بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شەڕی سۆران و قاجاڕی (١٨٢٩–١٨٣٤)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شەڕی سۆران و ئێران

سەربازە قاجاڕییەکان لە نزیک ڕەواندز (١٨٣٦)
ڕێکەوت١٨٢٩ – ١٨٣٤
شوێن
سنوورەکانی نێوان عوسمانی و قاجاڕی، موکریان
ئەنجام Soran Emirate flag سەرکەوتنی سۆران[١]
گۆڕانکارییە
ناوچەیییەکان
ئێران دەستبەرداری ڕۆژھەڵاتی کوردستان و موکریان و پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا دەبێت[١]
شەڕکەرەکان
میرنشینی سۆران
فەرماندە و سەرکردەکان
میر محەممەد عەبباس میرزا
محەممەد شا
    • ئەمیر نیزام
ھێز
نەزانراو نەزانراو
زەرەر و زیانە گیانییەکان
قووڕس قووڕس

شەڕی سۆران و ئێران یاخود شەڕی قاجاڕی و سۆران زنجیرەیەک شەڕی سنووریی نێوان ئێرانی قاجاڕ و میرنشینی سۆران بوو لە ساڵی ١٨٢٩ تا ١٨٣٤. لە خاکە کوردییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستانی ئەمڕۆ و ڕۆژئاوای ئێران ڕوویدا. شەڕەکە لەو کاتەوە دەستی پێکرد کە میر محەممەد پاشای ڕەواندز، فەرمانڕەوای میرنشینی سۆران، زۆر گوندی کوردنشینی داگیرکرد کە لەژێر دەسەڵاتی قاجاڕیدا بوون. ھێزەکانی ئێران چەند جارێک ھەوڵیاندا ڕێگریی لێبکەن، بەڵام نەیانتوانی ناوچە و قەزا سنوورییەکان بگرنەوە. بە ھۆی ئەمەوە زۆرێک لە نووسەرانی کورد و ئێرانی لەو ململانێیە میرنشینی سۆران وەک سەرکەوتوو لە شەڕەکەدا وەسف دەکەن.[١][٢]

پێشینە

[دەستکاری]

لە سەرەتای ساڵانی ١٨٠٠دا، سنووری نێوان ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی و ئێرانی قاجاڕ لە کوردستان بە ڕوونی جێگیر نەکرابوو. میرنشینە ناوخۆیییە کوردییەکانی وەک بابان و ئەردەڵان و سۆران زلھێزی گرنگ بوون لەم ناوچە سنوورییانەدا. عوسمانییەکان و قاجاڕەکان زۆرجار ھەوڵیان دەدا حکومڕان و فەرمانڕەوا کوردەکان بۆ لای خۆیان ڕابکێشن، یاخود لاوازیان بکەن، بۆ ئەوەی میحوەری پێشەوە کۆنترۆڵ بکەن.[٣]

لە نێوان ساڵانی ١٨٢١ بۆ ١٨٢٣ شەڕی عوسمانی و ئێران لە ساڵانی ١٨٢١ – ١٨٢٣ ھاوسەنگیی ھێزی ناوچەکەی گۆڕی. عەبباس میرزا شازادەی جێنشینی قاجاڕ ھێرشی کردە سەر ڕۆژھەڵاتی ئاناتۆڵ و بەشێک لە کوردستانی عوسمانی. دوای شەڕ، یەکەمین پەیمانی ئەرزەڕۆم سنوورە کۆنەکانی بە گشتی پشتڕاست کردەوە، بەڵام زۆرێک لە پرسیارەکانی میحوەڕی ناوخۆیی بە کراوەیی مانەوە.[٤]

