بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شەڕی ماد و لیدیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شەڕی ماد و لیدیا

ڕووباری ھالیس و وڵاتانی دژبەر
ڕێکەوت٥٩٠—٥٨٥ پ.ز
شوێن
ئەنجام شەڕە سەرەکییەکە بەھۆی ڕۆژگیرانەوە دەبڕدرێت. مادەکان کەپەدۆکیایان گرت.
شەڕکەرەکان
شانشینی ماد لیدیا
فەرماندە و سەرکردەکان
کەیخوسرەو ئەلیاتیس
 

شەڕی ماد-لیدیا ململانێیەکی چەکداری بوو لە نێوان لیدیا و ماد کە لە ساڵانی ٥٩٠-٥٨٥ پێش زایین ڕوویدا.

پادشای لیدیا ئەلیاتیسی دووەم (٦١٨-٥٦٢ پێش زایین)، کە دەسەڵاتی خۆی لە کەناری چەپی ڕووباری ھالیس دامەزراند، بەڵام پادشای ماد کەیخوسرەو ئیدیعای خاوەندارێتیی ڕۆژھەڵاتی لیدیای دەکرد، بۆیە پێکدادان ڕوویدا. شەڕەکە شەش ساڵی خایاند و ئەنجامی جیاوازی ھەبوو.

لە کاتی شەڕی سەرەکیدا لە ٢٨ی ئایاری ساڵی ٥٨٥ پێش زایین، خۆرگیرانێک ڕوویدا. ھیرۆدۆت ئاماژە بەوە دەکات: «لە کاتێکدا شەڕەکە زیاتر و زیاتر و تووندتر بوو، ڕۆژەکە لەناکاو گۆڕا بۆ شەو». لە ترسی دەرەمۆکدا جەنگاوەرانی ھەردوولا شەڕیان وەستاند و پادشاکان پەلەیان کرد بۆ گەیشتن بە ئاشتی و ڕووباری ھالیس (قزڵ‌ئیرماقی ئێستا) وەک سنووری ھەردوو شانشینەکە دیایکرا. لە ئەنجامدا مادەکان کەپەدۆکیایان گرت.

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]