بۆ ناوەڕۆک بازبدە

عەبدولقەدیر خان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عەبدولقەدیر خان
بە ئۆردوو: عَبْد الْقَدِير خان
لەدایکبوون١ی نیسانی ١٩٣٦
بۆپاڵ، ھیندستان
مردن١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١(٢٠٢١-١٠-١٠) (٨٥ ساڵ ژیاوە)
ئیسلاماباد، پاکستان
کورتەناوA.Q.Khan، AQK
ھۆی مەرگنەخۆشیی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩
شوێنی ناشتنمزگەوتی فەیسەڵ
زمانی زگماکیزمانی ئوردوو
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی ئوردوو، زمانی ئینگلیزی
بواری کارفیزیک، فیزیکی ناوکی، کانزاناسی
شوێنی کارکردنزانکۆی تەکنەلۆژیای دێلفت، گرووپی ئورێنکۆ، تاقیگەی توێژینەوەی خان، پەیمانگای غولام ئیسحاق خان بۆ زانست و تەکنەلۆجیای ئەندازیاری
پەروەردەزانکۆی تەکنەلۆژیای دێلفت، زانکۆی کەراچی، زانکۆی کاسۆلیکی لۆڤان، زانکۆی کاسۆلیکی لۆڤان
ئایینئیسلام
کارتێکراوە لەلایەنSultan Bashiruddin Mahmood
خەڵاتەکانHilal-i-Imtiaz، Grand Cross of the Order of Excellence، Sitara-i-Imtiaz، Fellow of Pakistan Academy of Sciences
وێبگەhttps://web.archive.org/web/20190710023836/http://www.draqkhan.com.pk
بەستەری وەسفکراوhttps://web.archive.org/web/

عەبدولقەدیر خان زانای فیزیای ئەتۆمی و کانزازانی پاکستانی بووە ( ١ی نیسانی ١٩٣٦١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١) بە باوکی بەرنامە ئەتۆمییەکەی پاکستان دادەنرێت، بەو پێیەی دامەزرێنەری بەرنامەی ئەتۆمی پاکستان بووە و دیارترین ھۆکاری بوونی یەکەم بۆمبی ئەتۆمی پاکستان بووە.

لە ساڵی ١٩٣٦ لە کاتی داگیرکاری بەریتانیا و پێش جیابوونەوەی پاکستان لە دوای دابەشبوونی ھیندستان لە شاری بۆپاڵی ھیندستان لەدایک بووە. پێنج برا و دوو خوشکی ھەبوو. باوکی بەناوی عەبدولغەفور خان مامۆستا بووە و لە ساڵی ١٩٣٥ خانەنشین بووە، بۆیە کوڕەکەی عەبدولقادر لەژێر باڵی باوکیدا گەورە بووە، کە خۆی تەرخان کردووە بۆ پەروەردەکردن و چاودێریکردنی.

دایکی خان بەناوی زولەیخا بەگ ژنێکی خواپەرست بوو کە پێنج نوێژی ڕۆژانەی ڕەچاو دەکرد و شارەزای زمانی ئوردوو و فارسی بوو، بۆیە دکتۆر عەبدولقادر خان بە ئایینی گەورە بوو و پابەند بوو بە نوێژەکانییەوە.

دەرچووی ئامادەیی ئەلحامیدیە لە شاری بۆپاڵ و دواتر لە ساڵی ١٩٥٢ بە دوای ژیانێکی باشتردا کۆچی کرد بۆ پاکستان. باوکی لە ساڵی ١٩٥٧ لە شاری بۆپاڵ کۆچی دوایی کردووە و لەگەڵ کوڕەکانیدا کۆچی نەکردووە بۆ پاکستان.

لە ساڵی ١٩٦٠ لە کۆلێژی زانستی دیارام جیتای زانکۆی کەراچی دەرچووە و وەک پشکنەری کێش و پێوانەکان کاری کردووە، کە کارێکی حکوومی پلە دوو بوو، بەڵام دواتر دەستی لە کار کێشاوەتەوە.[١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]