عەبدولحەلیم خەددام
| عەبدولحەلیم خەددام | |
|---|---|
| بە عەرەبی: عبدُ الحليم خدَّام | |
| لەدایکبوون | ٢١ی حوزەیرانی ١٩٣٢ بانیاس، سووریا |
| مردن | ٣١ی ئازاری ٢٠٢٠ (٨٧ ساڵ ژیاوە) 16th arrondissement of Paris، فەڕەنسا |
| ھۆی مەرگ | جەڵدەی دڵ |
| زمانی زگماکی | زمانی عەرەبی |
| زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی عەرەبی، زمانی فەڕەنسی |
| پیشە | سیاسەتوان، دیپلۆمات، پارێزەر |
| پۆستەکان | جێگری سەرۆکی سووریا، سەرۆک کۆماری سووریا، Minister of Foreign Affairs and Expatriates |
| پەروەردە | زانکۆی دیمەشق |
| ئەندامی حیزبی | حیزبی بەعس، بەرەی ڕزگاری نیشتمانیی لە سووریا، حیزبی بەعس |
| ئایین | ئیسلام |
| وێبگە | https://khaddam.net/، https://khaddam.net/home-en/، https://khaddam.net/page-daccueil/ |
عەبدولحەلیم خەددام (١٥ی ئەیلوولی ١٩٣٢ – شەعبان ٧ی ١٤٤١ی کۆچیی / ٣١ی ئازاری ٢٠٢٠)، لە شاری بانیاس لەدایکبووە، دەرچووی کۆلێژی یاساییە لە دیمەشق، لە سەرەتاوە دەستی بە کاری سیاسی کردووە لە تەمەنی حەڤدە ساڵیدا پەیوەندی بە حیزبی بەعسی سووریاوە کردووە.[١] [٢] [٣] بە یەکێک لە دیارترین ھاوەڵەکانی سەرۆک حافز ئەسەد دادەنرێت، لەنێو ئەو شتانەی کە پێیان دەگوترا پاسەوانی کۆن. ھاوسەرگیری لەگەڵ خاتوو نەجات مەرقەبی کردووە و خاوەنی چوار منداڵە، سێ منداڵیان لە ڕەگەزی نێر و یەک منداڵیان لە ڕەگەزی مێیە.[٤]
ھەوڵی تیرۆرکردن
[دەستکاری]کاتژمێر یازدەی بەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٧ عەبدولحەلیم خەددام بە یاوەری سەیف بن غەباش وەزیری دەرەوەی ئیماراتی بوو، لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی ئەبووزەبی ئیمارات بەجێھێشت کاتێک ھەردوو وەزیرەکە چوونەتە ھۆڵی گەورەی فڕۆکەخانەی ئەبووزەبی و لە ڕێگادا بۆ ھۆڵی شەرەف، تەقە کرا کە مەبەست لێی تیرۆرکردنی وەزیر عەبدولحەلیم خەددام بوو بەڵام بەر شان و گەدەی وەزیر سەیف بن غەباش کەوت، و گەیەندرایە نەخۆشخانە و بەھۆی برینەکانییەوە گیانی لەدەستدا.
سووریا پەنجەی ئاراستەی عێراق کرد و ڕێکخراوی ئەنجومەنی شۆڕشی فەلەستینی کە لە لایەن عێراقەوە پاڵپشتی دەکرا، بەرپرسیارێتی ئۆپەراسیۆنەکەی لە ئەستۆ گرت. ئەو ڕێکخراوە بە سەرۆکایەتی سەبری ئەلبەنا (ئەبو نیزال) لە پشت چەندین ھێرشەوە بوو لە دژی بەرژەوەندییەکانی سووریا دوای دەستێوەردانی سووریا لە دژی ڕێکخراوە فەلەستینییەکان لە لوبنان لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ١٩٧٦، ئەنجامدەری ھێرشەکە کە کرێکارێکی بیناسازی فەلەستینی بوو، لە ئیمارات دادگایی کرا و سزای مەرگی بەسەردا سەپێندرا.[٥]
دادگاییکردن
[دەستکاری]یەکەمین دادگای تاوانە سەربازییەکان لە دیمەشق بە سەرۆکایەتی عەمید دادوەر محەممەد قەددوور ئەسعەد، بڕیاری ژمارە ٤٠٦ی لە بەرواری ١٧ی ئابی ٢٠٠٨ دەرکرد و بە سزای ١٣ سزای زیندانیکردنی بۆ خەددام بە غیابی بە ماوەی جۆراوجۆر دەرکرد کە توندترینیان زیندانیکردنە بە کاری توندەوە تاکو مردنی. ئەمەش بە تۆمەتی جۆراوجۆر بوو، دیارترینیان «بوختانکردنی تاوانکاری دژی سەرکردایەتی سووریا، پێدانی شایەتحاڵی درۆ لەبەردەم لیژنەی لێکۆڵینەوەی نێونەتەوەییی سەبارەت بە کوشتنی ڕەفیق حەریری، سەرۆکوەزیرانی پێشووی لوبنان، و ئەو نوسین و وتارانەی کە لەلایەن حکوومەتی سووریاوە پەسەند نەکرابوون». ھەروەھا تۆمەتباری کرد بە «پیلانگێڕی بۆ قۆرخکردنی دەسەڵاتی سیاسی و مەدەنی، پەیوەندییە نایاساییەکانی لەگەڵ دووژمنی زایۆنی و تێکدانی شکۆی دەوڵەت و ھەستی نەتەوەیی کە توندترینیان پیلانگێڕییە لە دژی وڵاتێکی بیانی بەھۆی پاڵنانی دەستدرێژی بۆ سەر سووریا، کە سزای زیندانی ھەتاھەتایی بەسەردا سەپێنرا».[٦]
مردن
[دەستکاری]خەددام لە ٣١ی ئازاری ٢٠٢٠ لە فەڕەنسا لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا بەھۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.[٧]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Syria's Assad forms new cabinet». Sarasota Herald-Tribune. Damascus. AP. 12 مارس 1984. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی ئایاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە 23 ديسمبر 2012 ھێنراوە.
{{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=و|ڕێکەوت=(یارمەتی) - ↑ Mallat، Chibli. Lebanon's Cedar Revolution An essay on non-violence and justice (PDF). Mallat. لاپەڕە ١٢٥. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢ی شوباتی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە أغسطس 2020 ھێنراوە.
{{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=(یارمەتی) - ↑ «Bashar Aims to Consolidate Power in the Short-Term and to Open up Gradually». APS Diplomat News Service. 19 يونيو 2000. لە ٥ی ئابی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 26 مارس 2013 ھێنراوە.
{{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=و|ڕێکەوت=(یارمەتی) - ↑ الإخبارية، شبكة عاجل. «عبد الحليم خدام - سوريا - حزب البعث - حافظ الأسد- القنيطرة - وزير خارجية». breakingnews.sy. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ https://web.archive.org/web/20201029092019/https://www.alittihad.ae/article/148305/2007/30-%D8%B9%D8%A7%D9%85%D8%A7%D9%8B-%D8%B9%D9%84%D9%89-%D8%A7%D8%BA%D8%AA%D9%8A%D8%A7%D9%84-%D8%B3%D9%8A%D9%81-%D8%B3%D8%B9%D9%8A%D8%AF-%D8%BA%D8%A8%D8%A7%D8%B4
- ↑ https://web.archive.org/web/20171107221419/http://furat.alwehda.gov.sy/node/105661
- ↑ https://web.archive.org/web/20200410003048/https://www.almasdarnews.com/article/former-syrian-vice-president-abdel-halim-khaddam-passes-away-in-france/