عەبدولحەلیم حافز
ئەم وتارە ئاماژە بە ھیچ سەرچاوەیەک نادات. |
عەبدولحەلیم حافز عبد الحلیم حافظ | |
|---|---|
عەبدولحەلیم حافز | |
| زانیارییەکان | |
| ناوی لەدایکبوون | عەبدولحەلیم عەلی شەبانە عبد الحليم علي شبانة |
| لەدایکبووی | ٢١ی حوزەیرانی ١٩٢٩ شەرقیە، میسر |
| بنەچە | شەرقیە; میسر |
| مردووی | ٣٠ی ئازاری ١٩٧٧ (٤٧ ساڵ ژیاوە) نەخۆشخانەی کۆلێجی پاشا، لەندەن، بەریتانیا |
| چەشنەکان | میوزیکی میسری ئۆپێرا |
| پیشەکان | گۆرانیبێژ، ئەکتەر، میوزیکژەن بەرھەمھێنەری میوزیک |
| ساڵانی چالاکبوون | ١٩٥٢–١٩٧٧ |
| کۆمپانیاکان | EMI Classics |
| بابەتە پەیوەندیدارەکان | Umm Kulthum Mohamed Abdel Wahab Shadia |
| وێبگە | 7alim.com |
عەبدولحەلیم حافز ناوی ڕاستی عەبدولحەلیم عەلی شەبانەیە (٢١ی حوزەیرانی ١٩٢٩–٣٠ی ئازاری ١٩٧٧) گۆرانیبێژێکی میسریە، لە شاری حەلاوات لە دایک بووە لە پارێزگای شەرقیەی نزیک بە پارێزگای قەلیوبیە، و سەراکەشی ھەر لەو شارەیەو ئێستاش ھەندێک لە شتە تایبەتەکانی خۆی لە سەراکەدا ماوە.
عەبدولحەلیم حافز لەساڵی ١٩٤٣ پەیوەندی بە پەیمانگای مۆسیقای عەرەبی بەشی ئاوازدانانەوە کردووە و لەساڵی ١٩٤٨ تەخەڕوجی کردووە و بۆماوەی ٤ ساڵ لە تەنتا و زەقازیق و قاھیرە مامۆستای مۆسیقابووە و دواتر دەستی لەکارکێشاوەتەوە و لەساڵی ١٩٥٠ پەیوەندی کردووە بەتیپی مۆسیقای ئێزگەوە و لەساڵی ١٩٥١ نازناوی عەبدولحەلیم حافزی بۆخۆی ھەڵبژاردووە و لەساڵی ١٩٥٢ گۆرانی سافینی مرەی پێشکەشکردووە بەڵام لەسەرەتادا خەڵکی حەزی لێی نەبوو چونکە ڕانەھاتبوون بەو جۆرە گۆرانیانە، بەڵام لە ساڵی ١٩٥٣ لەکاتی ڕاگەیاندنی کۆماریدا دووبارە ئەو گۆرانییەی ووتەوە و سەرکەوتنێکی یەکجار گەورەی بەدەستھێنا و پاشان چەند گۆرانیەکی دیکەی پێشکەش کردووە و ناوی داوەتەوە و نازناوی عەندەلیبی ئەسمەریان لێناوە.
لەساڵی ١٩٥١ وە تاکو ساڵی ١٩٥٥ گۆرانیەکانی عەبدولحەلیم حافز گەشبینی تیا بەدی دەکرا بەڵام لەسەرەتای ساڵی ١٩٥٦ کە دووچاری نەخۆشی بەلھارسیا بۆیەوە ئیتر گۆرانیەکانی غەمگین بوون و لەدوای چەنگ و لەساڵی ١٩٦٧ لە ئاھەنگێگی مێژوویدا لە ھۆڵی ئەلبێرت ھۆل لەلەندەن گۆرانی پێشکەش بە ٨ ھەزار کەس کردوە و ١٦ فیلمیشدا بەشداری کردووە و زیاتر لە ٢٣٠ گۆرانی تۆمارکردووە و بە ڕاستگۆیی و بەھەست و سۆز ناسراون.
عەبدولحەلیم حافز تووشی نەخۆشیەک بوتەوە لە جگەردا و لە ساڵی ١٩٥٦ ھەست پێکرد کاتێک کە تووشی خوێنبەربوونی گەدە بووە و ھەر بەھۆی ئەم نەخۆشییەشەوە لە ڕۆژی چوارشەممە لە ٣٠ی ئازاری ساڵی ١٩٧٧ لە تەمەنی ٤٧ ساڵیدا لە لەندەن کۆچی دوایی کردووە و خەم و ناخۆشی خەڵکی میسری داپۆشیوە بەجۆرێک ھەندێک لەکچەکان لەدوای بیستنی ھەواڵی مردنی عبدالحلیم خۆیان کوشتووە و زیاتر لە ٢ میلیۆن کەسیش لەبەخاک سپاردنی ئامادەبوونە.
بەرھەمەکان
[دەستکاری]فیلمەکان
[دەستکاری]جگە لەگۆرانی بەرھەمی فلمیشی ھەبووە لەوانە:
- ١٩٥٥: فیلمی ئاوازی خۆشەویستی لەگەڵ شادیە (یەکەم فیلمی بوو)
- ١٩٥٥: فیلمی ڕۆژەکانمان خۆشە لەگەڵ فاتن حەمامە و عومەر شەریف
- ١٩٥٥: فیلمی شەوانی خۆشەویستی لەگەڵ ئەمال فەرید و عەبدولسەلام نابلسی
- ١٩٥٥: فیلمی ڕۆژەکان و شەوەکان لەگەڵ ئیمان و ئەحمەد ڕەمزی
- ١٩٥٦: فیلمی کاتی خۆشەویستی لەگەڵ فاتن حەمامە و ڕوشدی ئەبازە
- ١٩٥٧: فیلمی دەلیلە لەگەڵ شادیە (کە یەکەم فیلمی ملەوەن بوو لە سینەمای مسری)
- ١٩٥٧: فیلمی کچانی ئەمڕۆ لەگەڵ ماجدە
- ١٩٥٧: فیلمی گەنجی خەونەکانم لەگەڵ مونە بەدر و عەبدولسەلام نابلسی
- ١٩٥٨: فیلمی شەقامی خۆشەویستی لەگەڵ سەباح و عەبدولسەلام نابلسی
- ١٩٥٩: فیلمی چیڕۆکی خۆشەویستی لەگەڵ مریەم فەخرەدین و عەبدولسەلام نابلسی
- ١٩٦٠: فیلمی کچان و ھاوین لەگەڵ سوعاد حوسنی
- ١٩٦١: فیلمی ڕۆژێک لە تەمەنم لەگەڵ زبێدە سەروەت و عەبدولسەلام نابلسی
- ١٩٦٢: فیلمی ھەڵەکان لەگەڵ نادیە لوتفی و عیماد حەمدی
- ١٩٦٧: فیلمی پەرستراوی ھاندەران لەگەڵ شادیە
- ١٩٦٩: فیلمی باوکم لەسەر دارە لەگەڵ نادیە لوتفی و عیماد حەمدی و مێرڤەت ئەمین (کە دوا فیلمی عەبدولحەلیم بوو)
جۆری گۆرانیەکانی
[دەستکاری]- گۆرانی ئاینی
- گۆرانی نیشتیمانی
- گۆرانی خۆشەویستی
| ئەم مۆسیقا وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |