بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شەڕی کەرکەمیش

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شەڕی کەرکەمیش
بەشێک لە شەڕەکانی میسر و بابل
ڕێکەوتنز. ٦٠٥ پ.ز
شوێن
ئەنجام Shamash-sun-symbol (2 rays) سەرکەوتنی بابل
گۆڕانکارییە
ناوچەیییەکان
کۆتاییی کاریگەری و دەستێوەردانەکانی میسر لە ڕۆژھەڵاتی نزیک
شەڕکەرەکان
شانشینی میسر
پاشماوەکانی سوپای ئاشووریی پێشوو
ئیمپراتۆریەتیی بابل
فەرماندە و سەرکردەکان
نیکۆی دووەم نەبوخەد نەسری دووەم
زەرەر و زیانە گیانییەکان
زۆر قوڕس کەمتر
 

شەڕی کەرکەمیش شەڕێک بوو کە لە دەوروبەری ساڵی ٦٠٥ پێش زایین لە نێوان سوپای میسر کە ھاوپەیمانی پاشماوەی ئیمپراتۆریەتیی ئاشووریی نوێ بوون، دژی سوپای بابل ئەنجامدرا.[١][٢][٣][٤] ھێزەکان لە کەرکەمیش کە یەکێکە لە پەڕینەوە سەربازییە گرنگەکان و شارێکی بازرگانییە لە کەناری ڕووباری فورات لە سووریای مۆدێرن ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.[٥] نەبوخەد نەسری دووەم فەرماندەییی ئەم ھێزە بابلییەی پێدرا کە لە کاتێکدا نەبوپلاسەری باوکی پادشای بابل ھێشتا لە بابل بوو.[٦] نیکۆی دووەم پادشای میسر سەرکردایەتیی ھێزەکانی میسر و ئاشووریی کرد لە شەڕەکەدا. شەڕەکە بە شکستێکی گەورە بۆ ھێزەکانی میسر و ئاشوور کۆتاییی پێھات. ئەم شکستە کۆتاییی بە کاریگەریی میسری لە شام ھێنا و بووە ھۆی ئەوەی بابل ناوچەی خۆی فراوانتر بکات تا سەر سنوورەکانی میسر.

پێشینە

[دەستکاری]

میسر لە سەردەمی شانشینی ٢٦دا دەستی کردبوو بە دامەزراندنەوەی کاریگەرییەکانی لە شام لەگەڵ چەندین دەوڵەتی ژێردەستە، کاریگەریی خۆیان بۆ ناوچەکە درێژکردەوە.[٧] کایەی کاریگەریی میسر دەھاتە سەر زاڵبوون بەسەر بەشێکی زۆری شام کە ڕۆژێک ئیمپراتۆریەتیی ئاشووریی نوێ کۆنتڕۆڵی کردبوو، لە کۆتاییدا پاشماوەی ئاشووری کە لە دابەزین دەبوو وابەستەی پشتیوانیی میسر ببوو.[٨] بابل و ھاوپەیمانەکانیان، مادەکان، دژی ئیمپراتۆریەتیی ئاشووریی نوێ شەڕیان کرد بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی سووریا بکەن، ئەمەش وایکرد لەگەڵ میسریشدا ململانێیان ھەبێت.[٩]

کاتێک پایتەختی ئاشوور، نەینەوا، لە شەڕی نەینەوادا کەوتە دەستی بابل و مادەکان لە ساڵی ٦١٢ پێش زایین، ئاشوورییەکان پایتەختەکەیان گواستەوە بۆ حەڕان.[١٠] حەڕان لە ساڵی ٦٠٩ پێش زایین گیرا، ئاشوورییەکانی ناچار کرد بەرەو کەرکەمیش ھەڵبێن و لەوێ ئاشوور ئوبالیتی دووەم داوای یارمەتی لە نیکۆی دووەم کرد لە شەڕی دژی بابل.[١١][١٢] نیکۆی دووەم لە دەوروبەری ساڵی ٦١٠-٦٠٩ پێش زایین دوای مردنی باوکی، پسامتیکی یەکەم، بووبووە پادشای میسر.[١٣] نیکۆی دووەم ڕێزی لەم بانگەوازە گرت و لەگەڵ سوپایەکدا ڕێپێوانێکی کرد بۆ یارمەتیدانی ئاشوورییەکان لە گەمارۆدانێکدا بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی حەڕان.[١٤]

