بۆ ناوەڕۆک بازبدە

عیبری تەوراتی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عیبری تەوراتی
لقیزمانی عیبری
بەشێکە لەزمانە سامییەکان، Canaanite
ناو بە زمانی فەرمیעִבְרִית מִקְרָאִית، לְשׁוֹן הַמִּקְרָא
وڵاتشانشینی ئیسرائیل
ڕەسەن لەبەنی ئیسرائیل، ناوچەی ئورشەلیم
پۆتانی شوێن٣١°٤٦′٤٨″N ٣٥°١٠′١٢″E، ٣٢°٤′٥٢″N ٣٥°٢٧′٠″E
لە دوایMishnaic Hebrew
Linguistic typologynonconcatenative morphology، waw-consecutive، verb–subject–object
Has grammatical genderfeminine، masculine
سیستەمی نووسینئەلفوبێی عیبری، Paleo-Hebrew alphabet، Phoenician script، Samaritan script
UNESCO language status
Ethnologue language status9 Dormant
لێکۆڵینەوە لەلایەنtheological languages
بەکارهێنەرجوویەتی، مەسیحییەت
تاگی "ستەک ئێکسچەینج"https://hermeneutics.stackexchange.com/tags/hebrew، https://christianity.stackexchange.com/tags/hebrew
کۆدی زمانی ویکیمیدیاhbo

زمانی عیبری تەوراتی یان عیبری نەریتی، ئەو زمانە عیبرییە کۆنەیە کە تەورات پێی نووسراوە و لەلایەن ئیسرائیلییەکانەوە لە خاکی میسر و کەنعان (ئیسرائیل و خاکەکانی فەلەستین) بە تایبەتی قسەی پێدەکرا.[١] [٢] [٣]

مێژوو

[دەستکاری]

زمانی عیبری زمانێکی سامییە کە لە گرووپی کەنعانی زمانە سامییەکانی باکووری ڕۆژاواوە سەرچاوەی گرتووە. لە خاکی کەنعان وەک زاراوەیەک دەستی بە گەشەکردن کرد و وردە وردە پەرەی سەند و بوو بە زمانێکی فەرمی. دوای ئەوەی تەورات دابەزی بۆ مووسا پێغەمبەری ئیسرائیلییەکان لەسەر چیای سینا، بووە یەکێک لە سەرچاوە گرنگەکانی زمانی عیبری.

زمانی عیبری تووشی کاریگەری زۆر بوو لە ئەنجامی ئەو بارودۆخە سیاسییەی کە خاکی کەنعان بەھۆی داگیرکاری جۆراوجۆرەوە تووشی بووبوو. ھەندێک جار بەھێزی بوونی نەوەکانی ئیسرائیل ھەڵدەستا بۆ گەشەسەندن، بەتایبەتی لە سەردەمی پاشا سولەیمان ھەندێک جاریش بەھۆی شەڕ و وێرانکارییەکانی نەوەکانی ئیسرائیل دادەڕما. گەورەترین وێرانکاری کە بەسەر زمانی عیبریدا ھات دیلێتی بابل بوو، کە بووە ھۆی لەدەستدانی زمانی عیبری لەسەر زمانی جوولەکەکان کە ڕوویان لە زمانی ئارامیی کرد تا ئەوان لە خاکی کەنعان بە دیل گیران. زمانی عیبری تەنھا وەک زمانێکی نووسراو مایەوە تا بزووتنەوەی زایۆنیستی لەم دواییانەدا زیندووی کردەوە.

جیاوازی نێوان عیبری مۆدێرن و عیبری کلاسیک

[دەستکاری]

بەھۆی ڕەوەندی جوولەکەکان و دەرکردنیان لە خاکی کەنعان بۆ ناوچە جیاوازەکانی جیھان، زمانی عیبری زیانێکی بەرچاوی بەرکەوت و بۆشایییەکی مێژوویی فراوان بوو. بۆ ماوەیەکی درێژخایەن بە پلەی یەکەم وەک زمانێکی ئایینی ماوەتەوە. جگە لەوەش بەھۆی تێکەڵبوونی جوولەکەکان لەگەڵ گەلانی دیکە، ئیتر نەیانتوانی بە دروستی عیبری کلاسیک بڵێنەوە، چونکە زۆربەی ئەو گەلانە ھەمان کێشەیان لەگەڵ ئەلفوبێی عیبریدا نەبوو. تایبەتمەندییەکانی زمانی عیبری مۆدێرن بە بەراورد بە عیبری کلاسیک بریتین لە:

بێژەکردنی پیتەکان

[دەستکاری]
پیت بێژەکردن بە عیبریی تەوراتی بێژەکردن بە عیبریی نوێ
א بێژە دەکرێت بە (ʔ) یان وەک پیتی درێژکەرەوە بۆ بزوێنەکان دادەنرێت بێژە دەکرێت بە (ʔ) یان وەک پیتی درێژکەرەوە بۆ بزوێنەکان دادەنرێت
בּ, ב پیتی בּ بێژە دەکرێت بە (/b/)، بەڵام پیتی ב بێژە دەکرێت بە (/v/) پیتی בּ بێژە دەکرێت بە (/b/)، بەڵام پیتی ב بێژە دەکرێت بە (/v/)
גּ, ג (1) پیتی גּ بێژە دەکرێت بە (/g/)، بەڵام پیتی ג بێژە دەکرێت بە (/ɣ/) ھەردووکیان بێژە دەکرێن بە (/g/)
דּ, ד (2) پیتی דּ بێژە دەکرێت بە (/d/)، بەڵام پیتی ד بێژە دەکرێت بە (/ð/) ھەردووکیان بێژەکردنیان بووە بە (/d/)
ה بێژە دەکرێت بە (/h/) یان وەک پیتی درێژکەرەوە بۆ بزوێنەکان لە "کۆتایی" وشەدا دادەنرێت بێژە دەکرێت بە (/h/) یان وەک پیتی درێژکەرەوە بۆ بزوێنەکان لە "کۆتایی" وشەدا دادەنرێت
ו (3) بێژە دەکرێت بە (/w/) یان وەک پیتی درێژکەرەوە بۆ بزوێنەکان دادەنرێت بێژە دەکرێت بە (/v/) یان وەک پیتی درێژکەرەوە بۆ بزوێنەکان دادەنرێت
ז بێژە دەکرێت بە (/z/) بێژە دەکرێت بە (/z/)
ח (4) بێژە دەکرێت بە (/ħ/) بێژە دەکرێت بە (/χ/)
ט (5) بێژە دەکرێت بە (/tˁ/) بێژە دەکرێت بە (/t/)
י بێژە دەکرێت بە (/j/)، یان وەک پیتی درێژکەرەوە بۆ بزوێنەکان دادەنرێت بێژە دەکرێت بە (/j/)، یان وەک پیتی درێژکەرەوە بۆ بزوێنەکان دادەنرێت
כּ ךּ, כ ך پیتی כּ ךּ بێژە دەکرێت بە (/k/)، بەڵام پیتی כ ך بێژە دەکرێت بە (/x/) پیتی כּ ךּ بێژە دەکرێت بە (/k/)، بەڵام پیتی כ ך بێژە دەکرێت بە (/x/)
ל بێژە دەکرێت بە (/l/) بێژە دەکرێت بە (/l/)
מ ם بێژە دەکرێت بە (/m/) بێژە دەکرێت بە (/m/)
נ ן بێژە دەکرێت بە (/n/) بێژە دەکرێت بە (/n/)
ס بێژە دەکرێت بە (/s/) بێژە دەکرێت بە (/s/)
ע (6) بێژە دەکرێت بە (/ʕ/) بێژە دەکرێت بە (ʔ)، یان بێژە ناکرێت
פּ ףּ, פ ף پیتی פּ ףּ بێژە دەکرێت بە (/p/)، بەڵام پیتی פ ף بێژە دەکرێت بە (/f/) پیتی פּ ףּ بێژە دەکرێت بە (/p/)، بەڵام پیتی פ ף بێژە دەکرێت بە (/f/)
צ ץ (7) بێژە دەکرێت بە (/sˁ/) بێژە دەکرێت بە (/ts/)
ק (8) بێژە دەکرێت بە (/kˁ/) بێژە دەکرێت بە (/k/)
ר (9) بێژە دەکرێت بە (/ɾ/) بێژە دەکرێت بە (/ʁ/) واتە وەک ڕای فەڕەنسی
שׁ, שׂ پیتی שׁ بێژە دەکرێت بە (/ʃ/)، بەڵام پیتی שׂ بێژە دەکرێت بە (/s/) پیتی שׁ بێژە دەکرێت بە (/ʃ/)، بەڵام پیتی שׂ بێژە دەکرێت بە (/s/)
תּ, ת (10) پیتەکە بێژە دەکرێت بە (/t/)، بەڵام پیتەکە بێژە دەکرێت بە (/θ/) ھەردووکیان بێژە دەکرێت بە (/t/)

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «hbo | ISO 639-3». لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی ئازاری ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە.
  2. «Hebrew, Ancient Language (HBO) – L1 & L2 Speakers, Status, Map, Endangered Level & Official Use | Ethnologue Free». لە ڕەسەنەکە لە ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە.
  3. https://web.archive.org/web/20200204191135/http://www.getty.edu/vow/AATFullDisplay?find=&logic=AND&note=&subjectid=300387829. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی شوباتی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)