بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شەڕی میسر و عوسمانی (١٨٣١–١٨٣٣)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
یەکەم شەڕی میسر و عوسمانی
بەشێک لە ھەڵمەتەکانی محەممەد عەلی پاشای میسر

نەخشەی ناوچەکە لە دەیەی ١٨٣٠، کە لە نەخشەکەدا ئەو کاتە نیشان دەدات کە میسر دەستی بەسەر شامدا گرت و لە پێشڕەویدا بوو بۆ ناو جەرگەی ئەنادۆڵ
ڕێکەوت١٨٣١–١٨٣٣
شوێن
ئەنجام

Coat of arms of the Wāli of Egypt under Mohamed Sa'id (1854-63) میسر سەرکەوت

  • ڕێککەوتننامەی کوتاھیا
  • میسر بووە وەسیلەیەکی ئۆتۆنۆمیی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی و دەوڵەتێکی سەربەخۆی دیفاکتۆ
  • گرژییە چارەسەرنەکراوەکان لە ئەنجامدا دوای شەش ساڵ شەڕی دووەمیان لێدەکەوێتەوە
گۆڕانکارییە
ناوچەیییەکان
دەستبەرداربوونی شام و سووریا لەلایەن عوسمانییەکانەوە بۆ میسر
شەڕکەرەکان
میسر
پاڵپشتیکراو لەلایەن:
شیھابییەکان
سۆران

ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی


ڕووسیا (١٨٣٣)
فەرماندە و سەرکردەکان
محەممەد عەلی
ئیبراھیم پاشا
سولەیمان پاشا
مەحموودی دووەم
ڕەشید پاشا (گیراو)
ھێز
١٨٣٢:
١٠٠،٠٠٠
١٨٣٢:
١٤٥،٠٠٠
زەرەر و زیانە گیانییەکان
٣،٣٩٢ – ٣،٧٩٢ ١٩،٥٠٠ – ٢١،٠٠٠

یەکەم شەڕی میسر و عوسمانی یان یەکەم شەڕی سووریا (١٨٣١–١٨٣٣) ململانێیەکی سەربازی بوو لە نێوان ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی و میسردا، کە بەھۆی داواکاریی محەممەد عەلی پاشای میسر بۆ باب ئەلعالی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی وڵاتانی شام ھاتە ئاراوە، کە وەک پاداشتێک بەرامبەر بە یارمەتیدانی سوڵتان لە کاتی شەڕی سەربەخۆییی یۆناندا.[١] لە ئەنجامدا ھێزەکانی میسر کۆنتڕۆڵی تەواوی شام و سووریایان کرد و بە سەرکەوتووانە تا کوتاھیا و ناوەڕاستی ئەنادۆڵ و بەرەو پێشتریش پێشڕەوییان کرد.[٢][٣][٤][٥]

پێشینە

[دەستکاری]
تابلۆی ھێرشی ئیبراھیم پاشا بۆ سەر میسۆلۆنغی (لە یۆنان) لەلایەن وێنەکێشی ئیتاڵی گیسێپ مازۆلا

تۆمارکراوە کە محەممەد عەلی پاشای میسر ھەر لە ساڵی ١٨١٢ەوە بەنیاز بووە دەسەڵاتی خۆی بۆ پارێزگاکانی شام و سووریای ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی فراوان بکات و درێژ بکاتەوە، وە بە نھێنیش ڕێکخستن و دیزاینەکانی لەسەر ئەو خاکەدا لەو ساڵدا بە کونسوڵخانەی بەڕیتانیا ڕاگەیاندووە. بەڵام ئەم نیازەی بە وەستان مایەوە، تاوەکوو دەسەڵاتی خۆی بەسەر میسردا چەسپاند و ئیدارەی حکوومەت و خزمەتگوزارییە گشتییەکانی بەرەو پێش برد و ھێزە چەکدارەکانی مۆدێرنتر و پێشکەوتووتر کرد و یاخیبوونە جۆراوجۆرەکانی سەرکوت کرد، لەوانەش ڕاپەڕینەکانی مەمالیک و وەھھابییەکان- بەناوی سوڵتان مەحموودی دووەمەوە.

