عەقیدەی مەرزیە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە عه‌قیده‌ی مه‌رزییه‌ەوە ڕەوانە کراوە)
وێنەی دەستنووسێکی عەقیدەی مەرزییەی مەولەوی کە لە ئەرشیڤی کۆمیتەی کەلەپووری ڤەژین وەرگیراوە. دەستنووسەکە لە ساڵی ١٨٦٤دا نووسراوە.

عەقیدەی مەرزییە (بە عەرەبی: اَلْعَقِیدَةُ الْمَرْضِیَّة) کتێبێکی شێعری کوردیی ناوەندی نووسراوەی مەولەوی کە لە سەر عەقیدە و کەلام نووسراوە. ئەم پەرتووکی ٢٤٥٢ شیعری کوردی تێدایە و لە ساڵی ١٣٥٢ی کۆچی مانگی لەلایەن محیددین سەبری ئەنەعیمی (محي الدّین صبري النّعيمي) لە میسر لە چاپ دراوە. مەلا عەبدولکەریم مودەریس شرۆڤەی لە سەر نووسیوە. شێعرەکانی بە کوردیی ناوەندی لە قاڵبی مەسنەویدا لەسەر وەزنی بڕگەیی نووسراون. عەقیدەی مەرزییە ئاوەھا دەست پێ دەکات:

زوبدەی عەقيدە و خولاسەی کەلامھەر لە تۆ بۆ تۆس حەمد و سەنای عام
ھەر خۆتی بۆ خۆت بورھان، دەيتر بەسبەشی خۆی تێکەڵ ناوێ بكا کەس

کتێبەکە لە چەندین بابەتی جۆراوجۆری عەقیدە پێک ھاتووە. نموونەی ئەو بابەتانە بریتین لە ئیمان، ناوەکانی خودا، فریشتەکان، عیلم، قەزا و قەدەر، شەفاعەت و میعراج. یەکێک لە بەیتە بەناوبانگەکانی عەقیدەی مەرزییە دەربارەی ڕووداوی میعراجە کە دەڵێت:

ڕێی چەن هەزار ساڵ، تەی چەن حیجاباتزاتی حەق، کەلام، سوئال جەوابات
چوو، بوو، دی، بیستی، کریا، دریاوەھاتەوە حەڵقە ھەر دەلەریاوە

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • مەولەوی لە ڕادیۆی سۆرانیی ئێراندا[بەستەری مردوو]
  • عەبدولرەحیم مەولەوی تاوگۆزی، عەقیدەی مەرزییە، بە شەرحی مەلا عەبدولکەریمی مودەڕڕیس، بەغدا، ١٩٨٨.
  • عەبدولرەحیم مەولەوی تاوگۆزی، دیوانی مەولەوی، کۆکردنەوە و لێکۆڵینەوەی مەلا عەبدولکەریمی مودەڕڕیس، سنە، بڵاوکردنەوە کوردستان، ١٣٨٩ هەتاوی.