عاسم حافز
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
| عاسم حافز | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ١ی کانوونی دووەمی ١٨٨٦ مووسڵ، عێراق |
| مردن | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٧٨ (٩٢ ساڵ ژیاوە) بەغدا، عێراق |
| زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی عەرەبی، زمانی فەڕەنسی |
| پیشە | وێنەکێش |
| دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوە | ئەو کارانەی کە لە مافی چاپکردن و بڵاوکردنەوە پارێزراون |
عاسم حافز (١٨٨٦–١٩٧٨) ھونەرمەندی سۆمایی و مامۆستا و نووسەری عێراقی بووە. یەکێک بوو لە یەکەمین ھونەرمەندەکانی عێراق کە بە شێوازی ئەورووپی کاری نیگارکێشانی خوێندووە و بەشێک بووە لە گرووپێک کە بە ھونەرمەندانی عوسمانی ناسراون. بەناوبانگە بە بڵاوکردنەوەی یەکەم کتێبی عێراقی سەبارەت بە ھونەرە جوانەکان، بە ناوی «یاساکانی وێنەکێشان لە سروشت» لە ساڵی ١٩٣٥.[١]
ژیان
[دەستکاری]عاسم حافز لە ساڵی ١٨٨٦ لە شاری مووسڵ لەدایکبووە، سەرەتای خوێندنی لە مووسڵ کردووە و دواتر پەیوەندی بە ئەکادیمیای سەربازی ڕەشیدییەوە کردووە لە بەغدا. پاشان پەیوەندی بە ئەکادیمیای سەربازییەوە دەکات لە ئەستەنبوڵ و بە پلەی مولازمی دووەم دەرچووە. ماوەی ١٢ ساڵ لە بواری سەربازیدا بووە تا ئەوکاتەی سوپا بەجێدەھێڵێت و گەشت دەکات بۆ پاریس و لەوێ لەژێر دەستی پرۆفیسۆر ئەنتوان ڕێنۆڵد کاری نیگارکێشی خوێندووە. چوار ساڵ لەوێ مایەوە و لە ساڵی ١٩٣١ خوێندنی تەواو کرد، دواتر گەڕایەوە بۆ مووسڵ و لەوێ ھەڵبژێردرا بۆ ئەوەی لە قوتابخانە حکوومییەکان وانەی نیگارکێشی بڵێتەوە. بۆ ماوەی ١٩ ساڵ لەوێ مایەوە، لەو ماوەیەدا توانی تایبەتمەند بێت لە ھەردوو زمانی عەرەبی و فەڕەنسی.[٢][٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «عاصم حافظ». جمعية الفنانين التشكيليين العراقيين (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ Ali, W., Modern Islamic Art: Development and Continuity, University of Florida Press, 1997, p. 47
- ↑ https://ibrahimicollection.com/node/55