لە ساكی ١٨٢٥دا سوڵتان جارێکی دیکە داوای لە محەممەد عەلی پاشای میسر کرد کە ڕاپەڕینێکی دیکەی ناوخۆیی دامرکێنێتەوە، کە ئەو جار ڕاپەڕینێکی نەتەوەخوازی لە لایەن مەسیحییە یۆنانییەکان ھەڵگیرسابوو. وە بەڵێنی دەسەڵاتداریی بەسەر کریت، قوبڕس و مۆریا (دەکاتە پیلۆپۆنێسی ئێستا) پێدرا بەرامبەر بە خزمەتەکانی.[٦] کوڕەکەی محەممەد عەلی، ئیبراھیم پاشا، سەرکەوتنێکی خێرای بەدەستھێنا لە سەرکردایەتیی سوپایەکی سەربازی و لە ماوەی ١٠ مانگ لە گەیشتنیدا لە شووباتی ١٨٢٥ کۆنتڕۆڵی نزیکەی تەواوی نیمچەدوورگەی پیلۆپۆنێسی کرد.[٧] لەگەڵ ئەوەشدا، یۆنانییەکان بەردەوام بوون لە چاڵاکیی پارتیزانی و لە ئەیلوولی ١٨٢٧، ڕای گشتی لە ڕووسیا و بەڕیتانیا و فەڕەنسا ھێزە گەورەکانی ناچار کرد لە بەرژەوەندیی یۆنانییەکان دەستێوەردان بکەن.[٨] کەشتیگەلە ھاوبەشەکانی بەڕیتانیا و ڕووسیا و فەڕەنسا لە مانگی تشرینی یەکەمدا لە شەڕی ناڤارینۆ، کەشتیگەلەکانی محەممەد عەلی پاشایان تێکشکاند و ھێزەکانی ئیبراھیم پاشا دوای ساڵێک لە مۆریا دەرکران دوای ھاتنی ھەڵمەتی ھێزەکانی فەڕەنسا و ڕێککەوتنێکی ھێزە ئەوڕووپییەکان کە دانووستانی لەسەر کرابوو.[٩] کاتێک ئیبراھیم و ھێزەکانی لە یۆنان گەڕانەوە، ئامادەکارییەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردن و دەستبەسەرداگرتنی شام و سووریا بە جددیتر دەستی پێکرد.[١٠]

داگیرکردنی شام

[دەستکاری]

حاکمی عەککا، عەبدوڵڵا پاشا ئیبن عەلی، دژی سوپای میسر دەوەستایەوە و ھەروەھا ڕەتیدەکردەوە بە ھاوکاریی پارە یان پاڵپشتی ھاوکاریی محەممەد عەلی بکات.[١١] محەممەد عەلی ئەمەی کردە ھۆکارێک بۆ ھێرشکردن. لە تشرینی یەکەمی ساڵی ١٨٣١ ئیبراھیم پاشای کوڕی لەگەڵ سوپا و ھێزی دەریاییی میسر بەرەو باکوور ڕۆیشتن و گەمارۆی عەککایان دا.[١٢] دوای شەش مانگ، لە مانگی ئایاری ساڵی ١٨٣٢، دواجار شارەکە تەسلیم بوو.

