عەبا
ڕواڵەت

عەبا[١] یان عابا[٢] (بە عەرەبی: عباءة/عباية) جلوبەرگێکی سادە و فشە، کە لە بنەڕەتدا جلێکی ھاوشێوەی ڕۆبە و لەلایەن بەشێک لە ژنانی جیھانی ئیسلامییەوە لەبەر دەکرێت کە زۆربەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، باکووری ئەفریقا و بەشێک لە قۆچی ئەفریقا دەگرێتەوە.[٣]
عەبا کۆنەکان زیاتر ڕەشن و لەوانەیە چوارگۆشەیەکی گەورە لە قوماش بێت کە لە شان یان سەرەوە داپۆشراوە. عەبا هەموو جەستە بێجگە لە سەر (ھەندێک جار)، پێیەکان و دەستەکان دەگرێتەوە. دەتوانرێت لەگەڵ نیقاب لەبەر بکرێت، کە پەردەی ڕووخسارە و بێجگە لە چاوەکان ھەموو جێیەکی ڕووخسار دادەپۆشێنێت. ھەروەھا هەندێک لە ژنان دەستکێشێکی ڕەشی درێژ لەبەر دەکەن، بۆیە دەستەکانیشیان داپۆشراوە. لەبەرکردنی عەبا لە بۆنە تایبەتەکاندا باوە، وەک سەردانی مزگەوت، جێژنەکانی ڕەمەزان و قوربان و هەروەها لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا.
پێشانگا
[دەستکاری]- ژنێک لە عەرەبستانی سعوودی کە عەبای لەگەڵ نیقاب لەبەر کردووە
- ژنێک کە عەبای بەبێ نیقاب لەبەر کردووە
- مۆدێلێک کە عەبای خەلیجی لەبەر کردووە، فامیلی مۆڵ، ھەولێر، باشووری کوردستان (٢)
- مۆدێلێک کە عەبای خەلیجی لەبەر کردووە، فامیلی مۆڵ، ھەولێر، باشووری کوردستان (٣)
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «عەبا»، فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٥ی ئازاری ٢٠٢٥.
- ↑ «عابا»، فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٥ی ئازاری ٢٠٢٥.
- ↑ Yarwood، Doreen (١٩٧٨). The Encyclopedia of World Costume. New York: Bonanza Books. لاپەڕە ٩. ژپنک ٠-٥١٧-٦١٩٤٣-١.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە عەبا تێدایە.
| ئەم «ئیسلام» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |