شەڕی ڕووباری ھالیس
| شەڕی ڕووباری ھالیس | |||||||
|---|---|---|---|---|---|---|---|
| بەشێک لە شەڕی ماد و لیدیا | |||||||
ڕووباری ھالیس، لەسەر سنوورەکانی ماد و لیدیا سەرەتاکانی سەدەی ٦ەمی پێش زایین | |||||||
| |||||||
| شەڕکەرەکان | |||||||
|
|
| ||||||
| فەرماندە و سەرکردەکان | |||||||
|
|
| ||||||
شەڕی ڕووباری ھالیس یان شەڕی ھالیس کە بە شەڕی ڕۆژگیران ناسراوە[١] ململانێیەکی نێوان مادەکان و لیدییەکان بوو لە سەرەتای سەدەی شەشەمی پێش زایین. دەرئەنجامی شەڕەکە یەکسانبوون بوو، ھەردوولا بۆ دانووستان لەسەر پەیمانی ئاشتی و کۆتایی ھێنان بە شەڕێکی شەش ساڵە ڕێککەوتن. بەپێی ھیرۆدۆت، دەرکەوتنی ڕۆژگیران لە کاتی شەڕەکەدا وەک نیشانەیەک لێکدرایەوە، ھەربۆیەش شەڕەکە پچڕا.
پێشینە
[دەستکاری]دەوترێت شەڕی نێوان لیدییەکان و مادەکان لەسەر بەرژەوەندییە دژبەیەکەکانیان لە ئەناتۆڵیاوە سەریھەڵداوە. بەڵام لە پاڵ ئەوەش ھیرۆدۆت دەگێڕێتەوە کە شەڕی نێوان مادەکان و لیدییەکان دوای ئەوە ھات کە کۆمەڵێک ڕاوچیی سەکا لە میدیاوە ھەڵھاتن بۆ لیدیا. ئەم سەکایانە پێش ئەوە لە ژێر فەرمانڕەواییی پادشای ماد، کەیخوسرەو لە کۆشکی پادشایەتی دەمانەوە و خزمەتیان دەکرد. بەڵام دوای ئەوەی لەلایەن کەیخوسرەوەوە زەلیل کران و سووکایەتییان پێکرا پاش ئەوەی کە ڕاوچییە سەکاکان نەیانتوانی ئەرکێکیان بەجێبگەیەنن، لە تۆڵەسەندنەوەدا ڕاوچییەکان منداڵێکی مادییان کوشت و وەک ژەمێک بۆ مادەکان و کەیخوسرەو پێشکەشیان کرد. پاشان ڕاوچییەکان بەرەو شاری ساردیی پایتەختی لیدیا ھەڵھاتن بەڵام کاتێک کەیخوسرەو ئەمەی زانی، یەکسەر داوای لە ئەلیاتیس کرد کە سەکاکان بگەڕێنێتەوە، بەڵام داواکارییەکەی لەلایەن ئەلیاتیسەوە ڕەتکرایەوە، بەمەش شەڕ لە نێوان مادەکان و لیدییەکاندا دروست بوو.[٢] ئەم چیرۆکە لەلایەن زۆربەی مێژوونووسانی مۆدێرن بە گومانەوە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
شەڕەکە
[دەستکاری]ھیرۆدۆت دەڵێت کە لە ساڵی شەشەمی شەڕەکەدا لیدییەکان لە ژێر دەستی پادشا ئەلیاتیس و مادەکانی سەردەمی کەیخوسرەو شەڕێکی بێبڕیاریان کردووە و گۆڕینی لەناکاوی ڕۆژ بۆ شەو بووە ھۆی ئەوەی ھەردوولا شەڕەکە ڕابگرن و دانووستان لەسەر پەیمانی ئاشتی بکەن. ھەروەھا ھیرۆدۆت باس لەوە دەکات کە لەدەستدانی تیشکی ڕۆژ لەلایەن تالیسی میلیتۆسەوە پێشبینی کرابوو، بەڵام ھیرۆدۆت شوێنی شەڕەکەی دیاری نەکردووە:[٣]
