عەبدولڕەحمان حاجی ئەحمەدی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عەبدولڕەحمان حاجی ئەحمەدی
لەدایکبوون١٩٤١
نیشتەجێیکۆلن، ئەڵمانیا
نەتەوەکورد
پیشەسیاسەتوان
کارە ناودارەکان
شەڕی ئێران و پژاک
ناکۆکیی تورکیا و کورد
ئۆفیسسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (٢٠٠٤-٢٠١١)
حیزبی سیاسی پژاک
کەجەکە
حدکا (پێشوو)[١]

عەبدولڕەحمان حاجی ئەحمەدی (لەدایکبووی ١٩٤١ لە مەھاباد - )[٢] ھەروەھا ناسراو بە حاجی ئەحمەدی سەرکردەیەکی کوردە. ئەو سکرتێری پارتی ژیانی ئازادی کوردستان بوو، پارتێک کە لە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کونفیدرالیزمی دیمۆکراتیک و ھەرێمێکی خۆبەڕێوەبەر لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان شەڕ دەکات. دەگوترێت کە ئەو بە شارۆمەندی ئەڵمانی لە شاری کۆلن، سەرکردایەتی پژاکی لەسەر ئەستۆیە.[٢]

ئەو لە ھاوینی ٢٠٠٧دا سەردانی واشینگتنی کرد، گەرچی حکوومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان گوتی لەگەڵ ھیچ دەسەڵاتدارێکی ئەو وڵاتە کۆبوونەوەی نەبووە.[٣]

لە ئازاری ٢٠١٠، حاجی ئەحمەدی لە شوێنی نیشتەجێبوونی لە ئەڵمانیا لەلایەن ھێزەکانی ئەڵمانییەوە دەستبەسەر کرا، بەڵام لەدوای ماوەیەکی کورت ئازاد کرا. حکوومەتی ئەڵمانیا ھیچ زانیارییەکی لەبارەی دەستبەسەرکردن یان ئازادکردنی بڵاو نەکردەوە.[٤] پێش ئازادکردنی، حکوومەتی ئێران لە ئەڵمانیای ویستبوو کە حاجی ئەحمەدی ڕادەستی ئێران بکات، بەڵام ئەڵمانیا بەھۆی ئەوەی کە حاجی ئەحمەدی شارۆمەندی ئەڵمانیایە ئەو داواکارییەی ڕەتکردەوە.[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ حاجی ئەحمەدی. کوردیپێدیا (لە ڕێکەوتی ١٥ی ئازاری ٢٠٠٩). سەردان لە ڕێکەوتی ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢.
  2. ^ ئ ا Röbel, Sven (14 April 2008). "Germany Concerned About PJAK Activities". Der Spiegel. Retrieved 23 February 2021.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ http://www.thomasrenard.eu/uploads/6/3/5/8/6358199/jamestown7.pdf
  4. ^ ئ ا Germany Rejects Iran Extradition Request , Radio Free Europe, March 09, 2010.