لە ساڵانی ١٨٢٠دا میر محەممەد پاشای ڕەواندزی میرنشینی سۆرانی کرد بە یەکێک لە بەھێزترین دەوڵەتە کوردییەکان. لە ڕەواندزی پایتەختەکەیەوە دەسەڵاتی بەسەر ھەولێر و سلێمانی و بادینان و کەرکووک و مووسڵ و چەندین ناوچەی دیکەدا فراوانتر کرد کە دەکاتە ھەرێمی کوردستانی ئەمڕۆ و وە لە دواییشدا پەلی ھاوێشت بۆ باکووری کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستانیش. سەرچاوە کورد و فارسەکان ھەردووکیان میرنشینەکەیان بە میرنشینێکی دەوڵەمەند و ئارام و فەرمانڕەوایییێکی باش وەسف دەکەن، بەڵام ھەروەھا زۆر بەرزخواز و ھەندێک جار تووندڕەویش بوو بەرامبەر دراوسێکان و کەمایەتییە ئاینییەکان.[٥] فراوانبوونەکەی زوو گەیشتە سنووری ئێرانی قاجاڕی و ڕۆژھەڵاتی کوردستان.

ڕێگاکێشان بەرەو شەڕ

[دەستکاری]
میرنشینی سۆران لە لووتکەی دەسەڵاتەکەیدا لە سەردەمی میر محەممەدی پاشای ڕەواندز. کە بە نزیکەیی خاکەکانی ھەر چوار پارچەی کوردستانی دەگرتەوە

تا ساڵی ١٨٢٩ میر محەممەد دەستی کرد بە جووڵە بۆ ئەو ناوچانەی کە ئێرانی قاجاڕی وەک سنووری کوردیی خۆی دەیبینی. نامەیەکی ئەمیر نیزامی بەرپرسی قاجاڕ بۆ وەزیری گەورەی عوسمانی ھەیە کە گلەییی ئەوە دەکات کە «پاشا و فەرماندەکانی سۆران» زۆر گوندی کوردیی ئێرانیان گرتووە، لەوانەش شوێنەکانی ناوچەی موکڕیان وەک لاجان، سابڵاغ (مەھابادی ئەمڕۆ) و سەردەشت. ھەروەھا لە نامەکەدا ھاتووە کە میر محەممەد ھەڵیکوتاوەتە سەر سەڵماس و ورمێ.[٦]

ئەم کردەوانە بەشێک بوو لە ململانێیەکی بەرفراوانتر بۆ نفووز لە کوردستان لە نێوان ئەستەنبوڵ و تاران. حکوومەتی قاجاڕی ترسی ئەوەی ھەبوو کە میرنشینی زلھێزی سۆران سنوورەکانی زیاتر بەرەو ڕۆژئاوا پاڵ بنێت و زیان بە دەسەڵاتی ئێران بگەیەنێت بەسەر ناوچە کوردییەکانیدا. لە ھەمان کاتدا عوسمانییەکان لە خەمی میر محەممەدیشدا بوون، چوونکە لە ناو خاکەکانی عوسمانیدا زۆر بەھێز ببوو و زۆر بەھێزتریش دەبوو. ئەمەش بەو مانایە بوو کە ھەردوو ئیمپراتۆریەتەکە میرنشینی سۆرانیان وەک کێشەیەک دەبینی، بەڵام لە ساڵانی ١٨٢٩–١٨٣٤دا بە شێوەیەکی سەرەکی ئێرانی قاجاڕی بوو کە ڕووبەڕووی ھێرشی ڕاستەوخۆی سۆران و لەدەستدانی خاک بووەوە لە دیوی میحوەڕەکەی.[٧][٨]

ڕەوتی شەڕەکە

[دەستکاری]

ھێرشەکانی سۆران بۆ ناو خاکی ئێرانی قاجاڕی

[دەستکاری]
نەخشەی موکریان

قۆناغی یەکەمی شەڕەکە (لە دەوروبەری ١٨٢٩–١٨٣١) بە ھۆی فراوانبوونی سۆرانەوە بوو. ھێزەکانی میر محەممەد ھێرشیان کردە سەر قەزا کوردنشینەکانی دیوی ئێرانی سنوورەکە و داگیریان دەکرد. سەرچاوە کوردی و فارسییەکان بەشێک لە موکریان لەوانە لاجان، سابڵاغ (مەھاباد) و سەردەشت، ھەروەھا گوندەکانی نزیک سەڵماس و ورمێ، وەک ناوچە زیانلێکەوتووەکانی ھەڵکوتانە سەر سۆران یان داگیرکاریی کاتی باس دەکەن.[٩][١٠] خێڵە خۆجێیییەکانی کورد ھەندێک جار لە نێوان عوسمانییەکان و قاجاڕییەکان و سۆراندا لایەنیان دەگۆڕی و ئەمەش دۆخەکەی ئاڵۆزتر دەکرد.