لەکاتی ڕێپێوان بەرەو باکوور، نیکۆی دووەم ڕووبەڕووی ھێزێکی دووژمن دەبێتەوە لە شوێنی مەگیدۆ بە سەرۆکایەتیی یۆشیا، پادشای یەھوودا، کە ھاوپەیمانی بابلییەکان بوو.[١٥] یۆشیا و جوولەکەکان ئامانجیان ئەوە بوو کە میسرییەکان ئەوەندە دوابخەن کە بتوانن شکستی ئەو ئاشوورییانە مسۆگەر بکەن کە چەند سەدەیەک پێشتر ژێردەستەیان بوون.[١٦] سوپای جوولەکە لە شەڕی مەگیدۆدا شکستی ھێنا و یۆشیا لە ساڵی ٦٠٩ پێش زایین دەکوژرێت.[١٧][١٨] نیکۆی دووەم مردنی یۆشیای بەکارھێنا بۆ دانانی پاشایەکی نوێ بۆ تەختی جوولەکە بە ناوی یەھویاکیم کە وەک ھاوپەیمان و ژێردەستەی میسری خزمەتی دەکرد.[١٩]

دوای شەڕکردن لەگەڵ جوولەکەکان، نیکۆی دووەم دەستی بە ڕێپێوانەکەی کردەوە بۆ باکوور بۆ ئەوەی یارمەتیی ئاشوورییەکان بدات لە وەرگرتنەوەی پایتەختە لەدەستدراوەکەیان کە حەڕان بوو. گەمارۆدانی حەران بە شکست کۆتاییی ھات، چوونکە ھێرش بۆ سەر ھێزەکانی بابل و ماد بووە ھۆی شکستی ئاشوورییەکان و ھێزی میسری.[٢٠][٢١][٢٢] چارەنووسی ئاشوور ئوبالیتی دووەم نادیارە چوونکە لە ھیچ سەرچاوەیەکی بەجێماو جارێکی تر باسی نەکراوە. نیکۆی دووەم لە گەمارۆ شکستخواردووەکە ڕزگاری بوو و لەگەڵ سوپاکەیدا گەڕایەوە بۆ میسر.

شەڕەکە

[دەستکاری]
نەخشەی ھەرێمی سووریا، کەرکەمیش بە Karkemis ناوزەد کراوە.

لە دەوروبەری ساڵی ٦٠٥ پێش زایین، کەرکەمیش کە پایتەختی پاشماوەکانی ئیمپراتۆریەتیی ئاشووریی نوێ بوو، کەوتە ژێر ھەڕەشەی بابلییەکان و مادییەکانەوە. جگە لەوەی کە پایتەختی ئاشوور بوو، کەرکەمیش شوێنێکی گرنگ بوو چونکە شارێکی بازرگانیی سەرەکی بوو و خاڵی پەڕینەوە بوو بۆ ڕووباری فورات[٢٣]. نەبوخەد نەسری دووەم کرا بە فەرماندەی ھێزی بابلی و مادیی ھاوپەیمان.[٢٤][٢٥] نیکۆی دووەم سوپایەکی ھێنایە باکوور بۆ بەرگریکردن لە شارەکە و ھاوپەیمانەکانیان لە بەرامبەر فراوانبوونی زیاتری بابل. سوپای نیکۆی دووەم و نەبوخەد نەسری دووەم لە ساڵی ٦٠٥ پێش زایین لە شاری کەرکەمیش یان لە نزیکی کۆبوونەوە. شەڕەکە بە شکستی ھێزی میسر و ئاشوور لە بەرامبەر بابل و ھاوپەیمانەکانی کۆتاییی ھات.[٢٦] ھیچ ژمارەیەکی دیاریکراو و ورد نییە بۆ ئەو ھێزانەی کە ھەر لایەک فەرماندەییی دەکرد، نە چۆن شەڕەکە پێشکەوتووە. نەبوخەد نەسری دووەم کەرکەمیشی داگیرکرد و لە ڕێگەی پاشماوە دۆڕاوەکانی دەوڵەتی ئاشوورەوە بابلی فراوانتر کرد. ئەم شکستە کۆتاییی بە ھەموو کاریگەرییەکانی میسر لە شام ھێنا.[٢٧]

تۆمارە مێژوویییەکان

[دەستکاری]

ھیچ تۆمارێکی میسری لە شەڕەکەدا نەماوەتەوە، چ بە دەق و چ لە کارە ھونەرییەکاندا. ھەموو تۆمارە مێژوویییەکانی ئەو ململانێیە لە سەرچاوەی بابلی و جوولەکەکانەوە وەرگیراون.

مێژووی نەبوخەد نەسر، یەکێکە لە سەرچاوە بابلییەکان کە ماوەتەوە، ئیدیعا دەکات کە نەبوخەد نەسری دووەم، "ڕووبارەکەی بەزاندووە بۆ ئەوەی بچێتە دژی سوپای میسر کە لە کەرکەمیشدا جێگیر ببوو. ئەوان لەگەڵ یەکتردا شەڕیان کرد و سوپای میسر پێش ئەو کشایەوە. ئەو شکستەکەیان بە ئەنجام گەیاند، بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە. سەبارەت بە باقیی سوپای میسر کە لە شکستەکە ڕزگاریان بووبوو، بۆیە بە خێرایی کە ھیچ چەکێک نەگەیشتبووە دەستیان، لە حەما، سەربازانی بابل بەسەریاندا دادان و شکستی پێیان ھێنان بەجۆرێک کە یەک پیاو ھەڵنەھات بۆ وڵاتەکەی خۆی لەو کاتەدا، نەبوخەد نەسر ھەموو ناوچەی حەمای داگیرکرد.[٢٨] ئەم سەرچاوەیە شەڕەکە بە یەکلاکەرەوە دەکێشێت بەبێ ئەوەی ھیچ میسرییەک لە ململانێکان ڕزگاری بێت، ھەرچەندە ڕەوایەتی ئەم ئیدیعایە جێگەی پرسیارە. پێناچێت تەواوی سوپای میسر لە سەردەمی نیکۆی دووەمدا لە شەڕی کەرکەمیشدا بە تەواوی شکستیان ھێنابێت.[٢٩]

ھەروەھا لە کتێبی پیرۆزدا شەڕەکە ئاماژەی پێدراوە و باسی کراوە، لە کتێبی یەرمیادا.[٣٠] تۆماری دەکات کە نیکۆی دووەم لەلایەن نەبوخەد نەسری دووەمەوە لە کەرکەمیش لە کەناری ڕووباری فورات شکستیان ھێنا. بەڵام ئەم سەرچاوەیە ھەندێک ناتەباییی ھەیە، وەک ناونانی نەبوخەد نەسری دووەم وەک پادشای بابل سەرەڕای ئەوەی باوکی، نەبوپلاسەر ھێشتا پادشایە. بەشەکانی تری کتێبی پیرۆز، وەک کتێبی پادشاکان، نزیکە باس لە پاشھاتەکانی کەرکەمیش و داگیرکردنی قودس (ئۆرشەلیم) لەلایەن ھێزەکانی بابل بکرێت.[٣١] ھەروەھا ناتەبایی لەگەڵ بەروارەکاندا ھەیە لە سەرانسەری ئەم بەشانەدا وەک لەگەڵ کتێبی یەرمیادا کە ساڵی دەستبەسەرداگرتن ناژمێرێت لە کاتێکدا کتێبی پاشاکان دەیژمێرێت، ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی داگیرکردنی قودس (ئۆرشەلیم) لە حەوتەم ساڵی ھەشتەمی نەبوخەد نەسری دووەمدا وەک پادشا داگیر بکرێت و بکەوێت.[٣٢]

