شەھیدانی شۆڕشی ژینا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شۆڕشی ژینا یان هه‌مان شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی له کوردستان له دوای کاره‌ساتی کوشتنی ژینا ئەمینی کچه ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵی خه‌ڵکی شاری سەقز به ده‌ست پۆلیسی ئه‌خلاقی تاران له ئەیلوولی ٢٠٢٢دا ده‌ستی پێ کرد. یه‌که‌م ناڕه‌زایه‌تی رۆژی ٢٦ی مانگی خه‌رمانان له کاتی نێشتنی ته‌رمی ژینا له شاری سه‌قز ده‌ستی پێ کرد. ژنان له سه‌ر قه‌بری ژینا له‌چکیان له سه‌ر ده‌ر هێنا وه دروشمی ژن ژیان ئازادییان سه‌ر دا، هه‌ر وه‌ها له سه‌ر به‌ردی قه‌بری ژینا نووسرابوو «ژینا گیان تۆ نامری ناوت ئه‌بێتە ڕەمز» شۆڕشی ژینا به ره‌مزی ژینا وه درووشمی ژن ژێان ئازادی لێره‌دا سه‌ری هه‌ڵدا. ئاستی ناڕه‌زایه‌تی به تووندی به ته‌واوی کوردستان و ئێران کێشرا. به داخه‌وا له‌ پێناو ئه‌م شۆڕشه زۆر که‌س گیانی خۆیان به‌خت کرد وه رۆژانه ئه‌ژماری گیان به‌خت کرانی رێی ئازادی زۆرتر ده‌بن.

ناوی کوژراوه‌کان
ناو شار رێکه‌وت چۆنییەتی شەهیدبوون
هاجه‌ر عه‌باسی مه‌هاباد ١٤٠١/٠٦/٢٨ خاتوو هاجه‌ر له کۆبوونه‌وه‌ ناڕه‌زاییه‌کان شاری مه‌هاباد به‌شدار بوو و وه‌به‌ر گووله‌ی هیزه ئه‌منیه‌کان که‌وت، پاشان جه‌ن رؤژ گیانی له ده‌ست دا.
موحسین محەممەدی دیوانده‌ره ١٤٠١/٠٦/٢٨ ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانان لە کاتی ناڕەزایەتیی خەڵکی دیواندەرە بە کوژرانی ژینا ئەمینی تەمەن ٢٢ ساڵ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.
ڕەزا لوتفی دێولان ١٤٠١/٠٦/٢٨ ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانان لە کاتی ناڕەزایەتیی خەڵکی دێولان بە کوژرانی ژینا ئەمینی تەمەن ٢٢ ساڵ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.
فواد قەدیمی دیواندەرە ١٤٠١/٠٦/٢٨ ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانان لە کاتی ناڕەزایەتیی خەڵکی دیواندەرە بە کوژرانی ژینا ئەمینی تەمەن ٢٢ ساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بریندار کرابوو.

دوای دوو ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ (٢١ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) لە نەخۆشخانەی کەوسەری شاری سنە گیانی لە دەستدا.

فەرەیدوون مەحموودی سه‌قز ١٤٠١/٠٦/٢٨ ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانان لە کاتی ناڕەزایەتیی سەقز بە کوژرانی ژینا ئەمینی تەمەن ٢٢ ساڵ و بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.
زەکەریا خەیاڵ پیرانشار ١٤٠١/٠٦/٢٩ زەکەریا خەیاڵ تەمەن ١٦ ساڵ ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خەرمانان لە کاتی ناڕەزایەتییەکان لە پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکومەتی کوژرا.
فەرجاد دەرویشی ئورمییە گوندی باڵوو ١٤٠١/٠٦/٢٩ لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە شەقامی وەلی عەسری ئورمیە دراوەتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران و لە کاتی گەیاندن بۆ نەخۆشخانە گیانی لە دەست داوە.
مینوو مەجیدی کرماشان ١٤٠١/٠٦/٢٩ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی دژە شۆڕشی لە شەقامی نەوبەهاری کرماشان گیانی لەدەست دا.
ڕۆزبێ خادمیان سونقوڕ ١٤٠١/٠٦/٣٠ لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی کەرەج دژی کوژرانی ژینا ئەمینی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران کوژرا.
محەمەد زارعی سونقوڕ ١٤٠١/٠٦/٣٠ لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی وەرامین دژی کوژرانی ژینا ئەمینی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم کوژرا.
عەلیڕەزا فەتحی سونقوڕ ١٤٠١/٠٦/٣٠ لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی قەزوین دژی کوژرانی ژینا ئەمینی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم کوژرا.
ئەمیرحسەین بەساتی کرماشان ١٤٠١/٠٦/٣٠ مێرمنداڵی تەمەن ١٥ ساڵە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی کوژر.
ئیمان محەمەدی ئیسلام ئاوای ڕۆژاوا ١٤٠١/٠٦/٣٠ لەبەر فەرمانداری ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم کوژرا.
ئەمیرعەلی فوولادی ئیسلام ئاوای ڕۆژاوا ١٤٠١/٠٦/٣٠ لەبەر فەرمانداری ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم کوژرا.
موحسێن قەیسەری ئیلام ١٤٠١/٠٦/٣٠ موحسین قەیسەری لەلایەن یەکێک لە هێزەکانی یەکەی تایبەت بە ناوی ئەیووبێک هەواسی، لە نزیک پارکی منداڵانی شاری ئیلام و بە چەکی کڵاشینکۆف لێی دراوە و گیانی لەدەست داوە.
سەدرەدین لیتانی شنۆ ١٤٠١/٠٦/٣٠ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران کوژراون.
میلان حەقیقی شنۆ ١٤٠١/٠٦/٣٠ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران کوژراون.
ئەمین مەعرفەت شنۆ ١٤٠١/٠٦/٣٠ ١٦ ساڵە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران کوژراون.
عەبدوڵڵا مەحموودپوور ئورمیە گوندی باڵوو ١٤٠١/٠٦/٣٠ ١٦ ساڵە، تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی بەسیج لە باڵووی ئورمیە گیانی لەدەست دا.
دانش ڕەهنما ئورمیە گوندی باڵوو ١٤٠١/٠٦/٣٠ تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی بەسیج لە باڵووی ئورمیە گیانی لەدەست دا.
عەلی مزەفەری قووچان ١٤٠١/٠٦/٣١ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی دژە شۆڕشی لە قووچان گیانی لەدەست دا.
عەبدوسەلام قادرگڵوان شنۆ ١٤٠١/٠٧/٠٤ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی دژە شۆڕشی لە شنۆ گیانی لەدەست دا.
ئیسماعیل دزوار سەقز ١٤٠١/٠٧/٠٦ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرابوو، لە ژێر ئەشکەنجەی سەختی هێزەکانی ئەم ناوەندە، گیانی لەدەستدا.
سەمەد بەرگی نیا پیرانشار ١٤٠١/٠٧/٠٦ ئێوارەی چوارشەممە ٣٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٢١ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) و لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک دژ بە کوشتنی ژینا ئەمینی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکومەتی ئێران بە سەختی بریندار کرا.

چوارشەممە ٦ی ڕەزبەی ٢٧٢٢ (٢٨ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا.