ڕەزمی شەکەریاز
| ڕەزمی شەکەریاز | |||||||
|---|---|---|---|---|---|---|---|
| بەشێک لە ڕاپەڕینی سمکۆی شکاک (١٩١٨–١٩٢٢) | |||||||
| |||||||
| شەڕکەرەکان | |||||||
|
| |||||||
| فەرماندە و سەرکردەکان | |||||||
|
|
| ||||||
| یەکە تێوەگڵاوەکان | |||||||
|
| |||||||
| ھێز | |||||||
| ٢٠٠ سوارچاک |
| ||||||
| زەرەر و زیانە گیانییەکان | |||||||
| نەزانراو | زەرەر و زیانی قوڕس (لەوانە کوشتنی ئەمیر ئەرشەدی فەرماندە) | ||||||
ڕەزمی شەکەریاز ڕەزمێک بوو لە ٢١ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٢٠ لە نێوان ھێزەکانی سمکۆ ئاغای شکاک، سەرۆک ھۆزی کورد و حکوومەتی ئێران ڕوویدا. ئەم ڕووبەڕووبوونەوەیە بەشێک بوو لە ڕاپەڕینە بەرفراوانەکانی کورد لە سەرەتای سەدەی بیستەمی ئێراندا، و لە قۆناغێکدا کە بە نائارامیی ناوچەیی و ھەوڵی ڕێبەرانی کورد بۆ چەسپاندنی ئۆتۆنۆمیدا بوو.[١]
شەڕەکە
[دەستکاری]ھێزەکانی ئێران لە چیاکانی دەورووبەری سەڵماس و ورمێوە ھێرشیان کرد و چوونە ناو سەڵماس و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سمکۆ.[٢] کاتێک سمکۆ بینی کە ھێزەکانی دووژمن بە گرتنی ھێڵی پێشەوە پێشڕەوی دەکەن، دەستبەجێ فەرمانی بە عەمەرخانی شکاک و سوارەکانی کرد کە ھێرش بکەنە سەر پێگەکانی دووژمن لە دەشتەکانی شەکەریاز، کە فەرماندەی ھێزەکانی ئێران، ئەمیر ئەرشەد، لەوێ جێگیر بوو. بە فەرمانی سمکۆی شکاک، عەمەر خان لەگەڵ ھێزێکی ٢٠٠ زێباریی کورد بە فەرماندەییی مەحموود ئاغا و فارس ئاغا، ھێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی ئەمیر ئەرشەد و دوای شەڕێکی قوڕس توانیان سوپای دووژمن تێکبشکێنن و ئەمیر ئەرشەدیش بکوژن.[٢]
دوای کوشتنی ئەمیر ئەڕشەد، ھێزەکانی ئێران بێ فەرماندە دەمێننەوە و ورە و مۆڕاڵی سەربازە ئێرانییەکانیش دادەبەزێت.[٢][٣]
دەرئەنجامەکان
[دەستکاری]دوای شکستی ھێزەکانی ئێران لە بەرەنگاربوونەوەی ھێزەکانی سمکۆ و شکست و بڵاوەپێکردنی ھێزەکانی ئێران، کاردانەوەی گەورەی لە سەرتاسەری ئێران بەدوای خۆیدا ھێنا.[٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ جلال،، پژمان، (٢٠٠٧). فروپاشى ارتش شاھنشاھى: خاطرات سپھبد جلال پژمان، فرمانده لشکر شاھنشاھى (بە فارسی). نشر نامک،. ژپنک ٩٧٨-٩٦٤-٦٨٩٥-٦٥-٢.
{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - 1 2 3 4 Qadri 2021.
- ↑ R. Hawar 1995.
پەراوێزەکان
[دەستکاری]- Qadri، Muhammed S. (٢٠٢١). Emer Xanî Şikak: Le Serhelldanî Simkowe ta Komarî Kurdistan [Amar Khan Shikak: from the rise of Simko to the Kurdistan Republic] (PDF) (بە کوردی). Tehran, Iran: Kurdish Academy.
- R. Hawar، Mohammed (١٩٩٥). Îsimail Axay Şûkak u Bizûtinewey Netewayetî Kurd [Ismail Agha Shikak and the Kurdish National Movement] (PDF) (بە کوردی). Stockholm, Sweden: Apec Publishers.