بۆ ناوەڕۆک بازبدە

عێن شقاق

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عێن شقاق

عەین شقاق (کانیا شکاکان) شارۆچکەیێکە لە سوریا سەر بە قەزای جەبلە لە پارێزگای لازقیە. ژمارەی دانیشتووانی ئەم قەزایە بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٤: ١٦ ھەزار کەس بووە.

دیمەنێکی شارۆچکەی عێن شقاق

قەزای جەبلە و دەوروبەری لە ماوەی حوکمڕانی دەوڵەتی کوردانی ئەیووبی و لەسەردەمی دەوڵەتی عوسمانیدا کوردێکی زۆری دیوی کلیس و عەنتاب و ئادییەمان و مەلکیش ڕاگوێزاراون بۆ ئەم ناوچانەو ئێستا بە حوکمی دووری و سیاسەتەکانی حکوومەتە عەرەبییەکانی دیمەشق زمان و کلتووری خۆیان لەدەستداوە. ھۆزی شکاک (شقاقی) و ڕەشوان دوو ھۆزی گەورەی ئەم ناوچانەن لە عەفرین و چیای کوردان و دەوروبەریدا نیشتەجێن.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  • کورد لە پارێزگای لازقییە (چایی کوردان، بە عەرەبی، ڕۆژنامەی التأخی٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ [https://altaakhi.net/2023/11/64258/]