عەلی سیستانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە عه‌لى حوسه‌ینى سیستانىەوە ڕەوانە کراوە)
سەید عەلی حوسێنی سیستانی
علي الحسيني السيستاني

عەلی سیستانی لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٩
لەدایکبوون (١٩٣٠-٠٨-٠٤) ٤ی ئابی ١٩٣٠ (تەمەن ٩٣ ساڵ)
نیشتەجێینەجەف، عێراق
نەتەوەعەرەب
چالاکبوون١٩٦٤ - ئێستا
کارآية اللە العظمي
ئایینئیسلام (شیعە)
وێبگەwww.sistani.org


سەید عەلی حوسێنی سیستانی (لەدایکبووی ٤ی ئابی ١٩٣٠ لە مەشھەد) ھەروەھا ناسراوە بە ئایەتوڵڵا سیستانی، یەکیک لە ڕێبەری گەورە مەرجەعییەکانی ئایینی شیعە لە عێراقە، سیستانی بە ڕەچەڵەک ئێرانییە کە لە شاری نەجەفی عێراق دەژی.[١][٢] سەرکردایەتی مەرجەعییەی زانستی ئایینی حەوزەی نەجەفی لە دوای مردنی سەید ئەبوولقاسم خۆیی بە دەست ھێنا.[١][٢][٣]

ژیاننامە[دەستکاری]

سەید عەلی سیستانی لە شاری مەشھەد، پارێزگای خۆراسان، ئێرانی پەھلەوی لە ٤ی ئابی ١٩٣٠ زایینی لەدایکبووە. باوکی بە قورعە زانای بەناوبانگ سەید محمد باقرە و دایکی کچی سەید ڕەزا میھرەبانی سەرابییە. دایکی ژنێکی زۆر بە تەقوا بوو و ھەر لەبەر ئەوەش زۆر شووی دەکرد بە سیغە چونکە سیغە لە ئایینی شیعەدا باداشتیکی زۆر گەورەی ئاینییە؛ و لەو پیاونەی کە بە سیغە دایکی سیستانی شوویانی پێکردبوو زاناو فەقیھی گەورە سەید محەممەد کوھەکمرییە، بەڵام لەدوای ئەو بۆ ماوەیەک بە سیغە شوو بە ئایەتوڵڵا میرزا محەممەد مەھدی ئەسفەھانی دەکات و دوای ئەو بە سیغە شوو بە زانای بیروز سەید محمد باقر دەکات، لێرەدا دوای ئەو چەند بە سیغە شووکردنە دایکی سەید عەلی سیستانی دوودڵ دەبیت و سەید عەلی سیستانی لە دایک دەبیت، بەڵام دایکی سەید عەلی سیستانی نەیدەزانی کە منداڵەکەی کوڕی کام سەیدەیە. بۆیە ڕۆیشتە حەوزەی زانستی ئایینی لە شاری قوم لە ئێران و لەوێ فەقیھی گەورە سەید حوسێن تەباتەبائی بروجەردی فەتوای بۆ داو و گووتی لەبەر ئەوەی عیلاقەی یەکەم براوە ئەوا سەید عەلی سیستانی کوڕی سیغەی یەکەم نییە و لەبەر ئەوەی سیغەی دووەم و سێیەم لە کاتێکی زۆر لە یەکتر نیزیک کراوە ناتوانرێت دەستنیشان بکرێت کە کام سەید باوکی سیستانییە، بۆیە بە قورعە واتە بە ھەڵبژاردن زانای پیرۆز سەید محمد باقریان ھەڵبژارد وەک باوکی سەید سیستانی. باوکی سەید محەممەد باقر سەید عەلییە کە لە خێزانێکی ئایینی بەناوبانگە. سەید سیستانی نازناوی سیستانییە لەبەر ئەوەی خەڵکی شاری سیستان لە باشووری خۆرھەڵاتی ئێرانە. سەید عەلی سیستانی تاکە مەرجەعێکە لە جیھان کە تا ئێستا ھیچ وتارێکی بە دەنگی نییە و لە زۆر یەک لە ڕێکخراوەکانی جیھان خەڵاتی گەورەیان داناوە بۆ ئەوانەی کە بتوانن وتارێکی دەنگی سەید عەلی سیستانی پەیدا بکەن. ھەروەھا سەید سیستانی بە قوورتارکەری مرۆڤ دادەنرێت و بە ئەلقەی گەیاندن لە نێوان گەلانی جیھاندا؛ و ئەمەش لەبەر فەتوا بەناوبانگەکانی لەربارەی بابەتی جینسی لە جیھاندایە لە پێناوی خزمەت کردن بە مرۆڤایەتی. بە نموونە لە فەتوایەکدا وەڵامی گەنجێکی شیعە دەداتەوە لە دوای ئەوەی کە گەنجەکە لێی دەپرسێت ئایا حوکمی ژن ھێنان بە سیغە کردن جێیە لەگەڵ ژنێکی بۆژی بێت و ئەو ژنە شادە بێنێت بۆ کاتێکی دیاری کراو بۆ مووتعە کردن و دوای کۆتایی ھاتنی مووتعەکە بگەڕێتەوە سەر ئایینە بۆژییەکەی خۆی. سەید عەلی سیستانی دەلێت دەبێت و سیغەکە تەواوە.

