عەینەمەل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە عایلەمەەوە ڕەوانە کراوە)

عەینەمەل[١] یا خەزایی (ناوی زانستی: Pastor roseus) ناوی جۆرەیەک لە تیرەی ڕیشۆڵییە. ڕەواڵەتی ئەم مەلە بەم جۆریە: سەر و کلک و باڵی ڕەشە و بڕێک جار کڵاونەیە. درێژایی ڕەنگە بگاتە ٢٠ سانتیمەتر. لە لای گاڕان و زەوییەکاندا چینە دەکات. [٢] عەینەمەل چەندین ناوی تری بە کوردی ھەیە: ئاگرمەلووچ، ئاگرەمەلووچک، عایلەمەنە، عایلەمەن و عایلەمە.

مەحوی لە شێعرێکدا ئاماژە بەم مەلە دەکات و دەڵێت:

بەڵا ھەر وەک کولە دابارییە سەر مەزرەعەی ئومێد
مەگەر ئەو تیپی موژگانە بکەن وەک عەینەمەل چارێ

گالەری[دەستکاری]

سەرچاوە[دەستکاری]

  1. ^ ھەژار، ھەنبانە بۆرینە، تاران، چاپەمەنیی سرووش، ل ١٥٣، ١٣٨٨، ISBN 978-964-376-516-3.
  2. ^ "Mlíkovský, Jirí (2002). Cenozoic Birds of the World, Part 1: Europe. Ninox Press, Prague" (PDF).