عەبدولوەھاب شوانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Abdulwahhab Hamad Ahmed
عەبدولوەھاب شوانی
ناوی لەدایکبوونAbdulwahhab Hamad Ahmed
لەدایکبووی (١٩٨٣-٠٧-٠١) ١ی تەممووزی ١٩٨٣ (تەمەن ٤٠ ساڵ)
دووگردکان, ھەولێر کوردستان
بنەچەکورد
پیشە(کان)نووسەر,دەرھێنەر
ساڵانی چالاکبوون٢٠٠٠- ئێستا
وێبگەمەڵپەڕی سەرەکی[بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]

عەبدولوەھاب حەمەد ئەحمەد، ناسراو بە عەبدولوەھاب شوانی، لە (١/٧/١٩٨٣) لە گوندی دوو گردەکانی شاری ھەولێر لە دوای ١٣ منداڵ ٩ کوڕ و ٤ کچ لە دایک دەبێت و دەبێتە دوا منداڵی خێزانەکەیان و دوای ساڵێک باوکی بەھۆی نەخۆشیەوە دەمرێت. لە ساڵانی (٢٠٠٥ -٢٠٠٦) بەکالۆریۆس لە زانکۆی سەلاحەددین تەواو دەکات و لە ساڵانی (٢٠١٠ -٢٠١٢) ماستەر لە یاساو کارگێڕی گشتی لە زانکۆی (دی نیمسی) فەڕەنسی تەواودەکات. لە (٢٥/١٠/٢٠٠٥) وەک کارمەندی حکومەت دادەمەزێت لە وەزارەتی تەندروستی دوای ٣ ساڵ خزمەتکردن، لە ساڵی (٢٠٠٧) ڕاژەکەی دەگوازێتەوە بۆ وەزارەتی پەروەردە لە بەشەکانی (کارگێڕی و خۆیەتی و داتا بەیس) کاردەکات لە وەزارەتی پەروەردەش دوای ٣ ساڵ خزمەتکردن، لە ساڵی (٢٠١٠) ڕاژەکەی دەگوازێتەوە بۆ وەزارەتی ڕۆشنبیری و لە کتێبخانەی گشتی ھەولێر، بەردەوام دەبێت و بەرپرسیارەتی بەشەکانی (دۆسیە و بەشی منداڵان) لە کتێبخانە گشتی ھەولێر وەردەگرێ و دواتر لەوێش دوای ٤ چوار ساڵ خزمەتکردن، لە ساڵی (٢٠١٣) ڕاژەکەی دەگوازێتەوە بۆ (بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری منداڵان) و وەک (بەڕێوەبەری کارگێری و چالاکییەکان) بەردەوام دەبێت و دوای یەک ساڵ خزمەتکردن لە ساڵی (٢٠١٤) ڕاژەکەی دەگوازێتەوە بۆ (بەڕێوەبەرایەتی ھونەری سینەما) و لەوێش وەک (بەڕێوەبەری کارگێڕی و خۆیەتی) بەردەوام دەبێت تا ئێستا لە کارەکەی بەردەوامە.

لە ساڵی (٢٠٠٠) یەکەم چیرۆکی خۆی بەناوی (پەنجە و کەیف و سەیف) لە مانگنامەی (ھەوێن) بڵاو دەکاتەوە، لە ساڵی (٢٠٠٤) لە بڵاوکراوەی ھەفتەنامەی (گزنگ) کە بڵاوکراوەیەکی ڕۆشنبیری زانکۆیی بوو گۆشەی (بلاتفۆرم) ی دەبێت، ھەروەھا لە ساڵی (٢٠٠٤)بابەت و بۆچوونە فکریەکانی خۆی لە ڕۆژنامەی (ئاڵا) بڵاودەکاتەوە، لە ساڵی (٢٠٠٥) لە بڵاوکراوەی (ڕۆشنایی) کە لە زانکۆی سەلاحەدین دەردەچوو، گۆشەی شیعری دەبێت، ھەروەھا لە ساڵی (٢٠٠٦) بابەتە فکریەکانی لە ڕۆژنامەی (دیدی نوێ) بڵاو دەکاتەوە لە گۆشەیەک لە لاپەڕەی بیر و ھزر، لە ساڵی (٢٠٠٨) لە ڕۆژنامەی (میدیا) بۆچوونەکانی لە مەڕ گەنج، لە گۆشەیەک بەناوی (گەنجیزم) دەخاتە ڕوو، ھەر لە ساڵی (٢٠٠٨)وە دەست بە چاپکردنی پەرتووکەکانی دەکات و بڵاویان دەکاتەوە.

لە ساڵی (٢٠٠٦) و تا ساڵی (٢٠١٥) وەک بەڕێوەبەری ھونەری و نووسەر و سیناریستی (گرووپی دۆق شارتەر) کاردەکات، کە گرووپێکی ھونەری بوو سەر بە وەزارەتی ڕۆشنبیری بوو، لەم ماوەیەدا (ھۆنراوە) بۆ زیاتر لە (٢٠) گۆرانی منداڵان دەنووسێت و لەھەمان کات سیناریۆش بۆ گۆرانیەکان دادەنێت و کلیپی دەکەن و لە کەناڵەکانی تەلەفزیۆنی بڵاوی دەکەنەوە و ھەروەھا (سیناریۆ) بۆ یەکەم زنجیرە درامای منداڵان دەنووسێت بە ناوی زنجیرە درامای (وانە) کە پێکدێت لە (١٠) ئەڵقە و خۆشی وەک ئەکتەر ڕۆڵ دەبینێت لە یەکەم ئەڵقەدا، ھەروەھا لەم ماوەیەدا (٩) شانۆگەری منداڵان دەنووسێت و لە ھەموو شارەکانی کوردستان نمایش دەکرێت، ھەروەھا لە ساڵی (٢٠١٢) بە تەنیا (کۆمەڵی مرۆڤ دۆستانی کوردستان) دادەمەزرێنێت و بەڵام بەھۆی کاری ترەوە دەرفەتی نابێت کە تەواوکار لەسەر ئەم کۆمەڵەیە بکات و ماوەیەک دەیوەستێنێت و پاشان لە ساڵی (٢٠١٣) ڕێکخراوی (کۆلارە بۆ ڕۆشنبیری منداڵان) لە (فەرمانگەی ڕێکخراوە نا حکومییەکان) تۆماردەکات و ئەم ڕێکخراوە دادەمەزرێنێت و دەست بە چالاکیەکانی دەکات بۆ ڕۆشنبیری منداڵان، لە ھەمان ساڵدا لەگەڵ کۆمەڵێک ھاوڕێ و ھاوکاری خۆی (فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی منداڵان) دادەمەزرێنن کە ھەموو (ڕێکخراو و گرووپ و سەنتەر و خانەکان) لە خۆدەگرێت لەم فیدراسیۆنە وەک (بەڕێوەبەری کارگێڕی و خۆیەتی) دەستبەکار دەبێت و یەکەم چالاکیکیشیان بریتی دەبێت لە ھەڵمەتی (نەھێشتنی شووکردنی خوار تەمەنی ھەژدە ساڵی)، لە ساڵی (٢٠١٤) پڕۆژەی مام نەورۆزی ڕادەگەیەنێت کە پڕۆژەیەکی (ڕۆشنبیری ھونەری و پەروەردیی) منداڵانە، ئەم پڕۆژەیە یەکەم کارەکتەری منداڵان لە خۆدەگرێت ئەویش"(کەسایەتی مام نەورۆز) ە، کە لەلایەن (خانم ڕۆستایی) لە (تەھران) ی پایتەختی ئێران درووست کراوە و لە (١/٦/٢٠١٤) لە ڕۆژی جەژنی جھانی منداڵان لە (ھۆڵی میدیا) لە شاری (ھەولێر) کەڕەنەڤاڵی مام نەورۆزی ئەنجامدەدا" لەژێر ناوی (کەرنەڤاڵی مام نەورۆز بۆ ناساندنی یەکەم کەسایەتی منداڵان) بە ئامادەبوونی منداڵانی ھەموو شارەکانی کوردستان و لە ڕێگەی شاجوانی کەسایەتی کوردستان، کەسایەتی مام نەورۆز، وەک یەکەم کەسایەتی منداڵان لە مێژووی کورد نمایشکرا.

لە ساڵی (٢٠٠٨) سێ کتێب بڵاو دەکاتەوە بەناوەکانی (٤٤٤ شەو) کە وەزارەتی ڕۆشنبیری ئەرکی چاپ و بڵاوکردنەوەکەی لە ئەستۆ دەگرێت و لە پێشەنگەی تھران لە وڵاتی ئیران لەو ساڵەدا ئەم کتێبە دەبێتە پڕفرۆشترین کتیبی پێشەنگەی وەزارەتی ڕءشنبیری و دواتر کتێبی (عشق واتە 1+1=١) بڵاو دەکاتەوە کە ئەرکی چاپ و بڵاوکردنەوە دەزگای بەھرە لە خۆی دەگرێت و ھەر لە ھەمان ساڵ کتێبی (وەزیری تەنیایی) بڵاو دەکاتەوە کە دەبێتە یەکێک لە ناونیشانە شیعرەکانی و بە ووتەی (ڕێبوار سیوەیلی) لە دوا دیمانەی ڕۆژنامەی میدیا، وەزیری تەنیایی قوتابخانەیەکی تازەیە لە شیعری کوردی.

پەرتووکە چاپکراوەکانی[دەستکاری]

٠١ (٤٤٤ شەو): چاپخانەی وەرزارەتی رۆشنبیری، ھەولێر/ چاپی یەکەم٢٠٠٨.

٠٢- (٤٤٤ شەو): چاپخانەی وەرزارەتی رۆشنبیری، ھەولێر/ چاپی دووەم ٢٠١٢.

٠٣(وەزیری تەنیایی): چاپخانەی شەھاب، ھەولێر/چاپی یەکەم ٢٠٠٨.

٠٤- (عەشق واتە: 1+1=١): چاپخانەی چوارچرا، سلێمانی/ چاپی یەکەم ٢٠٠٨.

٠٥- (زمانی دایک): شانۆی منداڵان: چاپخانەی حاجی ھاشم/ ھەولێر ٢٠١٣.

  • نووسەری (٧) زنجیرە کتێبی منداڵان، بەناوی (پەڵکە زیڕینە)

٠١ ھاوڕێیانی دارستان:.... لە تەمەنی (٣) ساڵی بۆ (١٢) ساڵان.

٠٢ وانە: لە تەمەنی (٦) ساڵی بۆ (١٥) ساڵان.

٠٣. کۆلارە: لە تەمەنی (٨) ساڵی بۆ (١٨) ساڵان.

٠٤. جۆلانێ: لە تەمەنی (٦) ساڵی بۆ (١٨) ساڵان.

٠٥. پەلکەزێڕینە: لە تەمەنی (٣) ساڵی بۆ (١٢) ساڵان.

٠٦. ئامۆژگارییەکانی داپیرەم: لە تەمەنی (٣) ساڵی بۆ (١٢) ساڵان.

٠٧ بەبە: لە تەمەنی (٣) ساڵی بۆ (١٢) ساڵان.

شانۆ و فیلم و دراما[دەستکاری]

نووسەری (٨) ھەشت شانۆی منداڵان کە ھەر یەکێک زیاتر لە جارێک نمایشکراوە.

  1. شانۆگەری چاوپشیلە و دەنگ قەڵەڕەش__حەوت (٧)جار نمایشبکرا لە ھەولێر. ٢٠١٠.
  2. شانۆگەری سێ ھاوڕێ گەشتیارەکە___ پلەی دووەم وەرگرت لە سەر ئاستی کوردستان لە فیستڤاڵی نێرگز٢٠١١.
  3. شانۆگەری وانەی یەکەم___ لە شارەکانی ھەولێر و بارزان و کۆیە و سۆران نمایشکراوە. ٢٠١١.
  4. شانۆگەری زمــانی دایــک__ لە شارەکانی ھەولێر و کۆیە و مەسیف و شەقلاوە و ھەریر و سۆران کە ٨جار نمایشکرا ٢٠١٢.
  5. شانۆگەری پاشای دارستان__ ٢٠١٣. لە فیشتڤاڵی ئازار و نەورۆز لە ھەولێر نمایشکراوە ٢٠١٣.
  6. شانۆگەری کچە قوتابی و کلێنس فرۆش__یەکەم شانۆبوو لەسەر کەناڵی ئاسمانی ڕاستەوخۆ نمایشکرا ٢٠٠٩.
  7. شانۆگەری نێـرگزەکانـی مام نەورۆز___لە فیشتڤاڵی ئازار و نەورۆز لە ھەولێر نمایشکراوە. ٢٠١٣.
  8. ئاوێنە شکاوەکە__ لە شارەکانی ھەولێر و کۆیە و سلێمانی و دھۆک ٢٠١٣.


ھونەری فۆتۆگرافی[دەستکاری]

یەکەم: سیناریست و نواندن لە پڕۆژەی ھونەری (دەرگە داخراوەکان) یەکەم کاری فۆتۆگرافی (کلتووری) تایبەت بە گەلانی ڕۆژ ھەڵاتی ناوەڕاست بە شێوەی Fine Art))لەسەر پرسی توند و تیژی دژ بە ڕەگەزی مێ.

دووەم: سیناریست و نواندن لە پڕۆژەی ھونەری (ئامێزی میھرەبانی) یەکەم پڕۆژەی ھونەری تایبەت بەلایەنە تایبەتەکانی رۆحانیەتی ئاین بە شێوەی Fine Art)) بە بۆنەی سەری ساڵی زاینیەوە.

نووسەر و سینارییست و پرۆدیسەر[دەستکاری]

  • (٣) سێ فیلمی منداڵانە، کە خەڵاتی باشترینی بەدەست ھێناوە.

٠١ ژیان لە دڵۆپێک. ٢٠١٠.

٠٢ کۆڵانی بێ کەسی. ٢٠٠٩.

٠٣ گەمەکانی ژیان. ٢٠٠٨

٠٤- تۆربە. ٢٠٠٨.

٠٥ ھەزار مێرد. ٢٠١٥.

• *نووسەر و سیناریستی: یەکەم زنجیرە درامای منداڵان لە کوردستانی عێراق، بەناوی (زنجیرە درامای وانە) کە زنجیرەیەک درامای پەروەردەیی بوو بۆ منداڵانی کورد لە ساڵی (٢٠١٢) پەخشکرا، یەکەم جار لە (کەناڵی ئاسمانی ھەولێر) دواتر لە کەناڵەکانی تر. کلیپ و گۆرانی و شیعر • زیاتر لە (٤٠) چل شعرم کراوتە سروود و گۆرانی منداڵانە و نیشتمانی. بۆنموونە: ئەمانە تەنھا نموونەیەکی زۆر کەمە، کەھەمووی لە ساڵی ٢٠١٢ نووسراون و کراونەتە گۆرانی و کلیپ:

٠١ نووسینی ھۆنراوەی (پیانۆ)گوتنی: ئالا غفور. (کلیپکراوە)

٠٢- نووسینی ھۆنراوەی (ھەولێرەکەم) گوتنی: ھەکار حەسەن. (کلیپکراوە)

٠٣ نووسینی ھۆنراوەی (ڕۆژی خۆشی) گوتنی: یاد سەباح ڕەنجدەر. (کلیپکراوە)

