عەلی شەریعەتی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە عه‌لی شه‌رێعه‌تیەوە)
Jump to navigation Jump to search
عەلی شەریعەتی

عەلی مەزینانی شەریعەتی (بە فارسی: علی شریعتی مزینانی؛ لەدایکبووی ١٩٣٣–مردووی ١٩٧٧) بیرمەند، فەیلەسووف، کۆمەڵناس، شاعیر و نووسەرێکی موسوڵمانی ئێرانی بوو.

ژیاننامە[دەستکاری]

شەریعەتی لە دێی کاھەک لە نزیکی شاری سەبزەوار لە دایکبووە، شەریعەتی ڕۆڵێکی گرینگی بوو لە شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و ژیانەوەی بڕوای شێعە لە کۆمەڵگای ئێران.[١][٢][٣][٤]

لە ژیانی گەنجێتیدا چووەتە نێو بزووتنەوەی مصدق و وەکوو مامۆستا کاری کردووو و دووجار دەستبەسەر کراوە لە کاتی خوێندنیدا لە زانکۆ، دەست بەسەر کرا لە پاریس دوای ئەوەی بەشداری کرد لە خۆپیشاندانێک.

بەرھەمەکانی شەریعەتی[دەستکاری]

  • حەج
  • مرۆڤ
  • ئیسلام و مرۆڤ
  • ڕۆشەنبیریی ئیسلام
  • ئایین دژی ئایین
  • فاتیمە فاتیمەیە
  • ئیمام عەلی
  • لە کوێوە دەست پێ بکەین؟
  • دیمەنێک نیشتنەوە لە بیابان
  • نزا
  • بێداری و کەرکردن
  • ئیسلام و قوتابخانەکانی خۆرئاوا
  • زاراوەناسی
  • ئەبوزەڕ

شەریعەتی بە کوردی[دەستکاری]

سەرەتای وەرگێڕانی بەرھەمەکانى شەریعەتی بۆ کوردی لەلایەن نووسەر و شاعیری کورد ھەژار موکریانی بوو بە چوار نامیلکەی عەلی شەریعەتی دەستی پێ کرد و دواتر کەسانی تریش بەرھەمەکانی تری ئەویان وەرگێڕایە سەر زمانی کوردی.

گاڵتە بە شەریعەتی[دەستکاری]

لە ماوەی ساڵانی ٢٠١١ تا ٢٠١٢دا شەپۆلێکی گاڵتە بە شەریعەتی لە ئێراندا ڕێ کەوت و ژمارەیەکی زۆر نوکتە بۆ شەریعەتی ساز کرا[٥] ئەم نوکتانە کار دانەوەی جۆراوجۆریان لێ کەوتەوە. بڕێک لە کەسانی بنەماڵەکەی وەکوو کوڕەکەی ئەو نوکتانەیان بە نالەبار زانی، کچەکەی لە کاردانەوەیەکدا وتی ئەو نوکتانە زۆرێکیان جوان و پێکەنینین.[٦] بڕێک لە میدیا ئێرانییەکان، بە تایبەت باڵی ڕاستی ئێران ئەو نوکتانەیان مەحکووم کرد.[٧][٨]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦. لە ڕێکەوتی ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ھێنراوە. 
  2. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٧ی ئازاری ٢٠١٣. لە ڕێکەوتی ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ھێنراوە. 
  3. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٩ی ئایاری ٢٠١٣. لە ڕێکەوتی ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ھێنراوە. 
  4. ^ "جوک‌ھای شریعتی از دیار باقی!". 
  5. ^ "شریعتی و فلسفھ". 
  6. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧. لە ڕێکەوتی ١١ی نیسانی ٢٠١٦ ھێنراوە. 
  7. ^ http://www.parsine.com/fa/news/64700/شوخی-با-ایدئولوگی-جدیچرا-پیامک-ھای-شوخی-با-دکتر-شریعتی-شایع-شدھ-است
  8. ^ http://www.jahannews.com/fa/doc/news/375282/سندروم-خندیدن-دکتر-شریعتی-یک-ھشدار