عودەی سەددام حوسێن
ڕواڵەت
(لە عودەی حوسێنەوە ڕەوانە کراوە)
| عودەی سەدام حوسێن [١] عُدي صدام حسين | |
|---|---|
| لە پۆستدا بووە ١٩٩٥ – ١٩٩٦ | |
| پاشینە | قوسەی |
| وردەکاریی تاکەکەسی | |
| لەدایکبوون | ١٨ی حوزەیرانی ١٩٦٤ تکریت، |
| مردن | ٢٢ی تەممووزی ٢٠٠٣ (٣٩ ساڵ ژیاوە) مووسڵ ، عێراق |
| پارتی سیاسی | |
| ئایین | ئیسلام |
| خەڵاتەکان | |
| خزمەت/لق | فیداییەکانی سەددام |
| ساڵانی خزمەت | ١٩٨٨ - ٢٠٠٣ |
| پلە | فەرماندە |
| شەڕەکان | جەنگی ٢٠٠٣ی عێراق |
عودەی سەددام حوسێن (بە عەرەبی: عدي صدام حسين؛ ١٨ی حوزەیرانی ١٩٦٤ لە تکریت - ٢٢ی تەمموزی ٢٠٠٣ لە موسڵ) کوڕە گەورەی پێنجەمین سەرۆکی پێشووی کۆماری عێراق، سەددام حوسێن و دایکی ناوی ساجیدە تەلفاح بوو ، بۆ چەندین ساڵ ، عودەی بە جێگرەوەی باوکی دانرابوو بۆ گرتنە دەستی سەرۆکایەتی عێراق، بەڵام دوای برینداربوونی شوێنەکەی بۆ برا بچووکەکەی قوسەی جێهێشت. بەپێی قسەی شایەتحاڵەکان، عودەی تاوانباربووە بە کووشتن ، ئەشکەنجە و دەستدرێژی سێکسی ،[٢] لەنێویاندا سووکایەتیکردن و ئەشکەنجەدانی وەرزشوانەکانی عێراق کە لەدوای دۆڕانیان لە هەر پاڵەوانیەتییەکی تۆپی پێدا پێیان دەکرا کە یان کوشتن بوو یان سزای لەسێدارەدان.[٣]
لە درێژەی جەنگی عێراق، لە هێرشێکی هێزەکانی ئەمریکا لە مووسڵ عودەی لەگەڵ براکەی قوسەی بەیەکەوە لە بەرواری ٢٢ی تەمموزی ساڵی ٢٠٠٣ کوژران لە نێو ماڵێکدا.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «بالصور-لاول-مرة-الكشف-عن-وثائق-شخصية-ل». لە ڕەسەنەکە لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ Harris، Paul؛ Heslop، Katy (١٦ی ئازاری ٢٠٠٣). «Iraq's dirty dozen». The Guardian. لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ Goldenberg، Suzanne (١٩ی نیسانی ٢٠٠٣). «Footballers who paid the penalty for failure». The Guardian. لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە عودەی سەددام حوسێن تێدایە.