٠٤ نووسینی ھۆنراوەی (نیشتمان) گوتنی: وەلید ڕواندزی. (کلیپکراوە)

٠٥ نووسینی ھۆنراوەی (ساڵی نوێ) گوتنی: ھەکار حەسەن. (کلیپکراوە)

٠٦- نووسینی ھۆنراوەی (نا بۆ جەنگ) گوتنی: ھەکار حەسەن. (کلیپکراوە)

٠٧ نووسینی ھۆنراوەی (پشوو) گوتنی: ڕەنوو جەوھەر. (کلیپکراوە)

٠٨- نووسینی ھۆنراوەی (نا) گوتنی: ھێڤی پشتیوان کۆیی. (کلیپکراوە)

٠٩ نووسینی ھۆنراوەی (پێکەنین) گوتنی: ھەکار حەسەن. (کلیپکراوە)

٠١٠- نووسینی ھۆنراوەی (وانە) گوتنی: ھەکار حەسەن. (کلیپکراوە)

٠١١ نووسینی ھۆنراوەی (گەشت) گوتنی: ھەکار حەسەن. (کلیپکراوە)

٠١٢- نووسینی ھۆنراوەی (سوپاس پێشمەرگە) گوتنی: کۆرس. (کلیپکراوە)

٠١٣- نووسینی ھۆنراوەی (ڕۆژی خۆشی) گوتنی: کۆرس. (کلیپکراوە)

٠١٤- نووسینی ھۆنراوەی (یەکی شەش) گوتنی: کۆرس. (کلیپکراوە)

٠١٥- نووسینی ھۆنراوەی (کوردستان) گوتنی: کۆرس. (کلیپکراوە)


شیعر و ھۆنراوە[دەستکاری]

• نووسەری،(تایتل و حەیران و لاوک و مەقام) ی زنجیرە درامای (رەیحانە) " لەسەر خۆشەویستی نێوان (رەیحانە و مەزڵوم) لە کەناڵی ئاسمانی کوردستان پەخشکرا. • نووسەر و سیناریست و خوێندنەوەی ٤ کلیپی شیعری. ٠١دوا ھەناسە/نووسین و خوێندنەوە ٢٠٠١٢" یەکەم جار لە ساڵی ٢٠١٢ لە کەناڵی ئاسمانی. ٠٢- میحرابی دڵ/ نووسین و خوێندنەوە. ٢٠٠٨ (کلیپکراوە). ٠٣- ئیلاھی/ نووسین و خویندنەوە ٢٠٠٨ (کلیپکراوە). ٠٤- وانەی جوگرافیا/ بۆ مندڵان، نووسین و خویندنەوە. ٢٠١٣ (کلیپکراوە).


ئەزموونی کارکردن لەم بوارانە[دەستکاری]

سەرۆکی کۆمەڵەی مرۆڤ دۆستانی کوردستان٢٠١٢ تا ئێستا.

سەرۆکی ڕێکخراوی کۆلارە/ بۆ ڕۆشنبیری منداڵان ٢٠١٣تا ئێستا.

بەڕێوەبەری کارگێڕی و خۆیەتی/ لە فیدراسۆنی ڕَیکخراوەکانی منداڵان ٢٠١٣تا ئێستا.

بیرۆکە و خاوەنی پڕۆژەی/ مام نەورۆز ٢٠١٣تا ئێستا.

بەڕێوەبەری کارگێڕی و خۆیەتی/ تۆڕی بەرگری لە منداڵان ٢٠١٤تا ئێستا.

بەڕێوەبەری کارگێڕی و خۆیەتی/ لە بەڕێوەبەرایەتی ھونەری سینەما/ ھەولێر. ٢٠١٥تا ئێستا.

سەرنووسەر و خاوەن ئیمتیازی/ گۆڤاری مام نەورۆز/ ٢٠١٥تا ئێستا.

سەرچاوە[دەستکاری]