ئیبراھیم پاشا دوای گرتنی عەککا، بەردەوام بوو لە پێشڕەویکردن و حەلەب، حومس، بەیرووت، صەیدا، تەڕابلوس و دیمەشقیشی گرت؛[١٣] سوپای عوسمانی - لەوانە ئەوانەی کە سوڵتان و فەرمانڕەوا ناوخۆیییەکان ناردبوویانن - نەیانتووانی ڕێگریی لێبکەن.[١٤] شەڕی حومس بە تایبەتی گرنگ بوو، چوونکە لە بنەڕەتدا یەکلاییی کردەوە کە سووریا و شام کەوتە دەستی میسرەوە.[١٥] لەم کاتەدا ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی ھەوڵی مۆدێرنکردنی سوپاکەی دەدا (چاکسازییەکانی تەنزیمات)، بەڵام زۆر سەرکەوتوو نەبوو لە لەبەرگرتنەوەی مەشق و ڕاھێنان و وەرگرتنە سەربازییەکان لەسەر شێوازی ئەورووپی بەڵام ھەوڵی خۆی دەدا. بەڵام محەممەد عەلی پێشتر لە میسردا سەرکەوتوو بووبوو لە ئەنجامدانی ئەم کارە.[١٦][١٧] بەڵام ھێشتا سەرکەوتنەکانی ئیبراھیم پاشا تەنھا بەھۆی ڕێکخستنی مۆدێرنەوە نەبوون. ئەفسەرە سەربازییەکانی ئەزموونی جەنگیی ڕاستەقینەتریان لە شەڕەکانی پێشووتر لە دژی وەھھابییەکان و یاخیبووانی یۆنان ھەبوو. ھەروەھا پشتیوانیی ناوخۆییی زیاتری بەدەستھێنا بە بانگەشەی «ڕزگاربوون لە ژێر تەوقەنیری دەسەڵاتی تورک»ەوە.[١٨] کاتێک ئیبراھیم پاشا ھەموو شامی کۆنترۆڵکرد، سوپاکە زیاتر پێشڕەوییان کرد و لە کۆتاییی ساڵی ١٨٣٢دا ھێرشی کردە سەر ئەنادۆڵ (تورکیای عوسمانی).[١٩]

شەڕی قۆنیە

[دەستکاری]

لە ٢١ی تشرینی دووەمی ١٨٣٢، سوپای میسر شاری قۆنیەیان گرت لە ناوەڕاستی تورکیا. بە مەودایەکی زۆر نزیک کە ھەڕەشە لە قوستەنتینیەی پایتەختی ئیمپراتۆریی عوسمانی بکات.[٢٠] سوڵتان بە خێرایی لەشکرێکی نوێی پێکھێنا کە بە نزیکەیی لە ٨٠ ھەزار سەرباز پێکھاتبوو، بە سەرۆکایەتیی سەدڕی ئەعزەم ڕەشید محەممەد پاشا، بۆ وەستاندنی ئیبراهیم پاشا لەوەی زیاتر نزیک ببێتەوە.[٢١] سەدڕی ئەعزەم، لە ھەوڵێکی کۆتاییدا بوو بۆ ڕێگریکردن لە پێشڕەویی ئیبراھیم پاشا بەرەو پایتەخت. لە کاتێکدا ئیبراھیم پاشا فەرماندەییی ھێزێکی ٥٠ ھەزار پیاوی دەکرد، کە زۆربەیان بە درێژاییی هێڵەکانی دابینکردن لە قاھیرەوە بڵاوببوونەوە و تەنھا ١٥ ھەزار پیاوی لە قۆنیە ھەبوو.[٢٢] تەنانەت بەو شێوەیەش کاتێک دوو سوپاکە لە ٢١ی کانوونی دووەمدا چاویان بەیەککەوت، ئیبراھیم پاشا بە ئاسانی سەرکەوتنی بەدەستھێنا. سوپای عوسمانی شکا و تەنانەت سەدڕی ئەعزەمیش بەدیل گیرا دوای ئەوەی کە تەم و مژ باڵی بەسەر شەڕدا گرت و خۆی و سوپاکەی سەریان لێ شێوا، لەو کاتەدا بوو کە ھەوڵیدەدا بۆ بەھاناوەچوونی سەربازەکانی لە لای چەپی بەرەکانی شەڕ.[٢٣][٢٤] میسرییەکان تەنھا ٧٩٢ کوژراویان دا، بە بەراورد بە ٣٠٠٠ کوژراوی سوپای عوسمانی و لە کۆی ١٠٠ تۆپ کە سوپای عوسمانی جێیانھێشتبوو، ٤٦ تۆپیان دەستبەسەردا گرت.[٢٥] سەرکەوتنە سەرسوڕھێنەرەکەی قۆنیە دەبێتە کۆتا و سەرنجڕاکێشترین سەرکەوتنی ھەڵمەتی میسر بەرامبەر بە باب ئەلعالی، و نوێنەرایەتیی خاڵی بەرزی دەسەڵاتی محەممەد عەلیی کرد لە ناوچەکەدا.[٢٦]

دەرئەنجام

[دەستکاری]
ئەو ناوچانەی کە لەلایەن محەممەد عەلی پاشای میسرەوە کۆنتڕۆڵ کرابوون، لە ساڵی ١٨٣٣ دوای مۆرکردنی ڕێککەوتنەکە لەگەڵ مەحموودی دووەم

عوسمانییەکان تووشی شکستێکی زەلیلکەر بوون بە دەستی میسرییەکان. میسر نزیکەی ھەموو تورکیای داگیرکردبوو جگە لە شاری قوستەنتینیە کە کەشوھەوای سەختی زستان، سوپای میسری ناچار کرد کە بوەستن کەمپێک لە قۆنیەدا بگرن، کە ئەمەش ماوەیەکی باش بوو بۆ باب ئەلعالی کە بتوانێت ھاوپەیمانی لەگەڵ ڕووسیادا ببەستێت، ھەروەھا ھێزەکانی ڕووسیا بگەنە ئەنادۆڵ و ڕێگای چوون بۆ پایتەخت بگرن.[٢٧] ھاتنی ھێزە گەورەکانی ڕووسیا، تەحەددایەکی زۆر گەورە بوو بۆ ئەوەی سوپای ئیبراھیم پاشا بەسەریدا زاڵ بێت. فشارەکانی فەڕەنسا و بەڕیتانیا زۆر زیاد بوون بەھۆی فراوانبوونی کاریگەرییەکانی ڕووسیا لە ئیمپراتۆریەتیی عوسمانیی لاوازبوو. بۆ ڕاگرتنی ئەمە و ھاوسەنگیی ھێز، محەممەد عەلی پاشا و ئیبراھیم پاشایان ناچارکرد بۆ ئەوەی بە ڕێککەوتننامەی کوتاھیا ڕێکبکەون. ئەوە بوو، پارێزگاکانی سووریا و شام درانە دەست میسر و ئیبراھیم پاشاش کرا بە پارێزگاری گشتیی ناوچەکە.[٢٨] ئەو پەیماننامەیە محەممەد عەلیی بە ژێردەستەی سوڵتان ھێشتەوە. دوای شەش ساڵ، کاتێک محەممەد عەلی جووڵەی کرد بۆ ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی بە یاسایی، سوڵتان بە ھەڵگەڕانەوە داینا و بە خیانەتکاری ناساند و سوپای نارد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئیبراھیم پاشا، بەمەش شەڕی دووەمی میسر و عوسمانی دەستپێکرد.[٢٩]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Egypt - French Occupation, British Rule, 1882 | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). لە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. E.R. Toledano. (2012). "Muhammad Ali Pasha." Encyclopedia of Islam, Second Edition. ISBN 978-9004128040
  3. Aksan، Virginia (١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤). Ottoman Wars, 1700-1870: An Empire Besieged (بە ئینگلیزی). Routledge. ژپنک ٩٧٨-١-٣١٧-٨٨٤٠٣-٣.
  4. Westera، Rick. «Historical Atlas of Europe (17 February 1832): First Egyptian-Ottoman War». Omniatlas (بە ئینگلیزی). لە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  5. Eppel، Michael (١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٦). A People Without a State: The Kurds from the Rise of Islam to the Dawn of Nationalism (بە ئینگلیزی). University of Texas Press. ژپنک ٩٧٨-١-٤٧٧٣-١١٠٧-٣.
  6. E.R. Toledano. (2012). "Muhammad Ali Pasha." Encyclopedia of Islam, Second Edition. ISBN 978-9004128040
  7. David Howarth. (1976). The Greek Adventure: Lord Byron and other eccentrics in the War of Independence. New York: Atheneum, 1976. ISBN 978-0689106538
  8. David Howarth. (1976). The Greek Adventure: Lord Byron and other eccentrics in the War of Independence. New York: Atheneum, 1976. ISBN 978-0689106538
  9. P. Kahle and P.M. Holt. (2012) “Ibrahim Pasha.” Encyclopedia of Islam, Second Edition. ISBN 978-9004128040
  10. P. Kahle and P.M. Holt. (2012) “Ibrahim Pasha.” Encyclopedia of Islam, Second Edition. ISBN 978-9004128040
