شەڕی ٢٠٢٦ی لوبنان
| شەڕی ٢٠٢٦ی لوبنان | ||||||||
|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
| بەشێک لە پێکدادانەکانی ئیسرائیل و حیزبوڵڵا و شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران | ||||||||
ئیسرائیل بەرزایییەکانی جۆلانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل ناوچە لوبنانییەکانی ژێر ھەژموونی حیزبوڵڵا ناوچە لوبنانییەکانی ژێر کۆنترۆڵی ئیسرائیل سووریا ڕووباری لیتانی ھێڵی زەرد (بۆ بینینی گۆرانکاریی نوێ، نەخشەی نوێکراو و بارودۆخی سەربازیی ئێستا، سەیری ئێرە بکە.) | ||||||||
| ||||||||
| شەڕکەرەکان | ||||||||
|
ھێرشکراو لەلایەن حیزبوڵڵاوە: |
| ||||||
| فەرماندە و سەرکردەکان | ||||||||
|
|
| |||||||
| یەکە تێوەگڵاوەکان | ||||||||
| زەرەر و زیانە گیانییەکان | ||||||||
|
|
| |||||||
|
٢،٦١٨ کوژراو، ٨،٠٩٤ بریندار[٤٨] و +١،٢٠٠،٠٠٠ ئاوارە لە لوبنان[٤٩] ٢ مەدەنی لە ئیسرائیل کوژران[د] | ||||||||
لە ٢ی ئازاری ٢٠٢٦ەوە، شەڕێکی بەردەوام لە لوبنان لە نێوان ئیسرائیل و گرووپی چەکداری شیعەی لوبنانی، حیزبوڵڵا لە ئارادایە. ئەو شەڕە وەک دەسپێکردنەوە و پێکدادانە گەورەکانی ململانێی حیزبوڵڵا و ئیسرائیلە کە لە کۆتایییەکانی ساڵی ٢٠٢٣ دەستی پێکرد و بەشێکە لە ململانێیەکی بەرفراوانتر لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا.[٥١][٥٢] ئەو شەڕە[٥٣][٥٤] بووەتە ھۆی سەرھەڵدانی قەیرانێکی مرۆیی کە ھەتا ئێستاش ڕووی لە پەرەسەندنە، لەوانە:[٥٥] کوژرانی زیاتر لە ٢،٦٠٠ چەکدار و مەدەنی لە لوبنان،[٤٨][٥٦] کۆچکردنی زۆرەملێی پتر لە ١ ملیۆن کەس (کە دەکاتە زۆرتر لە ٢٠٪ی دانیشتووانی وڵاتەکە)،[٤٩][٥٥] و ھەروەھا لەم شەڕەدا کۆمەڵێک تاکتیک و کەلوپەلی سەربازی بەکارھێنراون کە ئەگەری ھەیە وەک تاوانە جەنگییەکان ھەژمار بکرێن.[٥٧][٥٨][٥٩]
پێکدادانەکانی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣دا، وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر شەڕی غەززە دەستی پێکرد. ئەمەش بووە ھۆی ھێرشی وشکانیی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤. سەرەڕای ڕێککەوتنی ئاگربەست لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٤دا، ئیسرائیل نزیکەی ھەموو ڕۆژێک بەردەوام بوو لە ھێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر لوبنان،[٦٠] کە ھەتا تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ بووە ھۆی کوژرانی ٣٣١ کەس (کە لانیکەم ١٢٧یان مەدەنی بوون).[٦١][٦٢] دواتر ژمارەی سەرجەم قوربانییەکان گەیشتە ٥٠٠ کەس.[٦٣] حیزبوڵڵا بە دووبارە بنیاتنانەوەی ژێرخانە سەربازییەکان و کۆگاکانی چەک و تەقەمەنیی خۆی، ڕێککەوتنی ئاگربەستی پێشێل کرد.[٦٤]
