بۆ ناوەڕۆک بازبدە

عیسمەت شەریف وانلی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عیسمەت شەریف وانلی
عیسمەت شەریف ڤانلی
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
لە پۆستدا بووە
١٩٩٥  ئایاری ١٩٩٩
سەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەییی کوردستان
لە پۆستدا بووە
ئایاری ١٩٩٩  نەزانراو
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون ٢١ی تشرینی دووەمی ١٩٢٤
مردن ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١١
لۆزان، سویسڕا
پارتی سیاسی پ.د.ک

عیسمەت شەریف وانلی (یان ڤانلی) (٢١ی تشرینی دووەمی ١٩٢٤  ٢٠١١) زانایێکی کورد و چاڵاکوانێکی سیاسی بوو.

پێشینە و پەروەردە

[دەستکاری]

عیسمەت شەریف وانلی لە سووریا لەدایکبووە، لە دایک و باوکێکی تورک، باوکی ئەفسەرێکی کوردی خەڵکی وان بووە.[١][٢]

لە فەڕەنسا و ئەمریکا و سویسڕا یاسا و فەلسەفەی خوێندووە، دکتۆرای لە بواری زانستی دادمەندی لە زانکۆی لۆزان بەدەستھێناوە، ھەروەھا بڕوانامەی ماستەری لە مێژوو لە زانکۆی جنێڤ بەدەستھێناوە، دواتر بووەتە مامۆستای زانستە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان. بە زمانەکانی فەڕەنسی و ئینگلیزی و عەرەبی و کوردی قسەی دەکرد.[٣]

ژیانی سیاسی

[دەستکاری]

وانلی لە ساڵی ١٩٦١ تا ١٩٧٥ لە پارتی دیموکراتی کوردستان کاری کردووە و بووەتە وتەبێژی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان مستەفا بارزانی.[٣] لە ٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٦ لە کاتی کارکردنی وەک نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە سویسرا وانلی لە ھەوڵێکی تیرۆرکردندا تەقە لە سەری کرا. وانلی دوای ئەوەی لە ھێرشەکە ڕزگاری بووە، پشتڕاستی کردەوە کە چەکدارەکەی پێشتر لە کونسوڵخانەی عێراق لە جنێڤەوە ناسیوە و چاوی پێیکەوتووە. حکوومەتی عێراق بەرپرسیارێتیی خۆی لەسەر ڕووداوەکە ڕەتکردەوە.[٤][٥]

وانلی لە کۆتاییی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا لەگەڵ کۆمەڵەی گەلانی ھەڕەشەلێکراو کاری کرد و تا کۆچی دوایییەکەی لە ساڵی ٢٠١١ لە دەستەی ڕاوێژکاریدا ماوەتەوە.[٣] لە ساڵی ١٩٩٥ بووەتە ئەندامی ئەنجوومەنی جێبەجێکاری پەرلەمانی کوردستان لە دەربەدەریدا. ئەو ڕێکخراوە لە مانگی ئایاری ساڵی ١٩٩٩ ھەڵوەشایەوە و بوو بە کۆنگرەی نەتەوەییی کورد، کە وانلی وەک یەکەم سەرۆک بۆی ناسێندرا.[٢]

لە ٩ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١١ لە ماڵەکەیدا لە شاری لۆزان لە سویسڕا کۆچی دواییی کرد.[٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Senfft، Alexandra (١٩٨٩). Die gegenwärtige Situation der Presse in Jordanien (بە ئەڵمانی). Deutsches Orient-Institut. لاپەڕە ٢١. ژپنک ٩٧٨٣٨٩١٧٣٠١٠٢.
  2. 1 2 Gunter، Michael M. (٢٠١٨). Historical Dictionary of the Kurds (بە ئینگلیزی). Rowman & Littlefield. لاپەڕە ٣٢٣. ژپنک ٩٧٨١٥٣٨١١٠٥٠٨. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «Gunter» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  3. 1 2 3 4 «Ismet Chérif Vanly - Obituary». Gesellschaft für bedrohte Völker e.V. (GfbV) (بە ئینگلیزی). ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١١. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «stp11» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  4. Collard، Elizabeth (١٩٧٦). «Middle East Economic Digest» (بە ئینگلیزی). Middle East Economic Digest, Limited: ٨٤. {{cite journal}}: بیرخستنەوەی journal پێویستی بە |journal= ھەیە (یارمەتی)
  5. Davis، Leonard J.؛ Rozenman، Eric؛ Rubin، Jeff (١٩٨٩). Myths and Facts (بە ئینگلیزی). Near East Report. لاپەڕە ١٦١. ژپنک ٩٧٨٠٩٣٦١٤٦٠٣٤.