  11. E.R. Toledano. (2012). "Muhammad Ali Pasha." Encyclopedia of Islam, Second Edition. ISBN 978-9004128040
  12. E.R. Toledano. (2012). "Muhammad Ali Pasha." Encyclopedia of Islam, Second Edition. ISBN 978-9004128040
  13. Trevor N. Dupuy. (1993). "The First Turko-Egyptian War." The Harper Encyclopedia of Military History. HarperCollins Publishers, ISBN 978-0062700568, p. 851
  14. Aksan، Virginia (١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤). Ottoman Wars, 1700-1870: An Empire Besieged (بە ئینگلیزی). Routledge. ژپنک ٩٧٨-١-٣١٧-٨٨٤٠٣-٣.
  15. Aksan، Virginia (١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤). Ottoman Wars, 1700-1870: An Empire Besieged (بە ئینگلیزی). Routledge. ژپنک ٩٧٨-١-٣١٧-٨٨٤٠٣-٣.
  16. E.R. Toledano. (2012). "Muhammad Ali Pasha." Encyclopedia of Islam, Second Edition. ISBN 978-9004128040
  17. P. Kahle and P.M. Holt. (2012) “Ibrahim Pasha.” Encyclopedia of Islam, Second Edition. ISBN 978-9004128040
  18. P. Kahle and P.M. Holt. (2012) “Ibrahim Pasha.” Encyclopedia of Islam, Second Edition. ISBN 978-9004128040
  19. Lt. Col. Osama Shams El-Din. "A Military History of Modern Egypt from the Ottoman Conquest to the Ramadan War." United States Army Command and General Staff College, 2007. PDF
  20. Lt. Col. Osama Shams El-Din. "A Military History of Modern Egypt from the Ottoman Conquest to the Ramadan War." United States Army Command and General Staff College, 2007. PDF
  21. Lt. Col. Osama Shams El-Din. "A Military History of Modern Egypt from the Ottoman Conquest to the Ramadan War." United States Army Command and General Staff College, 2007. PDF
  22. Lt. Col. Osama Shams El-Din. "A Military History of Modern Egypt from the Ottoman Conquest to the Ramadan War." United States Army Command and General Staff College, 2007. PDF
  23. E.R. Toledano. (2012). "Muhammad Ali Pasha." Encyclopedia of Islam, Second Edition. ISBN 978-9004128040
  24. Lt. Col. Osama Shams El-Din. "A Military History of Modern Egypt from the Ottoman Conquest to the Ramadan War." United States Army Command and General Staff College, 2007. PDF
  25. Lt. Col. Osama Shams El-Din. "A Military History of Modern Egypt from the Ottoman Conquest to the Ramadan War." United States Army Command and General Staff College, 2007. PDF
  26. E.R. Toledano. (2012). "Muhammad Ali Pasha." Encyclopedia of Islam, Second Edition. ISBN 978-9004128040
  27. Trevor N. Dupuy. (1993). "The First Turko-Egyptian War." The Harper Encyclopedia of Military History. HarperCollins Publishers, ISBN 978-0062700568, p. 851
  28. P. Kahle and P.M. Holt. (2012) “Ibrahim Pasha.” Encyclopedia of Islam, Second Edition. ISBN 978-9004128040
  29. E.R. Toledano. (2012). "Muhammad Ali Pasha." Encyclopedia of Islam, Second Edition. ISBN 978-9004128040