شەڕی نەینەوا (٦١٢ پ.ز)
| شەڕی نەینەوا (٦١٢ پ.ز) | |||||||
|---|---|---|---|---|---|---|---|
| بەشێک لە لەشکرکێشیی ماد-بابل بۆ سەر ئیمپراتۆریەتیی ئاشووری | |||||||
| |||||||
| شەڕکەرەکان | |||||||
|
|
| ||||||
| فەرماندە و سەرکردەکان | |||||||
|
|
| ||||||
شەڕی نەینەوا کە پێی دەوترێت کەوتنی نەینەوا بە شێوەیەکی ئاسایی بەرواری ڕوودانەکەی لە نێوان ساڵانی ٦١٣ بۆ ٦١١ پێش زایین دادەنرێت، لەگەڵ بەرواری ٦١٢ پێش زایین کە زۆرترین پشتگیریی لێدەکرێت. دوای شکستی ئاشوورییەکان لە شەڕی ئاشووردا، سوپای ھاوپەیمانان کە ھێزەکانی ماد و بابلییەکانیان کۆکردەوە، نەینەوایان گەمارۆدا و ٧٥٠ ھەکتار لە زەوییەکەیان داگیرکرد و بە تاڵانیانبرد کە لەو کاتەدا یەکێک بوو لە گەورەترین شارەکانی جیھان. کەوتنی نەینەوا بووە ھۆی لەناوچوونی ئیمپراتۆریەتیی ئاشووریی نوێ وەک دەوڵەتی باڵادەست لە ڕۆژھەڵاتی نزیکی کۆن لە ماوەی سێ ساڵی دواتردا.[٢]
بابل بۆ یەکەمجار بوو بە ناوەندی ئیمپراتۆریەتیی میزۆپۆتامیا لە ماوەی زیاتر لە ھەزار ساڵدا، ئەمەش بووە ھۆی دروستبوونی ئیمپراتۆریەتیی بابلی نوێ، کە ئیدیعای بەردەوامیی ئیمپراتۆریەتیی بابلی وەک خانەدانێکی نوێ کرد.
پێشینە
[دەستکاری]ئیمپراتۆریەتیی ئاشووریی نوێ لە سەدەی ١٠ پێش زایین سەریھەڵدا و لە سەدەی ھەشتەم و حەوتەمی پێش زایین گەیشتە لووتکەی دەسەڵات، کە جێگەی ئیمپراتۆریەتیی ئاشووریی ناوەڕاستی گرتەوە (١٣٦٦-١٠٧٤ پێش زایین) کە وەک گەورەترین ئیمپراتۆریەت دەرکەوتن کە جیھان بەخۆیەوە بینیبووی. لە سەردەمی ئاشووربانیپاڵدا، زۆربەی نەتەوە و شار-دەوڵەتەکانی چیاکانی قەوقاز (ئەرمەنستانی مۆدێرن و گورجستان و ئازەربایجان) لە باکوورەوە تاوەکوو میسر و نیمچەدوورگەی عەرەبی و نوبیا لە باشوورەوە، و ناوەڕاستی ئێران و پارس لە ڕۆژھەڵاتەوە تاوەکوو قوبرس و ھێلێنیک و فینیقیا و کەناراوەکانی دەریای ناوەڕاست و کەناراوەکانی ئەناتۆڵیا و شام لە ڕۆژئاوای کۆنترۆڵدەکرد و لە ژێر دەستیدا بوو.
بەڵام دوای مردنی پاشا ئاشووربانیپاڵ لە ساڵی ٦٣١ پێش زایین، ئەو ئیمپراتۆریەتە بەھێزە، تا دەھات ناجێگیرتر دەبوو، ئاشوور بە شێوەیەک کەوتە ناو زنجیرەیەک لە شەڕی ناوخۆیییەوە. ئەمەش وایکرد زۆرێک لە دەوڵەتە ژێردەستەکان کە زۆربەیان شانشینی سیاسیی خۆیان ھەبوو، نائارامی دروست بکەن، لە کاتێکدا دەوڵەت و گرووپە دراوسێکانی وەک ماد و بابل و کلدان دووژمنایەتیی زۆر زیاتری ئاشوور و ھەژموونی ئاشووریان دەکرد.
لەگەڵ مردنی ئاشووربانیپاڵ، زنجیرەیەک شەڕی تاڵ و خوێناوی یەک لە دوای یەک ڕوویان دا، کە ئیمپراتۆریەتەکەیان لاواز کرد – لە ساڵی ٦٢٥ پێش زایین بەدواوە، ھەژموونی ئیمپراتۆریەتەکە بەسەر ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئاناتۆلیا و قەوقاز و ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست وردە وردە دەستی بە کاڵبوونەوە دەکرد.
ھاوپەیمانییەک لە نێوان دەوڵەتە دەرەکییەکان دروست بوو، وەک کلدانییەکان، کە سوودیان لە تێکھەڵچوونەکانی ناو ئاشوور وەرگرت و دەستیان بەسەر بەشێکی زۆری بابلدا گرت. ئەمەش پێکھێنانی ئیمپراتۆریەتیی بابلی نوێی خێراتر کرد، کە ئامانجی ڕووخاندنی ئیمپراتۆریەتیی ئاشووریی نوێ و دەستبەسەرداگرتنی نەینەوای پایتەخت و گواستنەوەی کورسیی دەسەڵاتی میزۆپۆتامیا بوو بۆ بابل.
نەینەوا تەنھا پایتەختێکی سیاسی نەبوو، بەڵکوو شوێنی یەکێک لە کتێبخانە گەورەکانی لەوحە ئەکەدییەکان بووە و وەرگری باجی سەرانسەری ڕۆژھەڵاتی نزیک بوو، ئەمەش وایکردووە شوێنێکی بەنرخ بێت بۆ بەتاڵانبردن. مێژووی ئاشوورییەکان لە ساڵی ٦٣٩ پێش زایین لەناکاو کۆتایی دێت دوای لەناوچوونی شۆشی پایتەختی ئیلام و ژێردەستەکردنی بابلی یاخیبوو کە لەلایەن شەماش شوم-ئوکینی برای ئاشووربانیپاڵ خۆیەوە فەرمانڕەواییی دەکرا. تۆمارە بازرگانییەکان لە دوای ساڵی ٦٣١ پێش زایین ون بوون.
مادەکان لەلایەن پادشا کەیخوسرەوەوە فەرمانڕەوایی دەکران. ھەرچەندە لە سەرەتاکاندا لەلایەن ئاشوورییەکانەوە شکستیان ھێنا، بەڵام سوپاکەی نوێ کردەوە و ڕێکی خستەوە بە ھاوبەشی لەگەڵ لایەنە شەڕکەرەکانی دیکە ھێرشی کردە سەر نەینەوا.
تۆمارەکانی شەڕەکە
[دەستکاری]
یەکێک لە گێڕانەوەکانی شەڕە ڕاستەقینەکە لە بەشەکانی کتێبی پێرسیکاوە وەرگیراوە کە لەلایەن کتسیاسەوە نووسراوە.[٤]
بەپێی لەوحەیەکی گڵینیی بابلی کە لە سەدەی نۆزدەھەمدا دۆزرایەوە بە ناوی مێژووچکەی کەوتنی نەینەوا، ململانێیەکی تاڵی ١٢ ساڵە لە نێوان بابل و ئاشووردا ھەبووە، ھەروەھا شەڕی ناوخۆ لە خودی ئاشووردا ھەبووە. ئەوان باس لەوە دەکەن کە لە ساڵی دەیەمی نەبوپلاسەر (٦١٦ پێش زایین) بابلییەکان سوپای ئاشووریان شکست پێھێنا و بەرەو سەرەوەی ڕووبارەکە ڕۆیشتن و مانێ و ساھیری و بالیخویان بە تاڵانبرد.
ساڵی دواتر ململانێکان نوێ بوونەوە و ئاشوورییەکان سوپاکەیان کۆکردەوە و پاشەکشەیان بە بابلییەکان کرد بۆ تکریت. نەبوپلاسەر سوپاکەی لە قەڵای تکریت جێگیر کرد و ساڵی دواتر دوو سوپاکە لەوێ شەڕیان کردەوە. ئاشوورییەکان شکستیان ھێنا و پاشەکشەیان کرد بۆ ئاشوور.
