عەبدوڵڵای کوڕی موحەممەدی کوڕی زاحمی بەقمی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عەبدوڵڵای کوڕی موحەممەدی کوڕی زاحمی بەقمی

لەدایکبوون١٣٥٠ی کۆچی
مەرگ٤ی زولقەعدەی ١٤٢٣ی کۆچی
شوێنی گۆڕبەقیع،  عەرەبستانی سعوودی
نەتەوەسعودی
پەروەردەدرچووی کۆلیژی شەریعەت
پیشەسەرۆکی دادوەرانی مەدینە
ئایینئیسلام
مناڵ(ەکان)موحەممەد، عەبدولڕەحمان


ناوی تەواوی عەبدوڵڵای کوڕی موحەممەدی کوڕی عەبدولوەھابی کوڕی عوسمانی کوڕی زاحمی کوڕی موحەممەدی کوڕی حەسەنی کوڕی سوڵتانی کوڕی زاحمە و لەبنەماڵەی فەزڵ مەرزوقیی بەقمییە و بە عەبدوڵڵا زاحم بەناوبانگە.

لەدایکبووی ساڵی ١٣٥٠ی کۆچیی شارۆچکەی قەسیبی سعودیەیە. موحەممەدی باوکی کەپێش نوێژی یەکێک لەمزگەوتەکانی ناوچەکە بوو و قورئانی لەبەر بووە، عەبدوڵڵا دەخاتە بەر خوێندن و دەینێڕیتە لای شێخ عەبدولعەزیزی کوڕی مەحارب و دواتر دەچێتە لای شێخی قورئانخوێن عەبدولعەزیزی کوڕی عەلیی کوڕی عەوجانی بەقمی. لە ١٣٦٢ی کۆچی باوکی کۆچی دوایی دەکات.

دواتر عەبدوڵڵای مامی دەیگرێتەخۆی و دەیھێنێتە مەدینە و لەقوتابخانەی مەحموودیەی سەرەتایی دەیخاتە بەر خوێندن. دواتر تەواوی قورئان لەبەردەکات، لە ١٣٧١ی کۆچی لەپەیمانگای زانستی ڕیاز وەریدەگرێت و لە ١٣٧٨ی کۆچی کۆلیژی شەریعەت تەواودەکات.

ئەو پلە و ئەرکانەی وەریگرتووە[دەستکاری]

دانراوەکانی[دەستکاری]

  • فضل علم و القضاء (گەورەیی زانست و دادوەری).
  • کۆمەڵە وتارێک کە لەسەر مینبەری پێغەمبەر پێشکەشی کردووە.
  • رسالة عن فضل المدينة المنورة (پەیامێک لەبارەی گەورەیی مەدینە).
  • تراجم قضاة المدينة المنورة.
  • رسالة في حكم الخمر و الزنا (پەیامێک لەسزای خواردنەوە کھولییەکان و زینا).

کۆچی دوایی[دەستکاری]

لەڕێکەوتی ٤ی زولقەعدەی ١٤٢٣ی کۆچی لەتەمەنی ٧٣ ساڵیدا و لەمەدینە کۆچی دوایی دەکات و لەبەقیع دەنێژرێت.

سەرچاوە[دەستکاری]

  • ویکیپیدیای عەرەبی