ئیسرائیل و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٦دا، شەڕێکیان دژی ئێران دەست پێکرد کە پاڵپشتیکاری سەرەکیی حیزبوڵڵایە، و عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێرانیان تیرۆر کرد.[٦٥][٦٦] وەک وەڵامدانەوەیەک، حیزبوڵڵا دەستی کردەوە بە ھێرشە مووشەکییەکانی بۆ سەر ئیسرائیل. ئیسرائیلیش بە ھێرشی ئاسمانی بۆ سەرانسەری لوبنان، بە بەیرووتی پایتەختیشەوە وەڵامی دایەوە. سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنە وشکانییەکانی لە باشووری لوبنان لە ١٦ی ئازاردا دەست پێکرد،[٦٧] کە لە کۆتاییدا پێنج فیرقەی سەربازیی جێگیر کرد.[٦٨] حیزبوڵڵا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و نزیکەی ٢،٠٠٠ مووشەکی ڕەوانەی ئئیسرائیل کرد، ئەمەش لە کاتێکدا ئیسرائیل سەدان ھێرشی ئاسمانیی لە باشووری لوبنان، بەیرووت و دۆڵی بیقاعدا ئەنجام دا.[٦٩][٧٠] پردە سەرەکییەکانی سەر ڕووباری لیتانی لەلایەن ئیسرائیلەوە بە مەبەستی دابڕاندنی باشوور لە ناوچەکانی تری لوبنان تەقێنرانەوە.[٦٩] شارۆچکەی بێنت جوبەیل لە باشووردا بووە مەیدانی سەرەکیی پێکدادانە وشکانییەکان و شەڕێکیشی تێدا ئەنجام درا.[٧٠] لە ٢٤ی ئازاردا، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕای گەیاند کە وڵاتەکەی شارۆچکە سنوورییەکانی لوبنان وێران دەکات و باشووری لوبنان تاوەکوو ڕووباری لیتانی داگیر دەکات.[٧١]
حکوومەتی لوبنان بە ئاشکرا سەرکۆنەی ھێرشە نوێیەکانی حیزبوڵڵای بۆ سەر ئیسرائیل کرد، بەھۆی ئەوەیکە دەوڵەتی لوبنان دەخاتە مەترسییەوە و لاوازی دەکات. ھەروەھا بڕیاری قەدەغەکردنی چالاکییە سەربازییەکانی حیزبوڵڵای دا، داوای لە گرووپەکە کرد کە چەکەکانی بخاتە ژێر کۆنترۆڵی حکوومەت و کۆتایی بەو ھێرشە بێ مۆڵەتانە بھێنێت کە لە خاکی لوبنانەوە ئەنجام دەدرێن.[٧٢][٧٣][٧٤] ھاوکات حکوومەتی لوبنان سەرکۆنەی پلانی ئیسرائیلی بۆ داگیرکاری و ھێرشکردنە سەر مەدەنییەکان کرد.[٧١] ئێران داوای کۆتاییھێنان بە ھێرشەکانی ئیسرائیلی لە لوبنان کرد وەک مەرجێک بۆ ئاگربەستێکی بەرفراوانتر.[٧٥] لە مانگی نیساندا، ڕێککەوتنێکی ئاگربەستی کاتی لە نێوان ئێران و ئەمریکا–ئیسرائیل ئەنجام درا، حیزبوڵڵاش ڕای گەیاند کە ھێرشەکانی ڕادەگرێت.[٧٦] سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین نێتانیاھوو جەختی لەوە کردەوە کە ئاگربەستەکە لوبنان ناگرێتەوە، ئەمەش پێچەوانەی لێدوانەکانی ئێران و نێوەندگیری پاکستانی، شەھباز شەریف بوو.[٧٧] تەنیا چەند کاتژمێر دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستەکە، ئیسرائیل گەورەترین ھێرشی ئاسمانیی خۆی لەم شەڕەدا ئەنجام دا و تێیدا زیاتر لە ٣٥٠ کەسی لە لوبنان کوشت.[٧٨] لە ١٦ی نیساندا سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان، دۆناڵد ترامپ ڕای گەیاند کە ئیسرائیل و لوبنان لەسەر ئاگربەستێکی ١٠ ڕۆژە ڕێککەوتوون.[٧٩]
تێبینییەکان
[دەستکاری]- ↑ بزووتنەوەی ئەمەل ڕۆڵێکی بەچاوی لە پێکدادانەکاندا گێڕاوە.[١][٢] ھەروەھا کارمەندانی فریاکەوتنی کۆمەڵەی دۆزەرەوەی ڕیسالەی ئیسلامی کە سەر بە بزووتنەوەی ئەمەلە، لە ھێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلدا کراونەتە ئامانج.[٣]
- ↑ سووریا دوای ھەڵگیرسانی شەڕەکە، پشتگیریی خۆی بۆ بێچەککردنی حیزبوڵڵا ڕاگەیاند. لە بەرامبەردا، حیزبوڵڵا ھێرشی کردە سەر پێگەکانی سوپای سووریا لە نزیکی دیمەشق.[٥] دەسەڵاتدارانی سووریا دەستیان کرد بە داخستنی ئەو ڕێگا قاچاخانەی کە حیزبوڵڵا لەسەر سنووری لوبنان بەکاری دەھێنان.[٦] بۆ زانیاریی زیاتر، بڕوانە سووریا لە شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران.
- ↑ سەربازانی لوبنانی لە ھێرشە درۆنییەکانی ئیسرائیلدا کوژراون.[٧] سوپای لوبنان ئەندامانی چەکداری حیزبوڵڵای دەستبەسەر کرد.[٨]
- ↑ ھێزەکانی یوونیفیل لەلایەن ھێزەکانی بەرگریی ئیسرائیلەوە ھێرشیان کراوەتە سەر[٩] و لەگەڵ حیزبوڵڵا تووشی پێکدادان بوون.[١٠]
- ↑ ١٨ سەربازی ھێزەکانی بەرگریی ئیسرائیل کوژران،[٢١][٢٢] کە یەکیان لە کاتی پشوودا بووە[٢٣] و یەکی تریان بە تەقەی ھەڵەی ھێزەکانی خۆیانەوە کوژرا.[٢٤] ھەروەھا مەدەنییەک کە بۆ ھێزەکانی بەرگریی ئیسرائیل کاری دەکرد کوژرا.[٢٥] ناوی سەربازانی کوژراوی ئیسرائیل لە ٢٠٢٦ لەو سەرچاوەدا ھاتووە.[٢١]
- ↑ ھەموو بریندارەکانی ئۆپەراسیۆنی نەڕەی شێر لەو سەرچاوەدا ھاتووە.[٢٦]
- ↑ [٢٧][٢٨][٢٩][٣٠][٣١][٣٢]
- ↑ پێکھاتوو لە چوار پارێزەری ئاشتیی ئیندۆنیزی و دووی فەڕەنسی.[٣٨][٣٩][٤٠][٤١][٤٢]
- ↑ پێکھاتوو لە ٤ی پارێزەری ئاشتیی گانایی،[٤٣][٤٤] چواری ئیندۆنیزی[٣٩][٤٥] و سێی فەڕەنسی.[٤٦][٤٧]
- ↑ یەکیان بە تەقەی ھەڵەی خۆیانەوە کوژرا.[٥٠][٤٦]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Involvement of the Amal Movement in the Fighting Against Israel Alongside Hezbollah». Alma Research and Education Center (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٥ی نیسانی ٢٠٢٦. لە ٩ی نیسانی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ Jawad Al-Tamimi، Aymenn (٩ی نیسانی ٢٠٢٦). «The Amal Movement and the New War in Lebanon: Interview». Middle East Forum. لە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ Younes، Lylla (١٦ی ئازاری ٢٠٢٦). «Israel Killed Over a Dozen Lebanese Paramedics in Three Days, Now Claiming That Ambulances Are "Hezbollah" Targets». Drop Site (بە ئینگلیزی). لە ١٩ی ئازاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ Seth J. Frantzman (٤ی ئازاری ٢٠٢٦). «Lebanon Islamic Group claims headquarters targeted by IDF strikes». The Jerusalem Post. لە ٤ی ئازاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ Iwaza، Dayana؛ Livni، Ephrat (١٠ی ئازاری ٢٠٢٦). «Shells Fired From Lebanon Land West of Syrian Capital, Country's Military Says». The New York Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). Beirut, Lebanon. ISSN ٠٣٦٢-٤٣٣١. لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ «Syria targets smuggling tunnels to Lebanon amid concerns over Hezbollah weapons». The Arab Weekly. ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٦. لە ١ی نیسانی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ Homsi، uNada. «Lebanese army thrust into Israel's war on Hezbollah as attacks kill soldiers». The National (بە ئینگلیزی).