مێژوونووسان لەسەر ئەوە کۆکن کە نیکۆی دووەم بۆ پشتیوانی لە ھێزەکانی ئاشووری کە ماونەتەوە شەڕی کردووە.[٣٣] مێژوونووسی جوولەکە یوسفوس، نووسیویەتی کە نیکۆی دووەم بۆ ئەوەی سوود لە بۆشاییی دەسەڵات وەربگرێت کە بەھۆی شکستی ھێزەکانی ئاشوورییەوە دروست بووە نەک یارمەتییان بدات، بۆیە چووەتە بۆ ناو شەڕەکەوە.[٣٤] یوسفوس لە سەدەی یەکەمی زایینیدا خەریکی نووسین بوو، نزیکەی ٧٠٠ ساڵ دوای شەڕی کەرکەمیش، ڕەوایەتی ئیدیعاکانی سەبارەت بەو بابەتە جێگای مشتومڕە.

نەبوونی ھیچ تۆمارێکی میسری لە شەڕەکەدا ڕەنگە بەھۆی کوڕی نیکۆی دووەمەوە بێت، پسامتیکی دووەم، کە ڕەنگە ناوی باوکی لە تۆمارە مێژوویییەکان یان شوێنەوارەکاندا لابردبێت. بەڵام ھۆکار ھەیە بۆ گومانکردن لەوەی کە ئایا پسامتیکی دووەم بەڕاستی وای کردووە یان نا، ھەندێک لە زانایان وەک ڕۆبێرتۆ گۆزۆلی گومانیان دەردەبڕن کە ئەمە لە ڕاستیدا ڕوویداوە و دەڵێن بەڵگەکان بۆ ئەمە پارچە پارچەن و تا ڕاددەیەک دژ بەیەکن.[٣٥] لە کاتێکدا ڕەنگە کوڕەکەی نیکۆی دووەم ناوی نیکۆی دووەمی تێک نەدابێت، بەڵام ڕەنگە جێنشینێکی دواتر یان شانشینی دواتر بە ھۆکارێکی نادیار ئەو کارەی کردبێت. ھۆکارێکی دیکەی نەبوونی شەڕەکە دەتوانێت ئەو شکستە گەورەیە بێت کە ڕەنگدانەوەی خراپی لەسەر نیکۆی دووەم ھەبووە و ئاواتەخوازبووە یادی لەدەستدانی کاریگەریی میسر لە شامدا نەکاتەوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Horn، Siegfried H (١٩٦٧). «THE BABYLONIAN CHRONICLE AND THE ANCIENT CALENDAR OF THE KINGDOM OF JUDAH». Andrews University Seminary Studies (5/1967): ٢٠. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئابی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  2. Wiseman، D. J. (١٩٥٦). Chronicles of Chaldaean Kings (626-556 B.C.). British Museum: British Museum Publications, Ltd. لاپەڕە ٩٩.
  3. British Museum. «Cuneiform tablet with part of the Babylonian Chronicle (605-594 BC)». britishmuseum.org. لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئابی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  4. Theodor Seidl, "Carchemish in Near Eastern Historiography and the Old Testament." OTE 22 (2009): 648.
  5. Theodor Seidl, "Carchemish in Near Eastern Historiography and the Old Testament." OTE 22 (2009): 646.
  6. Hill، Andrew؛ Walton، John (٢٠٠٩). A survey of the Old Testament (چاپی 3rd). Grand Rapids: Zondervan. لاپەڕە ١٩٧. ژپنک ٩٧٨٠٣١٠٢٨٠٩٥٨.
  7. Bernd U. Schipper, "Egypt and the Kingdom of Judah under Josiah and Jehoiakim," Tel Aviv 37 (2010): 220; Sara L. Hoffman, "The Battle of Carchemish and Seventh/Sixth Century Regional Politics," Behind the Scenes of the Old Testament: Cultural, Social, Historical Contexts, ed. Johnathan S. Greer, John W. Hilber, and John H. Walter (Baker Academic, 2018), 315.
  8. Theodor Seidl, "Carchemish in Near Eastern Historiography and the Old Testament." OTE 22 (2009): 468.
  9. David Noel Freedman, "The Babylonian Chronicle," The Biblical Archeologist 19, no. 3 (1956): 52.
  10. Sara L. Hoffman, "The Battle of Carchemish and Seventh/Sixth Century Regional Politics," Behind the Scenes of the Old Testament: Cultural, Social, Historical Contexts, ed. Johnathan S. Greer, John W. Hilber, and John H. Walter (Baker Academic, 2018), 314; David Noel Freedman, "The Babylonian Chronicle," The Biblical Archeologist 19, no. 3 (1956): 52; L. Elliot Binns, "The Syrian Campaign of Necho II," The Journal of Theological Studies 18, no. 69 (1916): 37.
  11. Grant، R.G. (٢٠٠٥). Battle: A Visual Journey Through 5,000 Years of Combat. London: Dorling Kindersley. لاپەڕە ١٨.
  12. A. Malamat, "A New Record of Nebuchadnezzar's Palestine Campaigns," Israel Exploration Journal 6, no. 4 (1956): 247.
