عەبدولڕەحمان بەدەوی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عەبدولڕەحمان بەدەوی
عبد الرحمن بدوي لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون٤ی شوباتی ١٩١٧ (بەپێی ڕۆژژمێری جولیانیلەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Sharabas لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ٢٥ی تەممووزی ٢٠٠٢ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٨٥ ساڵ ژیاوە)
قاھیرە لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
پیشەفەیلەسووف، نووسەر، شاعیر، وەرگەڕ، مامۆستای زانکۆ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
شوێنکار
کارەکانAl-Adab al-Almānī fī niṣf qarn، History of philosophy in Islam لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

دکتۆر عەبدولڕەحمان بدەوی (ماوەی ژیان: ١٧ی شووباتی ١٩١٧ - ٢٥ی تەممووزی ٢٠٠٢)، یەکێک بووە لە ناودارانی فەلسەفەی عەرەبی لە سەدەی بیستەمدا، لە ٤ی شووباتی ١٩١٧ لەگوندی دمیاتی میسر لەخێزانێکی دەوڵەمەند لەدایکبووە و باوکی دەمسپی گوندەکە بووە، لەساڵی ١٩٢٩ قۆناغی سەرەتایی لە قوتابخانەی فارسکۆ تەواوکردووە.

لەساڵی ١٩٣٤ چووەتە کۆلێژی ئاداب بەشی فەلسەفە لەزانکۆی قاھیرە بەپلەی دووەم لەسەر ئاستی میسر تەواوی کردووە، دواتر نێردراوە بۆ ئەڵمانیا و نەمسا و لەساڵی ١٩٣٧ گەڕاوەتەوە بۆ قاھیرە و لەساڵی ١٩٣٨ بڕوانامەی لیسانسی بەپلەی نایاب لەبەشی فەلسەفە بەدەستھێناوە.

دوای تەواکردنی خوێندن عەبدولڕەحمان بەدەوی وەکو فەرمانبەر لەزانکۆی قاھیرە دامەزراوە دواتر بڕوانامەی ماجستێر و دکۆراشی بەدەستھێناوە لەژێر ناونیشانی سەردەمی وجودیەت، لەم ڕووەوە نوسەری بەناوبانگی میسری دەڵێت ((بۆ یەکەم جارمە فەیلەسوفێکی میسری دەبینم)).

عەبدولڕەحمان بەدەوەی دوای ئەوەی بڕوانامەی دکتۆرای بەدەستھێناوە لە ساڵی ١٩٤٥ وەکو مامۆستای بەشی فەلسەفە لە کۆلێژی ئاداب لەزانکۆی فوئاد دامەزراوە، لەساڵی ١٩٥٠ بەشی فەلسەفەی لەکۆلێژی ئاداب لەزانکۆی چاوی خۆڕ دامەزراندووە، لەساڵی ١٩٥٦ بۆ ساڵی ١٩٥٨ وەکو ڕاوێژکاری ڕۆشنبیری و بەڕێوەبەری نێردراوە پەروەردەییەکان لەسویسرا کاری کردووە، ھەروەھا لە زانکۆکانی لوبنان و پاریس و لیبیا و تاران وەکۆ مامۆستای زانکۆ کاری کردووە.

عەبدولڕەحمان بەدەوی نزیکەی ٢٠٠ کتێبی نووسیوە و لەساڵی ١٩٣٨ بۆ ساڵی ١٩٤٠ ئەندام بووە لەجیزبی میسری فەتات دواتر بۆتە ئەندام لە لیژنەی باڵای حیزبی نیشتیمانی نوێی و لەساڵی ١٩٥٣ لەگەڵ ٥٠ کەسدا ھەڵبژێردراوە بۆ داڕشتنی دەستورێکی نوێ بۆ میسر، لە ٢٥ تەممووزی ساڵی ٢٠٠٢ لەتەمەنی ٨٥ ساڵیدا لەنەخۆشخانەی پەیمانگای ناسر گیانی لەدەستداوە.

سەرچاوە[دەستکاری]