- ↑ Fabian، Emanuel (٣ی ئازاری ٢٠٢٦). «Lebanese army reportedly arrests 12 armed members of Hezbollah». The Times of Israel (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN ٠٠٤٠-٧٩٠٩. لە ٦ی ئازاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ «Lebanon: UN peacekeeping patrol targeted by Israeli tank, IDF blames 'misidentification' | UN News». news.un.org. ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥.
- ↑ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری "DeirQanoun" نەدراوە - ↑ «Lebanon, UNIFIL chief Abagnara: 'Only UN civilian personnel were evacuated from the south.'». Nova News. Beirut: Agenzia Nova. ٦ی ئازاری ٢٠٢٦. لە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ ھەڵەی دەق: مۆدیوول بە ناوی «Cite» بوونی نییە.
- ↑ «IDF soldier severely wounded as Hezbollah drones target troops in southern Lebanon». ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٦.
- ↑ «بالصور: الجيش الإسرائيلي يعلن أسر 2 من قوة الرضوان جنوب الليطاني». MTV Lebanon.
- ↑ «Battle of Bint Jbeil in Maps: Israeli army encircles the town's center». L'Orient Today. ١٥ی نیسانی ٢٠٢٦.
- ↑ «NNA: Two paramedics from the Islamic Risala Scout Association – Civil Defense and the Islamic Health Authority have been killed in an airstrike on Sawwana». MTV Lebanon (بە ئینگلیزی). ١٣ی ئازاری ٢٠٢٦. لە ١٩ی ئازاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ «The "Al-Risala Scouts" mourned their five martyred paramedics in the Zawtar raid». NNA (بە عەرەبی). ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٦. لە ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ Truzman، Joe (٢٢ی ئازاری ٢٠٢٦). «Israel eliminates 3 Hamas members operating in Lebanon».
- ↑ «Israeli Navy Killed 5 Senior Quds Force IRGC Commanders in Beirut Hotel». The Media Line. ٨ی ئازاری ٢٠٢٦.
- ↑ «Senior Quds Force commander killed, IDF says». The Jerusalem Post (بە ئینگلیزی). ٣ی ئازاری ٢٠٢٦.
- 1 2 «Swords of Iron: IDF Casualties». Israel Government. لە ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری "IDFCas30052026" نەدراوە - ↑ «Woman killed in Hezbollah rocket attack laid to rest in Golan Heights». Ynetnews. ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٦.
- ↑ ھەڵەی دەق: مۆدیوول بە ناوی «Cite» بوونی نییە.
- ↑ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری "IDFcontractor" نەدراوە - ↑ «חללי ופצועי צה"ל במלחמה». IDF Personel Directorate. ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٦. لە ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ «At least 41 killed in Israeli air attacks on Lebanon's Bekaa». Al Jazeera. ٧ی ئازاری ٢٠٢٦. لە ٧ی ئازاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ «The army mourned three soldiers who were killed in Israeli airstrikes on the Zabdin road and in Qaqaiyat al-Jisr». Elnashra News (بە عەرەبی). ١٧ی ئازاری ٢٠٢٦. لە ١٩ی ئازاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ «Lebanese army says soldier killed in Israeli attack in southern Lebanon». Reuters. ٥ی نیسانی ٢٠٢٦. لە ٧ی نیسانی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ «Several people reported killed in fresh Israeli attacks on Lebanon». Al Jazeera. ٩ی نیسانی ٢٠٢٦. لە ٩ی نیسانی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ «21 killed in fresh Israeli strikes across Lebanon». Al Jazzera. ١٠ی نیسانی ٢٠٢٦. لە ١٠ی نیسانی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری "liveblog29apr" نەدراوە - ↑ «The army announced the death of one of its soldiers, who succumbed to his wounds following an Israeli raid in Qaqaiyat al-Jisr». Elnashra News (بە عەرەبی). ١٧ی ئازاری ٢٠٢٦. لە ١٩ی ئازاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- 1 2 «Israeli double-tap strike on Majdal Zoun kills 5 people, including 3 members of Civil Defense, 2 Lebanese Army soldiers injured». L'Orient Today (بە ئینگلیزی). ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٦. لە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ «The Civil Defense mourned the martyr Fahmi Al-Shami, who was martyred while performing his duty in Sidon». Elnashra News (بە عەرەبی). ١٩ی ئازاری ٢٠٢٦. لە ١٩ی ئازاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ «Civil Defense: 11 members injured in Israeli airstrike near Nabatieh regional center». Elnashra News (بە عەرەبی). ١٨ی ئازاری ٢٠٢٦. لە ١٩ی ئازاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ «معلومات عن ان الجيش الإسرائيلي اقدم على اعتقال عنصر في لواء الحرس الجمهوري في بلدة جديدة مرجعيون» [Reports indicate that the Israeli army arrested a member of the Republican Guard Brigade in the town of Jdeidet Marjeyoun]. Elnashra News (بە عەرەبی). ٢١ی نیسانی ٢٠٢٦. لە ٢١ی نیسانی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ Shofa، Jayanty Nada (٣٠ی ئازاری ٢٠٢٦). «One Indonesian Peacekeeper Killed Amid Israel-Hezbollah War». Jakarta Globe. لە ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- 1 2 Lamche، Anna (٣١ی ئازاری ٢٠٢٦). «Two Indonesian UN peacekeepers killed in explosion in Lebanon». BBC News. لە ٣١ی ئازاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری "AP-18042026" نەدراوە - ↑ «Attack on UNIFIL in Ghandourieh: French peacekeeper succumbs to injuries». L'Orient Today (بە ئینگلیزی). ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٦.
- ↑ «UNIFIL statement on the passing of an Indonesian peacekeeper injured last month». United Nations Interim Force in Lebanon (ھەواڵ). 24 April 2026. لە 25 April 2026 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 25 April 2026 ھێنراوە – لەڕێگەی United Nations.
- ↑ «Two UN peacekeepers from Ghana critically hurt in Lebanon missile attack». The Times of Israel (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). AFP. ٧ی ئازاری ٢٠٢٦. ISSN ٠٠٤٠-٧٩٠٩. لە ٧ی ئازاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ «Ghanaian soldiers injured after missile attack in stable condition». GhanaWeb. ٩ی ئازاری ٢٠٢٦. لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ «Three peacekeepers wounded in Lebanon are Indonesian: UN». The Jakarta Post. ٤ی نیسانی ٢٠٢٦. لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- 1 2 ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری "R24032026" نەدراوە - ↑ Alashray، Enas؛ Alaa El-Din، Menna؛ Tolba، Ahmed؛ Hummel، Tassilo؛ Le Poivedin، Olivia؛ Lubell، Maayan؛ Sithole-Matarise، Emelia؛ Potter، Mark (١٨ی نیسانی ٢٠٢٦). «French soldier killed in attack on UN mission in southern Lebanon, officials say». Reuters. لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- 1 2 «Lebanon death toll since March 2 Israeli offensive surpasses 2,600». Middle East Monitor. ١ی ئایاری ٢٠٢٦. لە ١ی ئایاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- 1 2 Dugal، Hanna (٧ی نیسانی ٢٠٢٦). «How Israel's invasion of southern Lebanon created a humanitarian crisis». Al Jazeera. لە ٧ی نیسانی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ «First Israeli civilian killed in Lebanon border war was hit by Israeli fire». Reuters. لە ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ ھەڵەی دەق: مۆدیوول بە ناوی «Cite» بوونی نییە.
