شەڕی ماردین (١٨٣٣)
| شەڕی ماردین (١٨٣٣) | |||||||
|---|---|---|---|---|---|---|---|
| بەشێک لە شۆڕشی ڕەواندز، شەڕی سۆران و عوسمانی (١٨٣٣-١٨٣٥) | |||||||
میرنشینی سۆران لە لووتکەی دەسەڵاتیدا (١٨٣٥) | |||||||
| |||||||
| شەڕکەرەکان | |||||||
|
|
| ||||||
| فەرماندە و سەرکردەکان | |||||||
|
|
| ||||||
| ھێز | |||||||
| نەزانراو | نەزانراو | ||||||
| زەرەر و زیانە گیانییەکان | |||||||
| نەزانراو | نەزانراو | ||||||
شەڕی ماردین یان گەمارۆدانی ماردین شەڕێک بوو لە ساڵانی ١٨٣٣-١٨٣٥ لە نێوان ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی لەگەڵ میرنشینی سۆران و خێڵە کوردەکان.
ڕووداوەکان
[دەستکاری]میر محەمەد پاشای ڕەواندز و سوپاکەی ماردینیان لە دەستی عوسمانییەکان گرت.[١][٢] دواجار قۆناغی ئاشتی وەستا کاتێک ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی لەگەڵ ئەیالەتی میسر تووشی ململانێ بوو. پاشان، شارەکە کەوتە ژێر دەسەڵاتی یاخیبووانی پەیوەست بە خێڵە میللییەکانی کورد.[٢]
لە ساڵی ١٨٣٥ خێڵی میللی لەلایەن سەربازە پیادەکانی والیی ئەیالەتی دیاربەکر، محەممەد ڕەشید بەگ، ملکەچ کران، ئەمەش لە پاش ھەڵمەتە گەورەکەی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی بە سەرکردایەتیی محەممەد ڕەشید بەگ.[٢] لە کاتی گەمارۆدانەکەدا مزگەوتی گەورەی شارەکە تەقێندرایەوە. لە نێوان ساڵانی ١٨٤٧ بۆ ١٨٦٥ دانیشتووانی شارەکە تووشی پەتایەکی بەرچاوی کۆلێرا بوون، کە ژمارەی وردی مردنەکان نەزانراوە.[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ McDowall، David (٢٥ی ئازاری ٢٠٢١). A Modern History of the Kurds (بە ئینگلیزی). Bloomsbury Publishing. ژپنک ٩٧٨-٠-٧٥٥٦-٠٠٧٧-٩.
- 1 2 3 «The Rise and Fall of Kurdish states - Kurdistanin». kurdistanin.net (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ Yılmaz، Özgür (٢٠١٧). «The Cholera Epidemic of 1847–1848 and its Effects on the Ottoman Empire». Journal of Eurasian Inquiries. ٦ (1): ٢٣–٥٥. doi:١٠.٢٦٦٥٠/jes٣٧١٤٩٩.