بۆ ناوەڕۆک بازبدە

عەلی عەبدوڵڵا ساڵح

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵحەوە ڕەوانە کراوە)
عەلی عەبدوڵڵا ساڵح
بە عەرەبی: علي عبد الله صالح
لەدایکبوون٢١ی ئازاری ١٩٤٧
Sanhan، یەمەن
مردن٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧(٢٠١٧-١٢-٠٤) (٧٠ ساڵ ژیاوە)
سەنعا، یەمەن
ھۆی مەرگبرینی فیشەک
شوێنی ناشتنسەنعا
باوکAbdallah Saleh Afaash
خوشک و براMohammed Abdullah Saleh، Saleh Abdullah Saleh Al-Ahmar، Ali Saleh Al-Ahmar، Mohammed Saleh Al-Ahmar
ھاوسەرAsma Saledp
خزمەکانAli Mohsen al-Ahmar
تاوانبار بەمەترسی لەسەر ئاشتی، ئاسایش، یان سەقامگیری
پیشەسیاسەتوان، کارمەندانی سەربازی
پۆستەکانPresident of Yemen Arab Republic، President of Yemen
دەستپێکی چالاکی١٩٥٨
کۆتایی ساڵانی چالاکی١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧
ئەندامی حیزبیGeneral People's Congress
کاندید لە ھەڵبژاردنی1999 Yemeni presidential election، 2006 Yemeni presidential election
پلەی سەربازیسەرسوپا، مارشاڵ
لقی سەربازیRepublic of Yemen Armed Forces
ڕووداوە بەرچاوەکانبڕیارنامەی ٢٢١٦ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان
ڕێبازی ئیسلامیشیعەی زەیدی

عەلی عەبدوڵا ساڵح (٢١ی ئازاری ١٩٤٢-٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧) لە گوندی بێت ئەحمەری ناوچەی سەنحانی سەربە پارێزگای سەنعای پایتەخت لە خێزانێکی ھەژار لەدایک بووە. دوای مردنی باوکی خێزانەکەی ڕوبەڕوی ھەژاریو نەبونییەکی زۆر بووەتەوە بۆ ماوەیەکی دورودرێژ کاری شوانی کردووەو سەرەتای خوێندنی لە گوندەکەی خۆی تەواو کردووە. دواتر گوندەکەی جێھێشتوەو لە ساڵی ١٩٥٨ کاتێک تەمەنی ١٦ ساڵان بووە پەیوەندی کردووە بەڕیزەکانی سوپای وڵاتەکەیەوە. ھەرلەو ساڵەدا پەیوەندی کردووە بە ڕیزی پۆلی ئەفسەرانی ھێزە چەکدارەکانی یەمەنەوە. لە ساڵی ١٩٦٣دا پلەکەی بەرزکراوەتەوە بۆ ئەفسەری پلە دوو دواتر لە ساڵی ١٩٦٤دا چووەتە کەتیبەی زریپۆشی سوپاو پسپۆڕی لە جەنگی زریپۆشدا بەدەست ھێناوە. دواتر بووەتە فەرماندەی لیوای پارێزگای تەعزو لەوکاتەوە توانیویەتی پەیوەندییەکی پتەو لەگەڵ شێخو سەرۆک ھۆزەکانی باکووری یەمەندا دروستبکات. دوای ئەوەی بووەتە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەمەن، لە ساڵی ١٩٧٨ دا بووەتە سەرۆککۆماری یەمەن وفەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکان.

لە ٣٠ ئابی ١٩٨٢ بووەتە ئەمینداری گشتی پارتی کۆنگرەی گشتی گەلی دەسەڵاتداری یەمەن. لە ساڵی ١٩٨٣ جارێکی تر بووەتەوە بەسەرۆک کۆمارو فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکان. لە ساڵی ١٩٨٨ بۆ جاری سێیەم لەلایەن ئەنجومەنی شورای گەلەوە بووەتەوە بەسەرۆک کۆمارو فەرماندەی گشتی ھێزەچەکدارەکان. لە ساڵی ١٩٧٩ پلەی ماستەری فەخری لە زانستی سەربازیدا پێبەخشراوە. لە ساڵی ١٩٩٠ بە کۆی دەنگی ئەنجومەنی شورا پلەی فەریقی پێبەخشراوە. لە ساڵی ١٩٩٤دا بۆ جاری چوارەم بووەتەوە بەسەرۆک کۆماری یەمەن. بەھۆی ئەوخزمەتانەی کە کردویەتی بە وڵاتەکەی لە ساڵی ١٩٩٧ دا پلەکەی بەرزکراوەتە بۆ موشیر. بۆ جاری پێنجەم و لە یەکەم ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتییەدا کەبەشێوەی ڕاستەوخۆ دەنگ بدرێت بۆ سەرۆککۆمار لە ساڵی ١٩٩٩بۆ جاری پێنجەم پۆستی سەرۆککۆماری وەرگرتووەتەوە. ماوەی سەرۆکایەتییەکەی لە ساڵی ١٩٧٨وە درێژ دەبێتەوە تا ٥ی مانگی حوزەیرانی ٢٠١١ کاتێک بەھۆی بۆردومانی کۆشکی کۆمارییەوە بریندار دەبێتو ڕەوانەی عەرەبستانی سعودیە دەکرێت بۆ چارەسەرکردنو پۆستەکەی بە جێگرەکەی دەسپێرێت.

کۆچی دوایی

[دەستکاری]

لە ٤ مانگی کانوونی یەکەم ٢٠١٧ز، بە گوێرەی زانیارییە بەرایییەکان، کە لایەنگرانی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح بڵاویان کردووەتەوە، پێش چوونە دەرەوەی لە سەنعا، چەکدارە حووسییەکان بەڵێنیان پێداوە بە سەلامەتی لە سەنعا بچێتە دەرەوە؛ بەڵام دواتر بۆسەیان بۆ داناوە و لە ئاکامدا کوژراوە. چەکدارە حووسییەکان گرتەیەکی ڤیدیۆییان بڵاوکردەوە، کە تێیدا تەرمی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح لە ناو بەتانییەکدایە و دەیانەوێت بیگوازنەوە. لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا عەلی عەبدوڵڵا ساڵح لە حووسییەکانی یەمەن ھەڵگەڕایەوە و داوای کرد خەڵک لە دژیان ڕاپەڕێت. ناوبراو لە بەیاننامەیەکدا داواشی کرد، لاپەڕەیەکی نوێ لەگەڵ دراوسێکانی یەمەن ھەڵبدرێتەوە.[١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «رێبەری حووسییەکان ھەڕەشە لە سعوودیە و ئیمارات دەکات». Kurdistan24.