سیستانی و ڕۆلی سیاسی[دەستکاری]

سیستانی دوای ھاتنی ھێزەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان و بەریتانیا بۆ عێراق ناوبانگێکی زۆری دەرکرد لە بواری سیاسەتدا لەبەر ڕۆلە سیاسییە گرنگەکانی کە باڵپشتی لە ھێزەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و شانشینی یەکگرتوو دەکات، و لە ڕۆلە سیاسییە گرنگەکانیدا باڵپشتی کردنی ھەڵبژاردنی پێڕستی ئیئتلافی عێراقی یەکگرتوو دەکات. کە ھێزە گەورەکەی ئەم پێڕستە پەرلەمانی ئەعڵا و ھاوپەیمانەکانی وەکوو حیزبی دەعوەتی ئیسلامی و تەیاری سەدرییە.

خوێندن[دەستکاری]

سەید عەلی سیستانی ھەر لە منداڵییەوە لە تەمەنی پێنج ساڵی دەستی بە خوێندنی ئایینی کردووە و لە ساڵی ١٩٤١ دەستی بە خوێندنی زانستی ئایینی لە قوم کردووە. ھەروەھا لە ساڵی ١٩٥١ شاری قوم بەرەو نەجەف جێ دەھێڵێت. لە ساڵی ١٩٦١ دەچێتە مەشھەد و دوای ساڵێک بە شاری نەجەف دەگەڕێتەوە.

سیستانی و داگیرکردنی عێراق لەلایەن ھێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا[دەستکاری]

پۆل بریمەر لە کتێبە بەناوبانگەکەیدا بە ناوی «ساڵێکم بەسەر برد لە عێراق» دەلێت سیستانی لە عێراق زۆر یارمەتی ھێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیای دەدا و ھەروەھا دەڵێت سیستانی نەیدەویست بە شێوەیەکی ئاشکرا ھەڵسوکەوت لەگەڵ ھێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بکات بەڵام بە شێوەیەکی بەردەوام نامەی نھێنی بۆم دەنووسی لەربارەی بارودۆخی عێراق. پۆل بریمەر: سیستانی ڕۆژێکی نامەیەکی بۆ ناردم و گوتی نەبوونی چاو پێکەتن لە نێوانماندا لە بەر ڕق لێ بوونەوە نییە بەڵکو لەبەر ئەوەیە کە ئەم شێوە نھێنییە باشترە بۆ بە دەست ھێنانی ئامانجە ھاوبەشەکانمان، ھەرەوەھا گوتی لەوانەیە پشتوانییەکانی لە دەست بدات ئەگەر بێتو بە شێوەیەکی ئاشکرا ھەلسوکەوت لەگەڵ ئەمریکا بکات، و دەلێت لە ماوەی چوار مانگ زیاتر لە ٣٠ نامەی زۆر گرنگی بۆ ناردم و ھەروەھا سەید عەلی سیستانی فەتوای ئەوەی دا نابێت بە ھیج شیوەیەک ڕیگە لە ھێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بگیرێت، بە بیانووی ئەوەی کە ئەم کارە بە زیانە.

فەتواکانی سیستانی[دەستکاری]

سەید عەلی سیستانی فەتوای زۆری ھەیە کە زۆر بواری جۆراوجۆر دەگریتەوە. یەکێک لە فەتوا بەناوبانگەکانی ئەوەیە کە نابێت شەڕی ھێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا لە عێراق بکرێت و ھەروەھا فەتوای دا بە واجبی دەنگ دان بە پێڕستی ئیئتیلافی عێراقی شیعی، و گوتی ئەوەی دەنگ نەدات بەم پێڕستە ئەوە دەچێتە ئاگری دووزەخەوە و خێزانەکەشی تەلاق دەدرێت. سەرسوورمانترین فەتوای ئەوەیە کە شیعە دەتوانن لە مانگی ڕەمەزاندا لە کاتی بە ڕۆژووبون ھەتا ٣ دانە جگەرە بکێشێت.

گرنگترین فەتوای سیستانی ئەو شەرعییەت دانەیە بە ھێزەکانی ڕێکخراوی بەدر و سوپای مەھدی سەر بە موقتەدا سەدر و ھەروەھا حیزبی دەعوەتی ئیسلامی لە تەقینەوەی ئۆتۆمۆبیل مین کراو و تەقینەوەکانی مزگەوتە سوننەکان لە ناو خەڵکی مەدەنی شارەکانی سوننی لە عێراقدا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]