ھەروەھا باسدەکرێت کە میر محەممەد دەسەڵاتی بەسەر ناوچەی کۆتول (ماکۆ)دا چەسپاندووە. دەوترێت کە شکستی بە ھەڵمەتێک ھێناوە کە لە دژییەوە نێردراوە و شارەکانی مەراغە و تەورێزیشی ئازاد کردووە.[١١]

لەم ماوەیەدا دەسەڵاتی قاجاڕی لە باکووری ڕۆژئاوا ھێشتا لە شکستەکانی بەرامبەر ڕووسیا و لە کێشە ناوخۆیییەکان بەسەر خۆی دەھاتەوە. ئەمەش توانای عەبباس میرزا و حکوومەتی ناوەندیی سنووردار کرد و توانای نەبوو بۆ ناردنی ھەڵمەتی گەورە یاخود ھەڵمەتی باش و ڕێکخراو لە دژی سۆران. بەڵکوو پشتیان بە ھەڵمەتی سزادانی بچووکتر بەستبوو کە لەلایەن پارێزگارە ناوخۆیییەکان و ھاوپەیمانە خێڵەکییەکانەوە بوو.[١٢][١٣]

ھێرشی دژە-ھێرشی قاجاڕییەکان و چەقبەستوویی

[دەستکاری]

لە قۆناغی دووەمی جەنگدا (لە دەوروبەری ١٨٣١–١٨٣٣)، فەرماندەکانی قاجاڕی ھەوڵیان دەدا ھێزەکانی سۆران لە ناوچە داگیرکراوەکان دەربکەن. چەندین پێکدادان لە نێوان چەکدارانی سۆران و ھێزەکانی ئێران لە چیا سەختە سنوورییەکان ڕوویدا. سوپای سۆران ئاشنا و شارەزا بووب بە ناوچەکە و بە خاکی کوردستان و سوودیان لە شوێنی لووتکەی گردەکان و ڕێڕەوی تەسک وەردەگرت. سەرچاوە ھاوچەرخەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ھێزەکانی قاجاڕی ھەندێک جار توانیویانە دووبارە بچنە ناو ناوچە جێناکۆکەکانەوە، بەڵام بۆ ماوەیەکی زۆر نەیانتوانیوە دەستیان بەسەردا بگرن و ھەرگیز نەگەیشتوونەتە ڕەواندز.

لە ھەمان کاتدا میر محەممەد لە لایەنی عوسمانییەکانەوە بەردەوام بوو لە فراوانبوون. لە ساڵی ١٨٣٣ جزیر (بۆتان، یان جەزیرەی ئیبن عومەر)ی گرت، بە سوودوەرگرتن لە شەڕی میسر و عوسمانی کە کۆنترۆڵی ئەستەنبوڵی بەسەر ڕۆژھەڵاتی ئەناتۆڵیادا لاواز کرد. لەم قۆناغەدا دەسەڵاتی سۆران گەیشتە لووتکە. ھەرچەندە ئەم سەرکەوتنانە لە دژی عوسمانییەکان بوون، بەڵام پێگەی میر محەممەدی لە ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ ئێرانی قاجاڕیشدا بەھێزتر کرد.

