عەبدوڵڵا پاپور

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە عه‌بدوڵڵا پاپورەوە ڕەوانە کراوە)

عەبدوڵڵا پاپور گۆرانیبێژێکی کوردی عەلەوی بوو لە ساڵی ١٩٤٥دا لە گوندی دێڤریگەی سەر بە پارێزگای سێواسی باکووری کوردستان لە دایک بووە و لە ساڵی ١٩٨٩دا بەھۆی ڕووداوی ھاتوچۆوە گیانی لەدەست داوە. گۆرانییەکانی پاپور فۆلکلۆری بوون و زۆربەی گۆرانییەکانی بە تورکی دەچڕی، گۆرانییە بەناوبانگەکانی کە بە کوردی چڕیویەتی ئەمانەن: (لێ لێ قوربان، دلۆی دلۆی، بەرد، ساڵانە ساڵانە) (Lê Lê Qurban, Dîloy Dîloy, Berd, Sallana Sallana).