- ↑ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری "Ravid" نەدراوە - ↑ Bassam، Laila؛ Gebeily، Maya؛ Lubell، Maayan (٦ی ئازاری ٢٠٢٦). «Hezbollah saw new war with Israel as inevitable and rearmed for months, sources say». Reuters. لە ٧ی ئازاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ «War Intensifies in Lebanon». Council on Foreign Relations (بە ئینگلیزی). ٦ی ئازاری ٢٠٢٦. لە ٧ی ئازاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- 1 2 Chehayeb، Kareem؛ Harb، Malak (١٤ی ئازاری ٢٠٢٦). «War has already displaced nearly a million Lebanese. Aid groups warn of a humanitarian crisis». Los Angeles Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٥ی ئازاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ Fabian، Emanuel؛ Magid، Jacob (٨ی نیسانی ٢٠٢٦). «IDF launches largest airstrikes yet on Hezbollah; Trump: Iran truce doesn't cover Lebanon». The Times of Israel (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). Agencies. ISSN ٠٠٤٠-٧٩٠٩. لە ٩ی نیسانی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ Law، Cecile Akoeley Attiogbe Atayi | U. Cape Coast Faculty of؛ GH (١٨ی ئازاری ٢٠٢٦). «UN warns Israel strikes in Lebanon may constitute war crimes as civilian toll rises». www.jurist.org (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٥ی ئایاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ «Israeli Officials Signal Stepped-Up Atrocities in Lebanon | Human Rights Watch» (بە ئینگلیزی). ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٦. لە ٥ی ئایاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ «Lebanon: Israeli military's deliberate destruction of civilian property and land 'must be investigated as war crimes'». Amnesty International (بە ئینگلیزی). ٢٥ی ئابی ٢٠٢٥. لە ٥ی ئایاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ Christou، William؛ Tondo، Lorenzo (١٨ی ئازاری ٢٠٢٦). «Israel faces stiff Hezbollah resistance as it attempts to push deeper into Lebanon». The Guardian (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN ٠٢٦١-٣٠٧٧. لە ١٩ی ئازاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ «At least 331 killed, 945 injured by Israeli fire since ceasefire: Lebanon». TRT World. ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥. لە ٢١ی نیسانی ٢٠٢٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی نیسانی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ «At least 127 civilians killed in Israeli strikes on Lebanon since ceasefire, UN says». The Guardian. ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥. لە ٢١ی نیسانی ٢٠٢٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی نیسانی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ Homes، Hilary (٦ی ئازاری ٢٠٢٦). «Lebanon: Israeli military's overly broad mass evacuation orders sowing panic and fuelling humanitarian suffering». Amnesty International Canada (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٩ی ئازاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری "hezvio" نەدراوە - ↑ ھەڵەی دەق: مۆدیوول بە ناوی «Cite» بوونی نییە.
- ↑ ھەڵەی دەق: مۆدیوول بە ناوی «Cite» بوونی نییە.
- ↑ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری "The Times of Israel-20260316" نەدراوە - ↑ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری "AA-07042026" نەدراوە - 1 2 ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری "ForeignPolicy-03042026" نەدراوە - 1 2 «Town near Irish UN base is 'main battlefield' in south Lebanon – IDF». RTÉ. ١٠ی نیسانی ٢٠٢٦. لە ١٠ی نیسانی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- 1 2 «Lebanon condemns Israel's 'clear intention' to impose new occupation of its territory». France 24. ٣١ی ئازاری ٢٠٢٦.
- ↑ Christou، William (٢ی ئازاری ٢٠٢٦). «Israel strikes Lebanon after Iran ally Hezbollah fires missiles over border». The Guardian (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN ٠٢٦١-٣٠٧٧. لە ١٦ی ئازاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ Sukarieh، Mayssoun (١٤ی ئازاری ٢٠٢٦). «Lebanon's existential war with Israel is being fought from within». Mondoweiss (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٦ی ئازاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ «Lebanon bans Hezbollah military actions after attack on Israel». Reuters. ٢ی ئازاری ٢٠٢٦.
- ↑ Nakhoul، Samia؛ Bassam، Laila؛ Gebeily، Maya (٢٥ی ئازاری ٢٠٢٦). «Iran wants Lebanon included in any ceasefire, sources say». Reuters. لە ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ «Hezbollah pauses attacks under US-Iran ceasefire, sources close to group say». Reuters (بە ئینگلیزی). ٨ی نیسانی ٢٠٢٦. لە ٨ی نیسانی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ «Netanyahu says US-Iran ceasefire 'does not include Lebanon'». Al Jazeera (بە ئینگلیزی). لە ٨ی نیسانی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ «Israel pounds Lebanon with heaviest airstrikes of the war as Hezbollah pauses attacks». Reuters. ٨ی نیسانی ٢٠٢٦. لە ٨ی نیسانی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ ھەڵەی دەق: مۆدیوول بە ناوی «Cite» بوونی نییە.