ئاگربەستی خۆبەخۆیی و کۆتایی ھاتنی شەڕ (١٨٣٣–١٨٣٤)

[دەستکاری]

تا ناوەڕاستی ساڵانی ١٨٣٠ ھەردوولا ھۆکاریان ھەبوو بۆ کەمکردنەوەی ململانێ سنوورییەکان. قاجاڕەکان ڕووبەڕووی کێشەی نوێی ناوخۆیی و دەرەکی دەبوونەوە و عەبباس میرزا پێویستی بە ئاشتی بوو لە میحوەری ڕۆژئاوا. لای خۆیەوە میر محەممەد دەبوو کایەی گەشەسەندنی خۆی و دووژمنە نوێیەکانی لە لایەنی عوسمانی بەڕێوەببات. لە ئەنجامدا شەڕەکە بە پەیمانێکی گەورە کۆتاییی نەھات بەڵکوو بە ڕێککەوتنە ناوخۆیییەکان و ھێڵی کۆنترۆڵکردنی دیفاکتۆ کۆتایی ھات.

نووسەرانی کورد و ئێرانی کە لەسەر ئەم قۆناغە دەنووسن، ئاماژە بەوە دەکەن کە میرنشینی سۆران دەستکەوتەکانی خۆی لە زۆرێک لەو قەزا کوردنشینانەدا پاراستووە کە دەستی بەسەر ئێرانی قاجاڕدا گرتبوو. ھیچ بەڵگەیەک نییە کە ھێزەکانی قاجاڕ دەسەڵاتی میر محەممەدیان لەناوبردبێت یان ناچاریان کردبێت ھەموو گوندە داگیرکراوەکان چۆڵ بکات پێش ئەوەی ھەڵمەتەکانی دواتری عوسمانییەکان دژی سۆران لە ساڵی ١٨٣٦ و ١٨٣٧ بە دەستێوەردانی زلھێزانی ڕۆژاوا دەستپێبکەن. ھەر لەبەر ئەم ھۆکارەش ​​شەڕی ١٨٢٩–١٨٣٤ بە سەرکەوتنێکی ستراتیژی بۆ سۆران وەسف دەکەن، تەنانەت ئەگەر بۆ دانیشتووانی ناوچەکەش تێچووی زۆری ھەبووبێت.[١٤][١٥][١٦][١٧]

دەرئەنجام

[دەستکاری]

زۆربەی توێژینەوە مۆدێرنەکان کە تیشک دەخەنە سەر میرنشینە کوردییەکان، شەڕی سۆران و قاجاڕی وەک سەرکەوتنێک بۆ سۆران دەخەنە ڕوو، لەبەر چەند ھۆکارێک:

  • میر محەممەد کۆنتڕۆڵی زۆرێک لە ناحیە کوردنشینەکانی دیوی ئێرانی سنوورە کۆنەکەی بە تایبەت لە موکریان و ناوچەکانی نزیکدا ھێشتەوە.
  • ھەڵمەتەکانی سزادانی قاجاڕی نە میرنشینی سۆرانیان ڕووخاند نە تێکیانشکان و نە گەیشتنە ڕەواندزیش.
  • کەوتن و ڕووخان سەرەکیی میرنشینی سۆران دواتر بوو، لە ڕێگەی ھەڵمەتە گەورەکانی ناوەندگەراییی عوسمانی لە دوای دەستێوەردانەکانی زلھێزەکانی ڕۆژئاوا وەک بەڕیتانیا و نەمسا لە ساڵانی ١٨٣٧–١٨٣٨، نەک لەسەر دەست و ھێزەکانی قاجاڕییەوە.[١٨][١٩]

بەڵام شەڕەکە تێچووی مرۆییی قووڕسیشی بەدوای خۆیدا ھێنا. ھەڵکوتانە سەر و گەمارۆدان و جموجۆڵی زۆرەملێ ئازاری پێکھاتە جووتیارەکانی لە ھەردوو دیوی میحوەڕەکەدا دەدا. دواتر یادەوەریی کورد ئەم قۆناغە ھەم وەک خاڵێکی بەرز و لووتکەی دەسەڵاتی کورد لە سەردەمی میر محەممەد و بوونی کورد بە زلھێزێکی ناوچەیی وەبیردەھێنێتەوە ھەم وەک سەردەمی کۆمەڵکوژی و سەرکوتکردنی پێکھاتە غەیرە کوردەکان، لەوانەش دژ بە ئێزیدی و پێکھاتە مەسیحییەکان لە ناوچە فراوانەکەدا.[٢٠][٢١]

