شەڕی ڕووسیا و عوسمانی (١٨٧٧–١٨٧٨)
| شەڕی ڕووسیا و عوسمانی | |
|---|---|
| بەشێکە لە | قەیرانی گەورەی ڕۆژھەڵات، شەڕەکانی ڕووسیا-عوسمانی |
| جێ | بالکان |
| ڕێکەوتی دەستپێکردن | ٢٤ی نیسانی ١٨٧٧ |
| ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ٣ی ئازاری ١٨٧٨ |
| ڕووداوە بەرچاوەکان | کۆبوونەوەی بەرلین |
| End cause | پەیماننامەی بەرلین ١٨٧٨ |
شەڕی ڕووسیا-عوسمانی [ئ] (١٨٧٧–١٨٧٨) ململانێیەکی نێوان ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی و ھاوپەیمانییەک بوو کە ئیمپراتۆریەتیی ڕووسیا سەرۆکایەتی دەکرد و ڕۆمانیا و سربیا و مۆنتینیگرۆی لەخۆگرتبوو. ھۆکارە پێشوەختەکان بریتی بوون لە ئامانجەکانی ڕووسیا بۆ وەرگرتنەوەی ئەو زیانانەی کە لەکاتی جەنگی قرمدا لە ساڵانی ١٨٥٣–١٨٥٦ تووشی بوو، و دووبارە دامەزراندنەوەی خۆی لە دەریای ڕەش و پشتگیریکردنی ئەو بزووتنەوەیە سیاسییەی کە ھەوڵی ڕزگارکردنی گەلانی باڵکان لە ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی دەدا. لە ڕۆمانیا شەڕەکە بە ناودەبرێت شەڕی ڕووسیا-ڕۆمانیا-تورکیا (١٨٧٧–١٨٧٨)یان جەنگی سەربەخۆیی ڕۆمانیا (١٨٧٧–١٨٧٨).
ھاوپەیمانی بە سەرۆکایەتی ڕووسیا لە شەڕەکەدا سەرکەوتنی بەدەستھێنا، عوسمانییەکانی پاڵنا بە درێژایی ڕێگاکە تا دەروازەکانی قوستەنتینییە، ئەمەش بووە ھۆی دەستێوەردانی زلھێزەکانی ئەورووپای ڕۆژاوا. لە ئەنجامدا ڕووسیا سەرکەوتوو بوو لە بردنی پارێزگاکانی قەوقاز، ئەوانیش قەرس و باتووم، ھەروەھا ناوچەی بودجاکیشی گرتەوە. میرنشینەکانی ڕۆمانیا و سربیا و مۆنتینیگرۆ کە ھەریەکەیان بۆ ماوەی چەند ساڵێک سەروەری دیفاکتۆیان ھەبوو، بە فەرمی سەربەخۆیی خۆیان لە ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی ڕاگەیاند. دوای نزیکەی پێنج سەدە لە زاڵبوونی عوسمانی (١٣٩٦–١٨٧٨)، بولگاریا وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ سەریھەڵدا بە پشتیوانی و دەستێوەردانی سەربازی لەلایەن ڕووسیا.
تێبینییەکان
[دەستکاری]- ↑ بە تورکی: 93 Harbi, بە وشەبەوشە 'War of '93', named for the year 1293 in the Islamic calendar; بە ڕووسی: Русско-турецкая война, romanized: Russko-turetskaya voyna
سەرچاوەکان
[دەستکاری]ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥) |