بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شەڕی هەمەدان (١٥٠٣)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شەڕی هەمەدان (١٥٠٣)
ڕێکەوت١٥٠٣
شوێن
ئەنجام سەرکەوتنی سەفەوییەکان
گۆڕانکارییە
ناوچەیییەکان
داگیرکردنی رۆژئاوای ئێران
فەرماندە و سەرکردەکان
گۆزل ئەحممەد شا ئیسماعیلی یەکەم

شەڕی هەمەدان لە ساڵی ١٥٠٣ ڕوویدا و بەشێل بوو لە ململانێی نێوان سەفەوییەکان، و ئاق قۆینلۆ، لەم شەڕەدا ئاق قۆینلۆیەکان لەلایەن گۆزل ئەحممەد فەرماندەیی دەکران و سەفەوییەکان لەلایەن شا ئیسماعیل.[١] شەڕەکە لە نزیک شاری هەمەدان لە ڕۆژئاوای ئێران ڕوویداوە.[٢][٣][٤] هێزەکانی شا ئیسماعیل لە قزڵباشەکان پێکهاتبوون، توانیان شکست بە ئاق قۆینلۆ بێنن.[٢][٥] ئەم سەرکەوتنە یەکلاکەرەوەیە کۆنترۆڵی سەفەوییەکانی بەسەر ڕۆژئاوای ئێراندا چەسپاند و هەنگاوێکی گرینگ بوو لە دامەزراندنی ئیمپراتۆریەتیی سەفەویدا.[٦]

پێش شەڕەکە

[دەستکاری]

لە بەهاری ساڵی ١٥٠٣ شا ئیسماعیلی یەکەم لەگەڵ نامەیەکدا کەمەر ئاغای موریدی خۆی بۆ سوڵتان موراد نارد و داوای ملکەچبوونی کرد. شا ئیسماعیل پەیوەندی خزمایەتی نێوان سەفەوییەکان و ئاق قویونلوی بیرخستەوە، بەڵێنیدا کە ئەگەر موراد دان بە دەسەڵاتەکەیدا بنێت، بەشێک لە عێراقی عەجەم بە مورادەوە دەلکێنێت. بەڵام موراد ئەو پێشنیارەی ڕەتکردەوە. دوای ئەمەش شا ئیسماعیل بە لەشکرێکی ١٢ هەزار کەسییەوە لە تەبرێزەوە هاتە دەرەوە و لە ڕووباری کزیلوزین پەڕیەوە و بەرەو باشوور بەرەو هەمەدان پێشڕەوی کرد. موراد لە بەرامبەردا هێزێکی زۆر گەورەتری کۆکردەوە کە ٧٠ هەزار کەسی تێدابوو.[٧]

سەیری ئەمانەش بکە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Farrokh، Kaveh (٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١). Iran at War: 1500-1988 (بە ئینگلیزی). Bloomsbury Publishing. ژپنک ٩٧٨-١-٧٨٠٩٦-٢٤٠-٥.
  2. 1 2 Black، Jeremy (١ی ئایاری ٢٠٠٣). War: An Illustrated History (بە ئینگلیزی). The History Press. ژپنک ٩٧٨-٠-٧٥٢٤-٩٤٧٧-٧.
  3. Tagliacozzo، Eric؛ Siu، Helen F.؛ Perdue، Peter C. (٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥). Asia Inside Out (بە ئینگلیزی). Harvard University Press. لاپەڕە ٥٥. ژپنک ٩٧٨-٠-٦٧٤-٥٩٨٥٠-٨.
  4. Potter، G. R. (١ی کانوونی دووەمی ١٩٥٧). The New Cambridge Modern History: Volume 1, The Renaissance, 1493-1520 (بە ئینگلیزی). CUP Archive. لاپەڕە ٤٠٦. ژپنک ٩٧٨-٠-٥٢١-٠٤٥٤١-٤.
  5. Black، Jeremy (١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٠). War and the World: Military Power and the Fate of Continents, 1450-2000 (بە ئینگلیزی). Yale University Press. ژپنک ٩٧٨-٠-٣٠٠-٠٨٢٨٥-٢.
  6. Black، Jeremy (١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٧). War in the World: A Comparative History, 1450-1600 (بە ئینگلیزی). Bloomsbury Publishing. ژپنک ٩٧٨-٠-٢٣٠-٣٤٤٢٦-٦.
  7. احسن‌التواریخ. ئێران.