شەڕی تریاک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شەڕی تریاک
Second Opium War-guangzhou.jpg
جێچین
بەشداربووخانەدانی چینگ، شانشینی یەکگرتوو، فەڕەنسا
98th Foot at Chinkiang.jpg

شەڕی تریاک ناونیشانی دوو شەر بوو کە لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەدا لە نێوان ئەنگلۆ و چین ـدا ڕوویان دا و ھۆکاری شەڕەکەش بریتی بوو لە کاری بازرگانی بەریتانیا لە ناو وڵاتی چیندا و ھەروەھا حکومەتی «چین». شەڕەکانی ناونا «شەڕی یەکەمی تریاک» و «شەڕی دووھەمی تریاک» بوو. ئەم شەڕانە بوونە ھۆی ئەوەی دەسەڵاتی بنەماڵەی خینگ لە کەمی بکات و ئەم بنەماڵە پاشایییە ناچار بن لەگەڵ بەشەکانی تریجیھان کاری بازرگانی ئەنجام بدەن. لە ساڵی ١٨٢٠دا ئۆگستوور چین گەورەترین و بەھێزترین ئابووری جیھان بووە ئەمە قسەی ئابووریناسێکی بەریتانییە بە ناوی ئەنگۆس مەدیسۆن. لە ماوەی یەک دەیە‌دا پاش شەڕی تریاکی یەکەم ھێزی ئابووری چین لەچاو باقی وڵاتانی جێھان بە ڕێژەی نیوە داکشابوو. لە وتارێکی تر کە لە لایەن میکائیل کیمبلاستەوە لە مۆرگان بڵاو کراوەتەوە و لە لایەن ڕێکخراوەی «ئابووری جیھانی» ـیەوە پێداچونەوەیان لەسەری ئەنجام داوە بە ھەمان ئەنجام گەیشتوون. چین بۆ ماوەی چەندین سەدە یەکێک لە بەھێزترین وڵاتانی جیھان بوو لە باری ئابوورییەوە تا ئەو کاتەی کە شەڕی تریاک دەسی پیکرد. لە «چین»دا ماوەی ساڵەکانی ١٨٣٩ تا ساڵی ١٩٣٩ بە سەدەی سووکایەتی شەرمەزاری ناسراون و بەم جۆرە ناویان لێ ئەبرێت

سەرچاوەکان[دەستکاری]

https://artsandculture.google.com/entity/opium-wars/m016sml?categoryid=event