پاشان بابلییەکان ھاوپەیمانییان بەست لەگەڵ ماد و سەکاکان. سوپای ماد تاربیسویان گرت، کە لە نزیک نەینەوا بوو، دواتر لەوێ جێگیر بوون و خۆیان ڕێکخست؛ پاشان ھێرشیان کردە سەر شاری ئاشوور، لەگەڵ ئەوەی کە لە دەقی بابلیدا باس لەوە دەکات کە چۆن لە ساڵی ٦١٤ پێش زایین ھاوپەیمانە مادەکانیان پەرستگاکانی ئاشووریان لەناوبرد و شارەکەیان بەتاڵان برد، بەڵام سوپاکەیان (سوپای بابل) نەگەیشتنە شارەکە تا دوای ئەوەی تاڵانکردنەکە ئەنجامدرا.[٥]
لە ساڵی ٦١٢ پێش زایین، بابلییەکان جارێکی دیکە سوپاکەیان کۆکردەوە و لەگەڵ پادشای ماد کەیخوسرەو یەکتریان گرت کە لە دژی نەینەوا کەمپیان دانا و خۆیان ئامادە کرد. بۆ ماوەی سێ مانگ گەمارۆی شارەکەیان دا و لە مانگی ئابدا دواجار بەرگرییەکانیان شکاند و دەستیان کرد بە تاڵانکردن و سووتاندنی شارەکە. هۆکاری سەرەکیی ڕووخانی شارەکە مادەکان بوون.[٦] پادشای ئاشووری سین شار ئیشکون لە گەمارۆکەدا کوژرا. براکەی ئاشوور ئوبالیتی دووەم کرا بە پادشای ئاشوور. بەڵام ڕەتیکردەوە ملکەچ بێت و خەباتەکانی بەردەوام پێدا بۆ دەرچوونی لە نەینەوا و پایتەختی کۆتایییان لە حەڕان دامەزراند.
سوپای ھاوپەیمانان چوونە ناو ناوچەی دیواری دەرەوە و شەڕیان کرد بۆ ئەوەی بچنە ناو کۆشکەکەوە. پەرستگاکان تاڵان کران و کۆشکەکەش سووتێنرا، ھەرچەندە ئەمە شارەکەی وێران نەکرد و ڕەنگە یارمەتیدەر بووبێت و ھۆکارێک بووبێت لە پاراستن و مانەوەی دەقە گڵینەکان.
دەرئەنجام
[دەستکاری]چەندین ھەڵمەتی دیکەش لە دژی ئاشوورییەکان لەلایەن ئیمپراتۆریەتیی بابلی نوێ و ھاوپەیمانەکانیانەوە کرا، لەوانەش یەکێکیان بوو لە دژی سوپای میسری-ئاشووریی ھاوپەیمان. بەم شێوەیە لە کاتێکدا شەڕی نەینەوا خاڵی وەرچەرخان بوو لە شەڕەکەدا، ئاشوور ئوبالیتی دووەم بۆ چەند ساڵێکی دیکە بەردەوام بوو. چارەنووسی کۆتاییی ئەو نەزانراوە و تۆمار نەکراوە — لەوانەیە لە کەوتنی حەڕان لە ساڵی ٦٠٩ پێش زایین کوژرابێت (کە کۆتایی بە ئیمپراتۆریەتیی ئاشووری ھێنا) یانیش لە کەرکەمیش لە ساڵی ٦٠٥ پێش زایین (کە میسر و پاشماوەی سوپای ئیمپراتۆریەتیی ئاشووریی پێشوو شکستیان ھێنا و لەناوچوون) کوژرابێت؛ یان ڕەنگە بە سادەیی چیتر وەک ئیمپراتۆر نەمابێت و ون بووبێت.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ A Companion to Assyria "The decisive blow came in 612, when Babylonian and Median armies , after a two-month long siege, conquered Nineveh"
- ↑ Georges Roux - Ancient Iraq p 376
- ↑ Discussion, with many photographs in Nylander، Carl (١٩٨٠). «Earless in Nineveh: Who Mutilated "Sargon's" Head?». American Journal of Archaeology. ٨٤ (3): ٣٢٩–٣٣٣. doi:١٠.٢٣٠٧/٥٠٤٧٠٩. ISSN ٠٠٠٢-٩١١٤. JSTOR ٥٠٤٧٠٩. S2CID ١٩٣٠٣٧٨٤٣.
- ↑ J.D.A. MACGINNIS (١٩٨٨). «Ctesias and the Fall of Nineveh». Illinois Classical Studies. ١٣ (1): ٣٧–٤٢. JSTOR ٢٣٠٦٤٠٥٠.
- ↑ The Fall and Rise of Jerusalem: Judah Under Babylonian Rule : page 18
- ↑ Encyclopedia Iranica "Finally, after three months of siege, in August of 612, the joined forces of the Medes and Babylonians stormed Nineveh, the Assyrian capital, and took it. The major part in the city’s downfall was played by the Medes."
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- Mesopotamian Chronicles: Fall of Nineveh Chronicle
- The fall of Nineveh ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. Archived 2016-10-24 at the Wayback Machine