شەڕی سحێلا
| شەڕی سحێلا | |||||||
|---|---|---|---|---|---|---|---|
| بەشێک لە ململانێی کورد و عێراق (٢٠١٧) | |||||||
| |||||||
| شەڕکەرەکان | |||||||
|
| |||||||
| فەرماندە و سەرکردەکان | |||||||
|
|
| ||||||
| ھێز | |||||||
| ١٣٬٠٠٠ سەرباز[١] | نەزانراو | ||||||
| زەرەر و زیانە گیانییەکان | |||||||
|
١٥٠ کوژران ٢٥٠ کوژران ٤٧٠ بریندار (بەپێی مەنسوور بارزانی)[١] | ٢٢ شەھید | ||||||
شەڕی سحێلا، ئەم شەڕە لە ناوچەی سحێلا ڕوویدا و یەکێک بوو لە گرینگترین شەڕ نیوان ھەرێمی کوردستان و عێراق[٢][٣][٤][٥] و بە یەکێک لە گرینگترین شەڕی کورد.[٦] ئەم شەڕە لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ڕوویدا،[٦] لەم شەڕە ھێزی پێشمەرگە سەرکەوتن،[٢][٤][٧] و توانیان مەترسییەکی گەورە لەسەر کوردستان نەھێڵێت.[٢][٤] سوپای عێراق لەگەڵ حەشدی شەعبی ھێرشیان کردە سەر سحێلا و گوندی مەحموودییە.[٢][٣][٨] بێجگە لە پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان، پێشمەرگە ڕۆژ بەژدار بوو لە شەڕە.[٩]
دوای شەڕ
[دەستکاری]مەسعوود بارزانی لە کتێبەکەی خۆی (بۆ مێژوو) لە لاپەڕە ١١٧ باس دەکات کە حزبوڵڵای لوبنان و ئەفسەرێکی پاسداری ئێران کە ناوی سەید موختار (کە لە شەڕەکە بریندارکرا) لەم شەڕەدا بەژدار بوو.[٣][١٠] و ھەروەھا مەسعوود بارزانی لەھەمان لاپەڕە دا دەڵێت؛
لە یەکەم گەڕی دانوستاندا، نوێنەرانی ھێزە عێراقییەکان و نوێنەری سوپای پاسداران و حزبوڵای لوبنان ئامادە ببوون. لە دانوستانەکاندا عێراقییەکان بەپێی قسە و فەرمانی نوێنەرانی ئێران و حزبوڵا دەجووڵانەوە. ئەمە لە ڕاستیدا ئەوپەڕی سووکایەتیکردنی عەبادی بوو بە سەروەریی عێراق کە خەڵکی بیانی بێت و بڕیار لەسەر دیاریکردنی ھێڵەکانی تەماس
— مەسعوود بارزانی، بۆ مێژوو، لاپەڕە ١١٧
لە بەرەنگاربوونەوەی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سحێلا، چەندین تانک و ھەمەر تێک شکێندران و ژمارەیەکی زۆر لە چەکداری میلیشیای حەشدی شەعبی و چەکداری عێراقی کوژران. لە قۆڵی مەحموودییەش بە ھەمان شێوە ھێرشەکە تێک شکێنرا و پێشمەرگە شکستی بە پیلانی داگیرکەران و ھاوکارانیان ھێنا.[١١]
بابەکر زێباری سوپاسالاری پێشووی عێراق دەڵێت.
شەڕی پردێ و سحێلا لە ڕۆژێکی مێژووییدا بوو کە نەیھێشت کەرامەتی گەلەمان بشکێت و کوردستانمان بکەوێتە دەست ھێزەکانی حەشدی شەعبی.
ئەمە لە لێدوانێکی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان وتوویەتی.[١٢]
پێشبینی
[دەستکاری]لە دوای سەرکەوتنی پرۆسەی ڕێفڕاندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان، سوپای عێراق و حەشدی شەعبی و بەشێک خیانەتکاران لە یەکێتی، توانیان ھەردوو شاری کەرکووک و تازەخورماتوو داگیر بکەن و کارەسات تووشی کوردی ئەو ناوچەیە بکەن. ئەوان لە ھێرشەکانیان بەردەوام بوون، تا لە پردێ ھێزی پێشمەرگە توانیان دوژمنان تێکبشکێنن.[١١][١٣] بەڵام میلیشیاکانی عێراق و سوپای عێراق بەردەوام بوون لە ھێرشکردن بۆ سەر خاکی کوردستان بە پشتگیری ئێران.[١١] لەم شەڕەدا پێشمەرگە چەندان فەرماندەیان ھەبوو، ناویان؛ مەسعوود محەممەد،[٢] مەنسوور بارزانی،[١٤][١٥][١] مەسعوود بارزانی[١٤][١٥] و بەدەل مەندی.[٢][١٤][١٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 3 «مەنسوور بارزانی چەند زانیارییەک لەبارەی داستانی سحێلا و مەحموودییە ئاشکرا دەکات». BasNews.com.
- 1 2 3 4 5 6 «Sahela Battle: Kurdistan marks anniversary of successful resistance». Kurdistan24 (بە ئینگلیزی).
- 1 2 3 «ئەمڕۆ ساڵیادی داستانی مێژوویی سحێلا و مەحموودییەیە». دارکا مازی (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤. لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- 1 2 3 «شەڕی سحێلا، شەڕی مان و نەمانی کوردستان بوو». www.kdp.info. لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ nusar2 (٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤). «حەوت ساڵ بەسەر داستانی سحێلادا تێدەپەڕێت». رۆژنامەی ھەولێر. لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر) - 1 2 بارزانی، مەسعوود. بۆ مێژوو (PDF). لاپەڕە ١١٧.
- ↑ «له زومار كێ شهڕی حهشدی شهعبی و هێزه عیراقییهكان دهكات؟». westganews.net. لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ «بەدەل بەندی: بۆ ئەوەی جارێکی دیکە خۆ نەچەمێنن دەنگ بدەن بە لیستی ١٨٤». www.kdp.info. لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ News، Bwar. «پارتی خاوەنی دەستەواژەی». bwar.news (بە ئینگلیزی). لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
{{cite web}}:|دوایین=has generic name (یارمەتی) - ↑ Hogir. «شەڕی سحێلا یەكێكە لە گەورەترین نەبەردییەكانی مێـژووی نوێـی گەلی كوردستان». kurdistanpress.net (بە عەرەبی). لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- 1 2 3 «داستانی سحێلا و مەحموودیە خەونی داگیركەرانی دوور و نزیكی لەگۆڕ نا». Basnew.net.
- ↑ «بابەکر زێباری: شەڕی پڕدێ و سحێلا نەیانهێشت کوردستان بکەوێتە دەست نەیاران». کوردستان تیڤی (kurdistantv.net) (بە کوردی). ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨. لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ «داستانی سحێلا و خۆنەچەمێنن مێژووی پرشكۆوشانازی هەمیشەیی». Gulan Media.
- 1 2 3 «بەدەل بەندی: لە داستانی سحێلا و مەحموودیە سەرۆک بارزانی خۆی سەرپەرشتیی دەکرد». www.kdp.info. لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- 1 2 3 «بەدەل بەندی: بۆ ئەوەی جارێکی دیکە خۆ نەچەمێنن دەنگ بدەن بە لیستی ١٨٤». www.kdp.info. لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ ھێنراوە.