عەلی حەسەن ئەلمەجید

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە عه‌لی حه‌سه‌ن ئه‌لمه‌جیدەوە ڕەوانە کراوە)
عەلی حەسەن ئەلمەجید
بە عەرەبی: علي حسن المجيد
لەدایکبوون٣٠ی تشرینی دووەمی ١٩٤١
تکریت، عێراق
مردن٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠(٢٠١٠-٠١-٢٥) (٦٨ ساڵ ژیاوە)
بەغدا، عێراق
ناسناوAli le Chimique، le boucher du Kurdistan، Chemical Ali
ھۆی مەرگھەڵواسین
شوێنی ناشتنعۆجە
خوشک و براAbd Hasan Al Majid، Hashim Hasan Almajid
خزمەکانسەددام حوسێن
تاوانبار بەکوشتنی بە مەبەست، تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی
پیشەسیاسەتوان، ئەفسەری سەربازی، war criminal
پۆستەکانMinister of Interior of Iraq، Minister of Defence
دەستپێکی چالاکی١٩٥٩
کۆتایی ساڵانی چالاکی١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٣
ئەندامی حیزبیحیزبی بەعسی عێراق، حیزبی بەعس
ئایینسوننە
پلەی سەربازیژەنەڕاڵ
ناکۆکیشەڕی ئێران و عێراق، شەڕی کەنداو، شەڕی عێراق، تێکھەڵچوونی نێوان عێراق و کوردەکان
لقی سەربازیھێزە زەمینییەکانی عێراق


عەلی کیمیایی لە دادگا

عەلی حەسەن ئەلمەجید (بە عەرەبی: علي حسن عبد المجيد التکريتي)(‎١٩٤١ - ٢٠١٠) ناسراو بە عەلی کیمیایی ژەنەڕاڵی پێشووی سوپای ڕژێمی بەعس و ئامۆزای سەدام حوسێن بوو کە وەکو کەسی یەکەم لە کیمیابارانی شاری ھەڵەبجە بە سزای لەسێدارەدان تۆمەتبار کرا و لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ لەسێدارەدرا بە بڕیارێک لەلایەن دادگای تاوانەکانی بەغداد. ئەو بە یەکێک لە ھاوڕێ نزیکەکانی سەدام حوسێن ھەژمار دەکرا و لە ساڵی ١٩٦٨ دا و لە ڕیزەکانی حیزبی بەعسدا پۆستی «فەریق ڕوکن»ی پێ درا ، عەلی کیمیاوی بە دەستەڕاستی سەدام حووسێن پەسن دەکرا و جێبەجێکاری زۆرێک لەو کردارە و تاوانە خوێناوییانە بووە کە دەرھەق بە کورد و عێراقییەکان ئەنجام دراون


ژیان[دەستکاری]

عەلی کیمیایی بە پێی بەڵگەنامەکان لە ساڵی ١٩٤١ لە تکریت لە دایک بووە، بەڵام بۆخۆی وتوویەتی لەدایکبووی ساڵی ١٩٤٤ە. تەمەنی منداڵی لە تکریت بەسەر بردووە. لە ئازاری ١٩٨٧دا بەرپرسی یەکەمی بەعس بووە لە ھەرێمی کوردستان و دەستی بەسەر ھێزەکانی پۆلیس و سوپادا گرتووە. دوای دوو مانگ لە وەرگرتنی پۆستەکەی، دەستی کردووە بە ڕاگواستنی ھاووڵاتیانی کورد بۆ ناوچە بیابانییەکانی عێراق و پڕۆسەی ئەنفالی بە بێسەروشوێنکردنی ١٨٢ ھەزار کورد دەست پێ کردووە. لە ١٦/٣/١٩٨٨ دا بە سەرپەرشتی عەلی کیمیایی شاری ھەڵەبجە بە چەکی کیمیاوی بۆردوومان کرا و ٥ ھەزار کەسی کوژرا. لە ئابی ١٩٩٠ـدا کە ڕێکەوتی داگیرکردنی کوەیت لە لایەن عێراقەوە بوو، عەلی کیمیاوی ڕۆڵی سەرکوتکارانەی ھەبووە. ماوەیەک وەزیری ناوخۆ بووە و لە نێوان ١٩٩١ تا ١٩٩٥ـدا بووتە وەزیری بەرگری و لە ١٩٩٦ـیشدا دەستی لە کوشتی سەدام کامیل و حوسێن کامیلی برازا و زاوای سەددام حوسێندا ھەبووە.

لە دەستپێکی پڕۆسەی جەنگی ئازادیی عێراقدا، بەرپرسیاریەتی ناوچەکانی باشووری عێراقی پێ دراوە. لە نیسانی ٢٠٠٣ـدا ئەوە ڕاگەیندرا کە لە بۆردوومانێکدا کوژراوە، بەڵام دواتر و لە حوزەیراندا ئەو ھەواڵە ڕەت کرایەوە. لە لیستی ئەو ٥٥ تۆمەتبارەی کە ئەمریکا داوای کردبوون لە ڕیزبەندی پێنجەمدا بووە. لە ٢١ی ئابی ٢٠٠٣ـدا دەستگیر کرا و لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٧ـدا لەسەر جینۆسایدی ئەنفال سزای لەسێدارەدانی بۆ دەکرا ، لە ڕۆژی ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ لە سێدارە درا.