  13. L. Elliot Binns, "The Syrian Campaign of Necho II," The Journal of Theological Studies 18, no. 69 (1916): 36; Kim Ryholt, "New Light on the Legendary King Nechepsos of Egypt," The Journal of Egyptian Archeology 97 (2011): 68.
  14. Roger Henry, "The Battle of Carchemish," Synchronized Chronology (Algora Publishing, 2002), 196; M. B. Rowton, "Jermiah and the Death of Josiah," Journal of Near Eastern Studies 10, no. 2 (1951): 128.
  15. L. Elliot Binns, "The Syrian Campaign of Necho II," The Journal of Theological Studies 18, no. 69 (1916): 39.
  16. M. B. Rowton, "Jermiah and the Death of Josiah," Journal of Near Eastern Studies 10, no. 2 (1951): 129.
  17. The Bible, 2 Kings 23:29-30, 2 Chronicles 35:20-23
  18. Theodor Seidl, "Carchemish in Near Eastern Historiography and the Old Testament." OTE 22 (2009): 655; Siegfried H. Horn, "The Babylonian Chronicle and the Ancient Callender of the Kingdom of Judah," 16-17.
  19. Bernd U. Schipper, "Egypt and the Kingdom of Judah under Josiah and Jehoiakim," Tel Aviv 37 (2010): 200.
  20. The Fall and Rise of Jerusalem: Judah Under Babylonian Rule : page 20
  21. A Basic Survey of the Old and New Testaments : page 33
  22. Siegfried H. Horn, "The Babylonian Chronicle and the Ancient Callender of the Kingdom of Judah," 18; David Noel Freedman, "The Babylonian Chronicle," The Biblical Archeologist 19, no. 3 (1956): 52.
  23. Theodor Seidl, "Carchemish in Near Eastern Historiography and the Old Testament." OTE 22 (2009): 646.
  24. Hill، Andrew؛ Walton، John (٢٠٠٩). A survey of the Old Testament (چاپی 3rd). Grand Rapids: Zondervan. لاپەڕە ١٩٧. ژپنک ٩٧٨٠٣١٠٢٨٠٩٥٨.
  25. Sara L. Hoffman, "The Battle of Carchemish and Seventh/Sixth Century Regional Politics," Behind the Scenes of the Old Testament: Cultural, Social, Historical Contexts, ed. Johnathan S. Greer, John W. Hilber, and John H. Walter (Baker Academic, 2018), 315; David Noel Freedman, "The Babylonian Chronicle," The Biblical Archeologist 19, no. 3 (1956): 52.
  26. Sara L. Hoffman, "The Battle of Carchemish and Seventh/Sixth Century Regional Politics," Behind the Scenes of the Old Testament: Cultural, Social, Historical Contexts, ed. Johnathan S. Greer, John W. Hilber, and John H. Walter (Baker Academic, 2018), 316; Marc van De Meiroop, A History of Ancient Egypt (John Wiley and Sons, 2010), 311; J. Philip Hyatt, "New Light on Nebuchadnezzar and Judean History," Journal of Biblical Literature 75, no. 4 (1956): 280.
  27. Theodor Seidl, "Carchemish in Near Eastern Historiography and the Old Testament." OTE 22 (2009): 648.
  28. «Chronicle Concerning the Early Years of Nebuchadnezzar II». لە ڕەسەنەکە لە ٥ی ئایاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  29. J. Philip Hyatt, "New Light on Nebuchadnezzar and Judean History," Journal of Biblical Literature 75, no. 4 (1956): 280.
  30. The Bible, Jeremiah 46:3–12
  31. J. Philip Hyatt, "New Light on Nebuchadnezzar and Judean History," Journal of Biblical Literature 75, no. 4 (1956): 278.
  32. J. Philip Hyatt, "New Light on Nebuchadnezzar and Judean History," Journal of Biblical Literature 75, no. 4 (1956): 278; Siegfried H. Horn, "The Babylonian Chronicle and the Ancient Callender of the Kingdom of Judah," 16.
  33. Seidl، Theodor. http://www.scielo.org.za/pdf/ote/v22n3/09.pdf. لە ١١ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  34. «Flavius Josephus, Antiquities of the Jews, Book 10, Whiston chapter 5, Whiston section 1». www.perseus.tufts.edu. لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  35. Gozzoli, R. B. (2000), The Statue BM EA 37891 and the Erasure of Necho II's Names Journal of Egyptian Archaeology 86: 67–80