دواتر لەسەر ڕەتکردنەوەی ئەلیاتیس بۆ ئەوەی دەستبەرداری ھەڵاتووە پەنابەرەکان بێت، کاتێک کەیخوسرەو پەیامێکی بۆ ئەلیاتیس نارد بۆ ئەوەی بیانگەڕێنێتەوە و دەستبەرداریان بێت، بەڵام ئەلیاتیس ئەمەی ڕەتکردەوە، بەمەش شەڕ لە نێوان لیدییەکان و مادەکاندا سەریھەڵدا و بۆ ماوەی پێنج ساڵ بەردەوام بوو، بە سەرکەوتنی جۆراوجۆر. لەم ماوەیەدا ھەردوولا پشکی خۆیان لە سەرکەوتنەکاندا ھەبوو: مادەکان سەرکەوتنی زۆریان بەسەر لیدییەکان بەدەستھێنا، وە بە ھەمان شێوە لیدییەکانیش سەرکەوتنی زۆریان بەسەر مادەکاندا بەدەستھێنا. لە نێو شەڕەکانی دیکەیاندا تەنانەت یەک شەو شەڕکردنیش ھەبووە! بەڵام بەو پێیەی ھاوسەنگییەکە لە بەرژەوەندیی ھیچ کام لەم دوو نەتەوەدا نەبووە، شەڕێکی دیکە لە ساڵی شەشەمدا ڕوویدا، ساڵی شەشەم ھات و شەڕەکە تووندتر بوو و ھەردوولا بە تووندی فشاریان دەخستە سەر یەکتر، ھەر لە کاتێکدا کە شەڕەکە گەرمتر دەبوو، ڕۆژ لەناکاو گۆڕا بۆ شەو. ئەم ڕووداوە پێشتر لەلایەن تالیسەوە پێشبینی کرابوو، کە پێشتر ئایۆنییەکانی لەو بارەیەوە ئاگادار کردبووەوە، کە ھەر ئەو ساڵەی کە دیاریی کردبوو، بەتەواوەتی لە ڕاستیدا ڕوویدا. مادەکان و لیدییەکان کاتێک چاودێریی گۆڕانکاریەکەیان کرد، شەڕەکانیان وەستاند و بە ھەمان شێوە سەرسامی و دڵەڕاوکێیییان ھەبوو، ھەربۆیە ھەردوولا ئاشتییان خواست و دەستیان کرد بە داڕشتنی مەرجەکان بۆ کۆتاییھێنان بە ململانێ و شەڕەکان.[٤]

لە چوارچێوەی مەرجەکانی ڕێککەوتنی ئاشتیدا، ئاریەنیسی کچەکەی ئەلیاتس لەگەڵ ئاستیاگی کوڕی کەیخوسرەو ھاوسەرگیریی کرد و ڕووباری ھالیس (ڕووباری قزڵئیرماقی ئێستا) وەک سنووری دوو نەتەوە شەڕکەرەکە دیاریکرا.[٦]
ڕۆژگیرانەکە
[دەستکاری]سیسرۆ باس لەوە دەکات کە تالیس یەکەم کەس بووە کە بە سەرکەوتوویی پێشبینیی خۆرگیرانی کردووە لە سەردەمی ئاستیاگدا.[٧] کە کوڕ و جێنشینی کەیخوسرەو بووە و حوکمڕانییەکەی لە کۆتاییی شەڕەکەدا دەستی پێکرد، دوای مردنی کەیخوسرەو.
ھەروەھا پلینی گەورە (سەدەی یەکەمی زایینی) باس لەوە دەکات کە تالیس پێشبینیی خۆرگیرانی کردبوو لە سەردەمی ئەلیاتیسی لیدیادا.
