شەڕی کەربەلا (١٩٩١)
| شەڕی کەربەلا | |
|---|---|
| بەشێکە لە | ڕاپەڕینی ١٩٩١ |
| جێ | کەربەلا |
| پۆتانی شوێن | ٣٢°٣٦′٥٨″N ٤°١′٥٩″E |
| کاتی ڕوودان | ١٩ی ئازاری ١٩٩١ |
![]() | |
شەڕی کەربەلا لە کاتی ئەو ڕاپەڕینەدا ڕوویدا کە لە ساڵی ١٩٩١ لە دوای شەڕی کەنداو لە عێراق سەریھەڵدا. شەڕەکە دوای ئەوە دەستی پێکرد کە ھێزە بێورەکان لە سەرانسەری عێراق دەستیان کرد بە یاخیبوون لە سەددام حوسێن. لە ٥ تا ١٩ی ئازاری ١٩٩١ شاری کەربەلا بووە سەنگەرێکی پشێوی لە ئەنجامی شەڕی تاڵ لە نێوان یاخیبووان و پاسەوانی کۆماری عێراق. دوای ئەوەی ڕاپەڕینەکە شکستی ھێنا، ھاووڵاتییان بە ژمارەیەکی زۆر کوژران. نزیکەی بەشێک لە شارەکە وێران بوون.
پێشەکی
[دەستکاری]لە ساڵانی پێش شەڕی کەنداو، شاری کەربەلا شانازی بە ژمارەی دانیشتووانەکەیەوە دەکرد کە زیاتر لە ١٥٠ ھەزار کەس بوو. گەشتیاران لە ئەفریقا و تەنانەت پاکستانەوە ڕوویان لە شارەکە کرد بۆ ئەنجامدانی زیارەت بۆ مەزارگەی ئیمام حوسێن. لە مانگەکانی شەڕی کەنداودا، شارەکە لە بۆردوومانی ھاوپەیمانان ڕزگاری بوو، بەگشتی شارەکە بە درێژایی شەڕەکە کەمترین زیانی بەرکەوتووە.
لە ڕۆژانی پێش ڕاپەڕین، ھەندێک پێیان وابوو کە بریکارەکانی ئێران ڕوویان لە شارەکە کردووە و لە نێو دانیشتووانی شارەکەدا خۆیان حەشارداوە بە مەبەستی ئایندەی ئاڕاستەکردنی شۆڕشێکی ئیسلامی؛ ئیدیعایەک کە ڕژێمی بەعس حەزی دەکرد پڕوپاگەندە بکات وەک بەشێک لە ھەوڵەکانی بۆ بێناوبانگکردنی ڕاپەڕین. دواجار لە ١ی ئازاردا ڕاپەڕین لە باشووری شاری بەسرە دەستی پێکرد. شەپۆلی ڕاپەڕین لە سەرتاسەری عێراقدا بڵاوبووەوە، لە زۆنگاوەکانی باشوورەوە تا چیاکانی کوردستان.[١]
دەرەنجامەکان
[دەستکاری]ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە دوای ڕاپەڕین ھیچ گەڕەکێک وەک خۆی نەماوەتەوە. لە دەوروبەری مەزارگەی ئیمام حوسێنی کوڕی عەلی و عەباسی کوڕی عەلی، زۆربەی بیناکانی دەوروبەری ئەو دوو مەزارگەیە بە تەواوی وێران بوون. مەزارگەکان خۆیان پڕ بوون لە کونە فیشەک و تەقەی تانکەکان. بەڵام لە ترسی توڕەیی گشتی بە خێرایی چاککرانەوە.
لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٠٥ کارمەندانی چاککردنەوەی بۆری ئاو کە دەکەوێتە دووری ٥٠٠ مەتر لە مەزارگەی ئیمام حوسێن، گۆڕێکی بەکۆمەڵیان دۆزییەوە کە دەیان تەرمی تێدابوو. ئەم تەرمانە وا دەرکەوت کە ھی شیعە بن لە دوای ڕاپەڕین.[٢]
ڕۆژی ١٠ی ١ی ٢٠١٠ گۆڕێکی دیکەی بەکۆمەڵ لە باشووری کەربەلا دۆزرایەوە کە تەرمی ٢٣ ژن و پیاوی تێدابوو.[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ http://news.bbc.co.uk/2/hi/middle_east/4561872.stm
- ↑ https://web.archive.org/web/20110721185631/http://en.aswataliraq.info/?p=124633