پەراوێزەکان

[دەستکاری]
  • Binns, Elliot L. "The Syrian Campaign of Necho II." The Journal of Theological Studies 18, no. 69 (1916): 36-47.
  • Freedman, David Noel. "The Babylonian Chronicle." The Biblical Archaeologist 19, no. 3 (1956): 49-60.
  • Gozzoli, Roberto B. "The Statue of BM EA 37891 and the Erasure of Necho II's names." The Journal of Egyptian Archaeology 86 (2000): 67-80.
  • Hoffman, Sara L. "The Battle of Carchemish and Seventh/Sixth-Century Regional Politics." Behind the Scenes of the Old Testament: Cultural, Social, Historical Context, edited by Jonathan S. Greer, John W. Hilber, and John H. Walton. Baker Academic, 2018.
  • Hyatt, Philip J. "New Light on Nebuchadrezzar and Judean History." Journal of Biblical Literature 75, no. 4 (1956): 277-284.
  • Malamat, A. "A New Record of Nebuchadrezzar's Palestinian Campaigns." Israel Exploration Journal 6, no. 4 (1956): 246-256.
  • Mieroop, Marc Van De. A History of Ancient Egypt. John Wiley and Sons, 2010.
  • Roger, Henry. "The Battle of Carchemish." Synchronized Chronology. Algora Publishing, 2002.
  • Rowton, M. B. "Jermiah and the Death of Josiah." Journal of Near Eastern Studies 10, no. 2 (1951): 128-130.
  • Ryholt, Kim. "New Light on the Legendary King Nechepsos of Egypt." The Journal of Egyptian Archaeology 97 (2011): 61-72.
  • Schipper, Bernd U. "Egypt and the Kingdom of Judah under Josiah and Jehoiakim." Tell Aviv 37 (2010): 200-226.
  • Seidl, Theodor. "Carchemish in Neat Eastern Historiography and in the Old Testament." OTE 22 (2009): 646-661.
  • Siegfried H. Horn. "The Babylonian Chronicle and the Ancient Calendar of the Kingdom of Judah." 12-27.