شەڕی ڕووسیا و فارس (١٨٢٦-١٨٢٨)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جەنگی ڕووسیا و فارس (١٨٢٦-١٨٢٨)
بەشێکە لەشەڕەکانی ئێران و ڕووسیا
جێSouth Caucasus
کاتی ڕوودان٢٢ی شوباتی ١٨٢٨
ڕێکەوتی دەستپێکردن٣١ی تەممووزی ١٨٢٦
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن٢٢ی شوباتی ١٨٢٨
بەشداربووئیمپراتۆریەتیی ڕووسی، قاجاڕەکان
دەبێتە ھۆکاریپەیمانی تورکمانچای

شەڕی ڕووسیا و ئێران لە ساڵانی ١٨٢٦-١٨٢٨ (١٢٠٥-١٢٠٦ کۆچی) دوایین شەڕی گەورە لە نێوان ئێران و ئیمپراتۆریەتی ڕووسیا بوو . دوای پەیمانی گۆڵستان کە دوای شەڕی پێشووی ئێران و ڕووسیا لە ساڵی ١٨١٣ واژۆ کرا، ئاشتی لە قەفقاز بۆ ماوەی ١٣ ساڵ بەردەوام بوو. بەڵام شای ئێران، فەتح عەلی شا, بەردەوام وابەستەی یارمەتی و ئامۆژگاری دەرەکی بوو و لەم کاتەدا ئامۆژگاری بریکارەکانی بەریتانیا خەونی کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو خاکانەی کە تەسلیم بە ڕووسەکان درابوو، لە ناویدا زیندوو هێشتەوە. هەروەها پێداگرییان لەسەر ئەوە دەکرد کە لە ئەگەری شەڕدا ئینگلتەرا پشتیوانی لێ بکات. بڕیاری دەستپێکردنی شەڕەکە لە بەهاری ساڵی ١٨٢٦ درا.


سەرچاوەکان[دەستکاری]