عوسمان کاڤالا
عوسمان کاڤالا | |
---|---|
لەدایکبوون | |
شارۆمەندێتی | تورکیا |
کەلتووری ئەنادۆل | |
ناسراوە بە | چاکەکار، چالاکوان |
ھاوسەر | ئایشە بوگرا (ھاوسەرگیری ١٩٨٨) |
عوسمان کاڤالا (لە دایکبووی ٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٧) بازرگان، چالاکوان و چاکەخوازی تورکە، ئەو لەوەتەی دەیەی ١٩٩٠وە پشتگیری کۆمەڵێک ڕێکخراوی مەدەنی کردووە. ئەو دامەزرێنەر و سەرۆکی بۆردی کەلتووری ئەنادۆلە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە دەربارەی هونەر و کەلتوور تێدەکۆشێت. بەهۆی چالاکییەکانیەوە ئەوا لە عوسمان لە ساڵی ٢٠١٧ دەستگیرکرا، دواتر لە نیسانی ٢٠٢٢ بڕیاری زیندانیکردنی هەتاهەتایەی بۆ دەرچوو بە تۆمەتی بەشداربوونی لە کودەتا شکستخواردووەکەی ٢٠١٦ و ناڕەزاییەکانی پارکی گەزی لە ٢٠١٣.[٢][٣][٤]
لە دوای دەستگیرکردنی ئەوا پشتیوانی نێودەوڵەتیی بۆ کەیسەکەی عوسمان درووست بوو، دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا و نوێنەرانی ١٠ وڵاتی ڕۆژاوایی داوای ئازادکردنی ناوبراویان کرد.[٥]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "2020 Laureate Osman Kavala". Hrant Dink Foundation.
- ^ "تورکیا ؛عوسمان کاڤالا ی خێرخوا و بازرگان بەبی تۆمەتبارکردنی بەفەرمی وا بۆ نزیکەی سێ ساڵە لە زینداندایە". VOA (بە کوردی). Retrieved 2022-04-26.
- ^ "بڕیار درا دەستبەسەرکردنی عوسمان کاڤالا درێژ بکرێتەوە". www.aa.com.tr. Retrieved 2022-04-26.
- ^ "کەیسەکەی عوسمان کاڤالا و هەڕەشەکانی ئەردۆغان". Mewda Media. Retrieved 2022-04-26.
- ^ "دادگای تورکیا سزای زیندانییکردنی هەمیشەیی بەسەر عوسمان کاڤالادا سەپاند". کوردی - RojNews.News. 2022-04-26. Retrieved 2022-04-26. ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە عوسمان کاڤالا تێدایە. |