مێژوونووسی

[دەستکاری]

شەڕی قاجاڕی و سۆران ھەمیشە لە کتێبەکانی مێژووی زمانی ئینگلیزیدا وەک شەڕێکی جیاواز مامەڵەی لەگەڵدا ناکرێت یاخود باس ناکرێت. زۆرێک لە بەرھەمە ڕۆژئاوایییەکان تەنیا وەک بەشێک لە خەباتە بەرفراوانەکانی میر محەممەدی ڕەواندز وەک بەشێک لە شەڕی عوسمانی و سۆران (١٨٣٣–١٨٣٥) و سیاسەتی میحوەڕ و سنووری عوسمانییەکان و قاجاڕەکان باس لەو شەڕە دەکەن. گێڕانەوەی وردتری زیاتر لە سەرچاوە فارسی و کوردییەکاندا بەدەردەکەون؛

  • زۆرجار نووسەرانی کورد (سۆرانی) میر محەممەد وەک سمبولێکی سەرەتاییی ناسیۆنالیزمی کورد و نەتەوەپەروەری دەبینن و شەڕەکانی لەگەڵ ھەردوو عوسمانییەکان و قاجاڕییەکان بە قۆناغی گرێدراوی یەک خەباتی درێژخایەن بۆ ئۆتۆنۆمیی کورد وەسف دەکەن.[٢٢][٢٣]
  • مێژوونووسان و وتارنووسانی فارس بەزۆری سەرنجیان لەسەر ئەو زیانانەیە کە ھەڵکوتانەکانی سۆران بۆ سەر قەزاکانی ئێران و شێوازی کاریگەریی ئەم ڕووداوانەیە لە سیاسەتی قاجاڕییەکان بەرامبەر بە پرسی کورد و سنووری عوسمانی.