ئەگەر وەسفی ڕووداوەکە لەلایەن ھیرۆدۆتەوە وەک ڕۆژگیران لێکبدرێتەوە، ئەوا بە پشتبەستن بە حیساباتی فەلەکیی مۆدێرن، دەتوانرێت لەگەڵ ڕۆژگیرانی ٢٨ی ئایاری ٥٨٥ پێش زایین (ڕۆژگیرانی تالیس) لێکبدرێتەوە، بەم شێوەیە مێژووی وردی شەڕەکە دیاری دەکرێت. سەبارەت بە شوێنی شەڕەکە، ھەندێک لە زانایان باس لەوە دەکەن کە ڕووباری ھالیس (قزڵئیرماق ئێستا لە تورکیا) بێت کە دەکەوێتە سنووری نێوان ھەردوو شانشینییەکە.[٨] وەک ئیسحاق ئاسیمۆڤ ئاماژەی پێکردووە، ئەم شەڕەی بە سەرەتاییترین ڕووداوی مێژوویی وەسف کردووە کە مێژووەکەی بە وردی تا ئەو ڕۆژە ناسراوە وە پێشبینییەکەشی بە «لەدایکبوونی زانست» ناوبردووە.[٩]
بەڵام لێکدانەوەیەکی لەو شێوەیە لەبەر چەند ھۆکارێک کێشەیەکی زۆری لێدەکەوێتەوە و ھەر بۆیە لەلایەن زانایانی جۆراوجۆرەوە جێگای مشتومڕ بووە. بۆ نموونە ئەو زانیارییە فەلەکییانەی کە لەو کاتەدا دەزانرا، بەس نەبوون بۆ ئەوەی تالیس بتوانێت پێشبینیی ڕۆژگیرانێکی پێ بکات.[١٠] جگە لەوەش ڕۆژگیران کەمێک پێش خۆرئاوابوون لە ھەر شوێنێکی گونجاوی شەڕەکەدا ڕووی دەدا و زۆر دەگمەن بوو شەڕ لەو کاتەی ڕۆژدا ڕووبدات. جگە لەوەش، بە پشتبەستن بە پێڕست (لیست)ی پادشاکانی ماد و درێژیی ماوەی پادشایەتییان کە لە شوێنێکی دیکەدا لەلایەن ھیرۆدۆتەوە باسکراوە، کەیخوسرەو ١٠ ساڵ پێش ڕۆژگیرانەکە مردووە.[١١][١٢]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Kevin Leloux: The Battle of the Eclipse (May 28, 585 BC): A Discussion of the Lydo-Median Treaty and the Halys Border. In: Polemos. Volume 19, no. 2, 2016, ISSN 1331-5595, pp. 31–54, in particular 37–39, 49 (online داڕێژە:Webarşiv)
- ↑ Herodotus (٢٠١٣). The Histories. لەلایەن Holland، Tom وەرگێڕدراوە. لاپەڕە ٣٦.
- ↑ Herodot: Herodot Tarihi 1,74,2 (online داڕێژە:Webarşiv)
- ↑ The Histories داڕێژە:Webarşiv. Herodot.
- ↑ Gershevitch، I.؛ Fisher، William Bayne؛ Avery، Peter؛ Boyle، John Andrew؛ Frye، Richard Nelson؛ Yarshater، Ehsan؛ Jackson، Peter؛ Melville، Charles Peter؛ Lockhart، Laurence (١٩٨٥). The Cambridge History of Iran (بە İngilizce). Cambridge University Press. لاپەڕە ١٣٩. ژپنک ٩٧٨٠٥٢١٢٠٠٩١٢. لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی ئازاری ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە 31 Mart 2022 ھێنراوە.
{{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ Leloux، Kevin (٢٠١٦). «The Battle of the Eclipse (May 28, 585 BC): A Discussion of the Lydo-Median treaty and the Halys border». Polemos. ١٩: ٣١–٥٤, in particular ٣٧–٣٩, ٤٩.
- ↑ Cicero: De divinatione 1,49 (online داڕێژە:Webarşiv)
- ↑ Kevin Leloux: The Battle of the Eclipse (May 28, 585 BC): A Discussion of the Lydo-Median Treaty and the Halys Border. In: Polemos. Volume 19, no. 2, 2016, ISSN 1331-5595, pp. 31–54, in particular 37–39, 49 (online داڕێژە:Webarşiv)
- ↑ "Happy Birthday to Science", by Tom Mandel, at the Chicago Sun-Times (archived at HighBeam Research); published 28 Mayıs 1990; retrieved 11 Nisan 2014
- ↑ Querejeta, M. (٢٠١١). «On the Eclipse of Thales, Cycles and Probabilities». Culture and Cosmos. ١٥: ٥–. arXiv:١٣٠٧.٢٠٩٥. Bibcode:٢٠١٣arXiv١٣٠٧.٢٠٩٥Q. doi:١٠.٤٦٤٧٢/CC.٠١١٥.٠٢٠٣.
{{cite journal}}:|bibcode=length بپشکنە (یارمەتی); نرخی|arxiv=بپشکنە (یارمەتی) - ↑ Alden A. Mosshammer: Thales' Eclipse. Transactions of the American Philological Association, Vol. 111, 1981, pp. 145–155 (JSTOR داڕێژە:Webarşiv)
- ↑ Otta Wenskus (٢٠١٦). «Wayback Machine» (PDF) (بە Almanca). لاپەڕە ٢-١٧. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)