عەبدوڵڵا موھتەدی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە عه‌بدوڵڵا موهته‌دیەوە ڕەوانە کراوە)

لەدایکبوون١٩٤٩
نەتەوەکورد
پەروەردەبازرگانی لە زانکۆی تاران
کارسکرتێری گشتی
حیزبی سیاسیکۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران


عەبدوڵڵا موھتەدی (لەدایکبووی ١٩٤٩ لە بۆکان) چالاکی سیاسی و سکرتێری گشتیی حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێرانە. ئەو ھەروەھا یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بووە.

عەبدوڵڵا موھتەدی کوڕی حاجی ڕەحمان ئاغای موھتەدی لە وەزیرەکانی کۆماری کوردستان و زایینەی شاری بۆکانە. قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندییی لە تاران خوێندووە و بە وتەی خۆی خزمی ئەمیرکەبیرە، دەرچووی بازرگانییە لە زانکۆی تاران.

عەبدوڵڵا موھتەدی، فواد مستەفاسوڵتانی، محەمەدحسێن کەریمی و سدیق کەمانگەر و چەند کەسی تر لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵە بوون لە ٢٧ی ئۆکتۆبەری ١٩٦٩ (٥/٨/١٣٤٨ کۆچیی ھەتاوی). پێش لە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران سێ جار قۆڵبەست کرا کە جارێکیان مەحکووم کرا بە سێ ساڵ بەندیخانە.

ناھید بەھمەنی ھاوسەریەتی و دوو کچیان ھەیە کە ئێستا خوێندکارن. عەبدوڵا موهتەدی و ناهید بەهمەنی لە ڕوانگەی سیاسییەوە نزیکن لە شاپەرستەکانی فارس و بەردەوام هەوڵدەدەن لۆبی بۆ ئەو بابەتە بکەن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]