عەباس مەحموود عەقاد
| عەباس مەحموود عەقاد | |
|---|---|
| عبَّاس محمود العقَّاد | |
| لەدایکبوون | ٢٨ی حوزەیرانی ١٨٨٩ ئەسوان |
| مەرگ | ١٣ی ئازاری ١٩٦٤، ١٩٦٤ قاھیرە |
| پیشە | نووسەر، مێژووناس، ڕۆژنامەوان، شاعیر، ڕەخنەگری ئەدەبی، مامۆستا، فەیلەسووف، journal editor، بوونیار، literary scholar، بیرمەند، functionary |
| کارەکان | Athar al-ʻArab fī al-ḥaḍārah al-Ūrūbbīyah، Rūḥ ʻaẓīm: al-Mahātmā Ghāndī، ، ، ، afīūn al-šʿūb See |
| خەڵاتەکان | |
عەباس مەحموود عەقاد (ماوەی ژیان: ٢٨ی حوزەیرانی ١٨٨٩ تاکوو ١٢ ئازاری ١٩٦٤ لە قاھیرە) ئەدیب و بیردۆز و ڕۆژنامەنووس و شاعیرێکی میسری بووە، لە ٢٨ حوزەیرانی ساڵی ١٨٨٩ لە ئەسوانی میسر لەدایک بووە و دایکی بەڕەچەڵەک کورد بووە، تەنھا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە چونکە لەئەسوان تەنھا قوتابخانەی سەرەتایی ھەبووە و خێزانەکەشی لەبەر دەست کورتی نەیانتوانیوە بینێرن بۆ قاھیرە تاکو وەکو ھاوڕێکانی درێژە بەخوێندن بدات. عباس محمود العقاد پشتی بەزیرەکی و لێھاتویی خۆیەوە بەستووە و بەبەردەوامی جۆرەھا کتێبلا خوێندووەتەوە و خۆی ڕۆشنبیر کردووە تاکو وەکو ئینسایکلۆپیدیایەکی ڕۆشبیری لێھاتووە نەوەک ھەر لە بواری عەرەبیدا بەڵکو لە بواری ڕۆشنبیری ڕۆژاواشدا، لەڕێگای ئەو وەفدە بیانیانەی ڕوویان لە ھەردوو پارێزگای الاقصر و ئەسوان کردووە خۆی فێری زمانی ئینگلیزی کردووە و گرنگی بە ڕۆشنبیری ڕۆژاوا داوە، کاتێک کە ھاتووەتە قاھیرەی پایتەختی میسر قوتابخانەی الدیوانی دامەزراندووە کە گرنگی بە نوێکردنەوەی شیعر و دەرکردنی لە ڕۆتین داوە. عباس محمود العقاد لەزۆربەی بەڕێوەبەرێتییەکان و بەرژەزەندی تەلەگراف و بەرژەوەندی ھێڵی ئاسن و دیوانی ئەوقاف وەکو فەرمانبەر کاری کردووە و یەک بەیەک وازی لێھێناون و لەئیش و کاری ڕۆتینی بێزار بووە و ڕووی کردووەتە ڕۆژنامەوانی و بەرگرییەکی زۆری لە مافی نیشتیمان کردووە لە بەدیھێنانی ئازادی و سەربەستی و ناوبانگی بڵاوبووەتەوە و وەکو ئەندام پەرلەمانی ئەو کاتەی میسر ھەڵبژێردراوە، لە ساڵی ١٩٣٠ دوای ئەوەی شا فوئاد ویستوێتی دوو دێڕ لەدەستووری میسر لابەرێت و العقاد پێی وتوە «میلەت ئامادەیە گەورەترین سەری ئەم وڵاتە بخاتە ژێر پێی ئەگەر دەستوور نەپارێزێت و خیانەتی لێبکات»، دوای ئەم ڕووداوە بۆ ماوەی ٩ مانگ زیندانی کراوە. عباس محمود العقاد شیعری نووسیوە و ڕەخنەگربووە و لەسەر فەلسەفە و ئایینیش شتی نووسیوە و داکۆکی لە ئیسلام و ئازادی کردووە و کتیبَێکی چڕوپڕیشی بەشێوەیەکی فەلسەفی لەسەر ژن نووسیوە و ھەندێک لە کتێبەکانی بۆ زمانەکانی فارسی و ئەڵمانی و فەرەنسی و ڕوسی وەرگێڕدراون، بەشی کۆلێژی زمانی عەرەبی زانکۆی ئەزھەر ناوی یەکێک لەھۆڵەکانی ناوناوە العقاد، یەکێک لە شەقامەکانی قاھیرەش ناو نراوە عباس العقاد، جمال عبدالناصری سەرۆکی میسر خەڵاتی وڵاتی ڕێزلێنانی لەئادابدا پێبەخشیوە و ڕەتیکردووەتەوە، ھەروەھا زانکۆی قاھیرەش بڕوانامەی دکتۆرای فەخری پێبەخشیوە و ڕەتیکردووەتەوە. عەباس مەحموود عەقاد لە ١٢ ئازاری ١٩٦٤ لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا لەقاھیرەی پایتەختی میسر کۆچی دوایی کردووە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- دەروازەی شیعر
- دەروازەی فەلسەفە
- دەروازەی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی ئیسلام
- دەروازەی زمانی عەرەبی
- دەروازەی وێژە
- دەروازەی میسر
| ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
| ئەم «فەلسەفە» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
| ئەم «ئیسلام» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |