بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شەڕی خواکورک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شەڕی خواکورک
بەشێک لە تێکھەڵچوونی نێوان عێراق و کوردەکان
ڕێکەوت١٩ی تەممووزی ١٩٨٨–٥ی ئەیلوولی ١٩٨٨
شوێن
دۆخ شەڕەکە ٣٧ ساڵە کۆتایی ھاتووە
شەڕکەرەکان
عێراق پەدەکە
حیزبی شیوعی
فەرماندە و سەرکردەکان
سەددام حوسێن
عەلی کیمیاوی
مسعود بارزانی
فازڵ میرانی
زەعیم عەلی
حەمیدە فەندی
ڕۆژ نوری
ئازاد قەرەداغی
جرجس حسن
بابەکر زێباری
ساڵح بەرواری
عومەر عوسمان
قادر قادر

شەڕی خواکورک کە لە ناو کورداندا بە داستانی خواکورک ناسراوە، شەڕێکی چەکداری بوو لە نێوان ڕژێمی بەعس و پێشمەرگەکانی کوردستان کە لە ناوچەی خواکورک سەر بە دەڤەری برادۆست ڕوویدا، کە لە ١٩ی تەممووزی ١٩٨٨ تا ٥ی ئەیلوولی ١٩٨٨ بەردەوام بوو، سوپای عێڕاقی بەعسی هێرشێکی بەرفراوانی هێنایە سەر ناوچە ڕزگارکراوەکانی شۆڕشی پێشمەرگە و ناوچە کوردییەکان کە پاش شەڕێکی توند لە نێوان پێشمەرگە و عێڕاق کە شەڕەکە ماوەی ٤٦ ڕۆژی خایاند، ھێزەکانی پێشمەرگە سەرکەوتنیان بۆخۆیان یەکلایی کردەوە.[١][٢][٣]

پێشمەرگەکانی کوردستان بە سەرکردایەتیی مەسعوود بارزانی کە پێشمەرگەکان سەر پارتی دیموکراتی کوردستان بوون و پێشمەرگە شیوعییەکانیش بەشداری ئەم شەڕەیان کرد کە سەر بە حیزبی شیوعیی کوردستان بوون،[٤] لە ١٧ی تەممووزی ١٩٨٨ کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕەزامەندی دا بۆ وەستاندنی شەڕی ئێران و عێراق پاش ٢ ڕۆژ کە دەبێت بە ١٩ی تەممووزی ساڵی ١٩٨٨ ھێزەکانی ڕژێمی بەعس ھێرشێکی بەرفراوانیان بۆ ناوچەکانی شۆڕش لە ناوچەی خواکورکی سەر بە دەڤەری برادۆست ھێنا کە ھێشتا بە تەواوەتی شەڕی ئێران و عێراق کۆتایی نەھاتبوو، پاشان ھێزە کوردییەکان و ھێزەکانی پێشمەرگەی پەدەکە بە فەرمانی مەسعوود بارزانی بڕیاریان دا کە دژی ھێرشەکە بوەستنەوە پاشان شەڕەکە دەستی پێکرد و بەرگرییەکانی ھێزە کوردییەکان دەستی پێکرد بەرامبەر بە عێراقی بەعس کە ئەوکاتە پێنجەم زلھێزی جیھانی بوو کە ئەمە بە ھۆکاری گرنگ بوونی ئەم شەڕە دەزانرێت بۆ کوردان،[٥] کە ھێزەکانی عێراق ھێزێکی بێ شووماریان ئامادە کردبوو لە ھێزی ئاسمانی و ھێزی سەربازی و پیادە بەیارمەتی بەکرێگیراوانی کورد کە (جاش)یان پێدەوترێت و بێجگەلەوەی کە چەندان چەکی قوڕس و مەترسیدار بەکارھێنران.[١][٢]

پاش ئەوەی کە ھێزەکانی عێراق دووچاری شکست بوونەوە، ڕژێمی بەعس پەنای برد بەر چەکی کیمیاویی و ھێزە ئاسمانییەکان لە ئەنجامدا دەیان پێشمەرگە گیانیان لە دەست دا و چەندانی تریش نابینا بوون، دوای ئەوەی کەوا ھێزەکانی بەعس لە ھەموو میحوەرەکانەوە ھەموو ھێز و توانای خۆیان بەکارھێنا لە ھێرش و پەلامار بۆ سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە، لە ھەندێ شوێن پێشڕەویان کرد بەڵام تۆپباران و بۆردومانی فڕۆکە و تا دەھات توندتر دەبوو بەو ھۆیەشەوە کۆمەڵێک پێشمەرگە شەھید و بریندار بوون، وێڕای کەمبوونی تەقەمەنی لە سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگە، جگە لەوەش لە مانگی ئەیلوول سەرەتای دەستپێکردنی وەرزی سەرما بوو لە ناوچە سنوورییەکان کە ئەویش ئاستەنگێک و ھۆکارێکی دیکەی بارقوڕسی بوو لەبەردەم ھێزەکانی پێشمەرگە لە بەرامبەر ھێزی بێ شومار و پڕ چەک و ھەموو توانایەکی جەنگیی بەعس، بۆیە دوای تاوتوێکردنی دۆخەکە لە نێوان پێشمەرگە لە ٥ی ئەیلوولی ١٩٨٨ لە سەرکردایەتی شۆڕش بڕیار درا کەوا ھێزی پێشمەرگە لە سەنگەرەکان پاشەکشە بکەن، پاشان دەست کرا بە کشانەوەی پێشمەرگە لە تەواوی میحوەرەکانی سەنگەری بەرگری و بۆ ٦ی مانگ تەواوی ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان کشانەوە دواوە و شەڕەکە بە کۆتا ھات.[١][٢][٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا ب «داستانی خواکورک». Parti Pedia (partipedia.org) (بە کوردی). ١٩ی ئایاری ٢٠٢٤. لە ١ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  2. ^ ئ ا ب nusar2 (٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٢). «٣٤ساڵ بەسەر داستانی قارەمانانەی "خواکورک"دا تێدەپەڕێت». رۆژنامەی ھەولێر. لە ١ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر)
  3. ^ ئ ا «▪ داستانی خواکورک شەڕی ئیرادەو چەکی بەهێز». زێ بادینان. ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٤. لە ١ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
  4. ^ حاجی، مەغدید (٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤). «ڕۆڵی پێشمەرگە شیوعییەکان لە داستانی خواكوڕك، هاوینی 1988». regaykurdistan (بە عەرەبی). لە ١ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  5. ^ «پێشمه‌رگه له داستانی خواکورک توانی چۆک به سوپای عێراق دابدات». کوردستان تیڤی (kurdistantv.net) (بە کوردی). ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨. لە ١ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.