بوو دوای جیابوونەوەی لەگەڵ قاعیدە و دروستکردنی ھەیییەی تەحریر شام. بە درێژایی شەڕی ناوخۆی سووریا، فەتاحی لە ئیدلب ژیاوە و لەوێ وەک قازی شەرعی کاری کردووە. دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، لەلایەن ئەحمەد شەرع وەک جێگر و ڕاوێژکاری کاروباری ئێران دەستنیشانکرا و بووە یەکەم کورد کە پۆستێکی لە حکوومەتی نوێی سووریادا ھەبێت. دواتر فەتاحی وتارێکی بە زمانی کوردی لە مزگەوتی ئەمەوی پێشکەش کرد، کە ئاواتی "ئازادی قودس "ی لە دوای سووریا خواست و ھەڕەشەی لە حکوومەتی ئێران کرد.[٧][٨] بەکارھێنانی زمانی کوردی سەرنجی خەڵکی ڕاکێشا، بەو پێیەی لە سەردەمی ڕژێمی ئەسەددا سنووردارکردنێکی زۆر بۆ زمانی کوردی لە سووریادا ھەبوو. لەکاتێکدا حکوومەت ھەوڵیدا بە دەستبەکاربوونی ئەو سۆزی کوردەکان بەرەو حکوومەت ڕابکێشێ، زۆربەی کوردەکان گومانیان ھەبوو کە ئایا گۆڕانکاری ڕاستەقینە یان «ھەمان ئەو تۆکنیزمەیە کە لە سەردەمی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان زۆرجار لە تورکیا دەیبینن» دوای ڕاسپاردنی فەتاحی، ئەحمەد شەرع دڵنیایی دا کە بەشداری کورد لە حکوومەتی نوێی سووریادا دەبێت و بانگەشەی ئەوەی کرد کە «چیتر ستەم لەسەر گەلی کوردمان نابێت»، کە بە «بەشێکی جەوھەری» سووریا ناوی بردووە کە بەرگەی «چەوساندنەوەیەکی گەورەی» گرتووە. شەرع ھەروەھا ڕای گەیاندووە کە ھەوڵی گەڕاندنەوەی کوردە ئاوارەبووەکان بۆ ناو کۆمەڵگاکانیان دەدات.[٩]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «اخبار العراق من قنا السومریة العراقیة». قنا السومریة العراقیة (بە عەرەبی). لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ «PSIQUIATRIA PALIATIVA: SEUS BENEFÍCIOS PARA OS PACIENTES COM TRANSTORNOS MENTAIS – ISSN 1678-0817 Qualis B2». Revista ft (بە Brazilian Portuguese).
- ↑ «بوونی کورد لە تەحریر شام». کۆردستان باس (بە فارسی). ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤. لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ «پێنج ھاووڵاتیی کورد لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بۆ زیندانی ورمێراگوێزران». Kurdpa (kurdpa.net) (بە کوردی). ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢. لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
- ↑ «شارپرێس ژمارەی چەکدارە کوردەکانی جۆلانی ئاشکرادەکات». www.sharpress.net. لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ «Who is the new Syrian leader's Iran point man?». iranintl.com (بە ئینگلیزی). ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤. لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ «عبدالرحمن فتاحی؛ از پیشنمازی در مھاباد تا حضور در حلقە نزدیکان جوولانی در سوریە». fa (بە فارسی). ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤. لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ «عبدالرحمن فتاحی کیست: از زندان رجاییشھر تا مسجد اموی دمشق!» (بە فارسی). ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤. لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ الشرق (١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤). «الجولانی: الأکراد تعرضوا لظلم کبیر.. وھم جزء أساسی من "سوریا القادمة"». Asharq News (بە عەرەبی). لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.