بەرھەمە ئەکادیمییەکان بە زمانی ئینگلیزی لەسەر میرنشینە کوردییەکان و لەسەر پەیوەندییەکانی عوسمانی و قاجاڕی، وەک لێکۆڵینەوەکانی سەبباح عەبدوڵڵا غالیب (باجەڵان)، سەبڕی ئاتێش و دەیڤد ماکدۆڤڵ، زیاتر گرنگی بەم شەڕە دەدەن و وە لە پاڵ ئەوەشدا ھەم کەرەستەی فارسی و کوردی بۆ بنیاتنانەوەی بەکاردەھێنن.[٢٤][٢٥][٢٦]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 3 Ghalib، Sabah Abdullah (2011). The Emergence of Kurdism with Special Reference to the Three Kurdish Emirates within the Ottoman Empire 1800–1850 (PhD thesis). Exeter: University of Exeter. Veguherandina tezê bo pirtûkekê Veguherandina teza di pirtûkê de pêvajoyek dijwar e ku hewildan, sebir û motîvasyonê hewce dike. Di vê pêvajoyê de, nivîskar divê naveroka tezê analîz bike û ji bo xwendevanên gelemperî veguherîne formek balkêş û têgihîştî. Ev pêvajo ji nûvekirin, başkirin û berfirehkirina mijaran, lêzêdekirina materyalên nû, nûavakirin, û ji nû ve nivîsandina paragraf û beşan pêk tê. Her weha divê nivîskar ji pêvajoya çapkirina pirtûkê û kirrûbirra wê bi tevahî haydar be. Ji bo weşandina tezek di pirtûkekê de hevkarî bi edîtor, rexnegir û weşanxaneyan re hewce dike ku ne tenê pirtûkek bi kalîte çêbike, di heman demê de ji bo bazarê jî bike û temaşevanên rast bikişîne. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «Bajalan» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  2. Ateş، Sabri (٢٠١٣). «The Kurdish Frontier and Ottoman–Qajar Relations». Ottoman-Iranian Borderlands: Making a Boundary, 1843–1914. Cambridge: Cambridge University Press. لاپەڕە ٣١–٨٥. ژپنک ٩٧٨١١٠٧٠٣٣٦٥٨.
  3. Ateş، Sabri (٢٠١٣). «The Kurdish Frontier and Ottoman–Qajar Relations». Ottoman-Iranian Borderlands: Making a Boundary, 1843–1914. Cambridge: Cambridge University Press. لاپەڕە ٣١–٨٥. ژپنک ٩٧٨١١٠٧٠٣٣٦٥٨.
  4. Farmanfarmaian، Roxane، ed. (٢٠٠٨). War and Peace in Qajar Persia: Implications Past and Present. London: Routledge. ژپنک ٩٧٨١١٣٤١٠٣٠٨٩.
  5. Emami، Khalid؛ Jan Ahmadi، Fatemeh؛ Aghajari، Seyyed Hashem (٢٠١٩). «مبانی مشروعیت «امرا» در امارت‌ھای کرد (از قرن ۱۰ ھجری تا ۱۳ ھجری / ۱۶ تا ۱۹م)» [The bases of legitimacy of the emirs in Kurdish emirates (10th–13th centuries AH / 16th–19th centuries AD)]. Jostārhā-ye Tārīkhī (بە فارسی). ١٠ (1).
  6. Ghalib, Sabah Abdullah (2011). The Emergence of Kurdism with Special Reference to the Three Kurdish Emirates within the Ottoman Empire 1800–1850 (PhD thesis). Exeter: University of Exeter.
  7. Ateş، Sabri (٢٠١٣). «The Kurdish Frontier and Ottoman–Qajar Relations». Ottoman-Iranian Borderlands: Making a Boundary, 1843–1914. Cambridge: Cambridge University Press. لاپەڕە ٣١–٨٥. ژپنک ٩٧٨١١٠٧٠٣٣٦٥٨.
  8. «History of the Kurds». Kurdistan Memory Programme. لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  9. Ghalib, Sabah Abdullah (2011). The Emergence of Kurdism with Special Reference to the Three Kurdish Emirates within the Ottoman Empire 1800–1850 (PhD thesis). Exeter: University of Exeter.
  10. «خط کلاسیک و ویژگی های آن در کوردستان» [The classic line and its features in Kurdistan]. Zagros Platform. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
  11. Sharafkandi، Sadegh (١٩٨٤). تاریخچەی جنبشھای ملی کرد [History of Kurdish national movements] (PDF) (بە Persian). Iran: Sadegh Sharafkandi. لاپەڕە ٢٢.{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  12. Ateş، Sabri (٢٠١٣). «The Kurdish Frontier and Ottoman–Qajar Relations». Ottoman-Iranian Borderlands: Making a Boundary, 1843–1914. Cambridge: Cambridge University Press. لاپەڕە ٣١–٨٥. ژپنک ٩٧٨١١٠٧٠٣٣٦٥٨.
  13. Farmanfarmaian، Roxane، ed. (٢٠٠٨). War and Peace in Qajar Persia: Implications Past and Present. London: Routledge. ژپنک ٩٧٨١١٣٤١٠٣٠٨٩.
  14. Ghalib, Sabah Abdullah (2011). The Emergence of Kurdism with Special Reference to the Three Kurdish Emirates within the Ottoman Empire 1800–1850 (PhD thesis). Exeter: University of Exeter.
  15. Emami، Khalid؛ Jan Ahmadi، Fatemeh؛ Aghajari، Seyyed Hashem (٢٠١٩). «مبانی مشروعیت «امرا» در امارت‌ھای کرد (از قرن ۱۰ ھجری تا ۱۳ ھجری / ۱۶ تا ۱۹م)» [The bases of legitimacy of the emirs in Kurdish emirates (10th–13th centuries AH / 16th–19th centuries AD)]. Jostārhā-ye Tārīkhī (بە فارسی). ١٠ (1).
  16. «خط کلاسیک و ویژگی های آن در کوردستان» [Lesson 30: The Kurds and Kurdistan from the First World War to the Second World War]. Zagros Platform. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
  17. «History of the Kurds». Kurdistan Memory Programme. لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  18. Ateş، Sabri (٢٠١٣). «The Kurdish Frontier and Ottoman–Qajar Relations». Ottoman-Iranian Borderlands: Making a Boundary, 1843–1914. Cambridge: Cambridge University Press. لاپەڕە ٣١–٨٥. ژپنک ٩٧٨١١٠٧٠٣٣٦٥٨.
  19. «History of the Kurds». Kurdistan Memory Programme. لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  20. McDowall، David (٢٠٠٤). A Modern History of the Kurds. London: I.B. Tauris. ژپنک ٩٧٨١٨٥٠٤٣٤١٦٠.
  21. «History of the Kurds». Kurdistan Memory Programme. لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  22. «خط کلاسیک و ویژگی های آن در کوردستان» [Lesson 30: The Kurds and Kurdistan from the First World War to the Second World War]. Zagros Platform. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
  23. «خط کلاسیک و ویژگی های آن در کوردستان» [The classic line and its features in Kurdistan]. Zagros Platform. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
  24. Ghalib, Sabah Abdullah (2011). The Emergence of Kurdism with Special Reference to the Three Kurdish Emirates within the Ottoman Empire 1800–1850 (PhD thesis). Exeter: University of Exeter.
  25. Ateş، Sabri (٢٠١٣). «The Kurdish Frontier and Ottoman–Qajar Relations». Ottoman-Iranian Borderlands: Making a Boundary, 1843–1914. Cambridge: Cambridge University Press. لاپەڕە ٣١–٨٥. ژپنک ٩٧٨١١٠٧٠٣٣٦٥٨.
  26. McDowall، David (٢٠٠٤). A Modern History of the Kurds. London: I.B. Tauris. ژپنک ٩٧٨١٨٥٠٤٣٤١٦٠.

پەراوێزەکان

[دەستکاری]
  • (in English) David McDowall, A Modern History of the Kurds, I.B. Tauris, London, 2004.
  • (in English) Sabah Abdullah Ghalib (Bajalan), The Emergence of Kurdism with Special Reference to the Three Kurdish Emirates within the Ottoman Empire 1800–1850, PhD thesis, University of Exeter, 2011.
  • (in English) Sabri Ateş, Ottoman-Iranian Borderlands: Making a Boundary, 1843–1914, Cambridge University Press, 2013.
  • (in English) Roxane Farmanfarmaian (ed.), War and Peace in Qajar Persia: Implications Past and Present, Routledge, 2008.
  • (in English) History of the Kurds, Kurdistan Memory Programme (online project).
  • (in Persian) «امارت سوران», ویکی‌پدیای فارسی (Farsi Wikipedia article on the Soran Emirate).
  • (in Persian) «جزیرە ابن عمر», ویکی‌پدیای فارسی (Farsi Wikipedia article on Jazirat Ibn Umar / Cizre).
  • (in Persian) مقالە «مبانی مشروعیت امرا در امارت امراى کرد (قرون ۱۳–۱۶ ھجرى)», فصلنامە تاریخی (study on legitimacy of Kurdish emirs, including Mir Muhammad of Soran).
  • (in Kurdish / Sorani) «خط کلاسیک و ویژگی‌ھای آن در کوردستان», پلاتفۆرمی زاگروس (Zagros Platform article on classic Kurdish politics, with a section on Mir Muhammad Rawanduz).
  • (in Kurdish / Sorani) «درس سی‌ام: کورد و کوردستان از جنگ جھانی اول تا جنگ جھانی دوم», پلاتفۆرمی زاگروس (Zagros Platform, with historical background on Kurdish movements and references to Mir Muhammad).
  • (in English) The Kurdish Frontier and Ottoman–Qajar Relations, chapter in a Cambridge volume on Qajar foreign relations.
  • (in English) The Kurds, the Armenian Question, and the History of Ottoman–Qajar Relations, academic article using Ottoman and Qajar documents on Kurdish emirates including Soran.