بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شەڕی بەسووس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شەڕی بەسووس (بە عەرەبی: حرب البسوس) ململانێیەکی ٤٠ ساڵە بوو لە نێوان دوو ھۆزی ئامۆزادا لە نیمچەدوورگەی عەرەبی. ھۆکارەکەی سەربڕینی وشترێک بووە کە خاوەنەکەی خێڵێکی دراوسێ بووە، و دواتر کوشتنی سەرۆکی تەغلیبی کە دوای ئەو ھاتە ئاراوە.

ئەم شەڕە وەک پەندێکی بەناوبانگیش دەھێنرێتەوە بۆ ھۆشداریدان لە ناکۆکی خێزانی و کێشەکانی دیکەی پەیوەست بە خێزان، لەوانە ڕق و کینەی نێوان خزمەکان.

سەرۆک ھۆزێکی کاریگەر و سەرکردەی بەنوو تەغلیب، «کولەیبی کوڕی ڕەبیعە»، بە تیر لە وشترێکی مێینەی بەنرخی دابوو. ئەم وشترە ھی ژنێک بوو بە ناوی «بەسووس»، کە خزمی سەرۆکی «بەنوو شەیبان» بوو (کە لقێک بوون لە بەنوو بەکر). بەسووس شیعرێکی نووسی و خوێندییەوە کە «جەساسی کوڕی موورڕە»ی سەرۆکی بەنو شەیبانی ھاندا دژی کولەیبی کوڕی ڕەبیعە؛ ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی یەکەمیان دووەمیان بە چەقۆ بکوژێت. کوشتنی کولەیب ھۆزی بەنوو تەغلیبی تووڕە کرد، ئەوانیش ھێرشیان کرد و بەنو شەیبانیان ورووژاند، بەمەش ھەموو لقەکانی بەنوو بەکریان دژی خۆیان کۆکردەوە.

ڕەوتی ململانێ

[دەستکاری]

لە ڕۆژێکدا کە بە «یەوم ئەلحەزر» (ڕۆژی حەزر) ناسراوە، بەنوو تەغلیب ھێرشیان کردە سەر بەنوو شەیبان. سەرکەوتوو بوون و زۆربەی قوربانییەکان لە بەنوو شەیبان بوون. پاش چەند ڕۆژێک، بەنوو تەغلیب ڕووبەڕووی ھۆزی عەرەبی «زووبەید» بوونەوە. ھیچ زیانێکی گیانی تۆمار نەکرا، و دواتر بەنوو تەغلیب بەردەوام بوون لە ھێرشەکانیان بۆ سەر بەنوو شەیبان و یەکێک لە ئەندامە گرنگەکانی بەنو شەیبانیان کوشت. وردە وردە، ھەموو گرووپی بەنوو بەکر (بە ھەموو لقەکانیانەوە) بەشدارییان لە شەڕی دژی بەنوو تەغلیب کرد. یەکێک لە یەکەم سەرکەوتنەکان دژی بەنوو تەغلیب لە ڕۆژێکدا بوو کە بە «یەوم ئەلئیستیراد» ناسراوە، کە تێدا تاوانبارێک لەو ھۆزە کوژرا.[١][٢][٣]

دوا مۆڵەت

[دەستکاری]

دوای چەند ساڵێک، ھەندێک لە لقەکانی بەنوو بەکر لە شەڕ کشانەوە. ئەمە «عودەی کوڕی موورڕە»ی سەرۆکی بەکرییەکانی تووڕە کرد، کە بانگی ھەموو ئەو بەکرییانەی کرد کە پاشەکشەیان کردبوو. ناکۆکی ناوخۆیی لەنێو بەنو بەکر دروست بوو، بەڵام دواجار چارەسەر کرا. بڕیارەکە ئەوە بوو بکشێنەوە و دانیشتنێک ئەنجام بدەن. بەھۆی زۆری ژمارەی زیانەکانەوە، بڕیاردرا پاشەکشە بکەن و وەچە بخەنەوە و دواتر بگەڕێنەوە بۆ شەڕ. ئەوانیش وایان کرد، دوای نزیکەی چل ساڵ بە نەوە گەنج و تازەکانیانەوە ھێرشیان کرد، ھەر بۆیەش بە «شەڕی ٤٠ ساڵە» ناودەبرێت. چل ساڵیان پێچوو بۆ ئەوەی سوپایەکی نوێ پەروەردە بکەن و بگەڕێنەوە و جەنگەکە بە سەرکەوتنی کۆتایی یەکلایی بکەنەوە.[٤]

تێوەگلانی حیمییەرییەکان

[دەستکاری]

فەرمانڕەوای حیمییەری «مەرسەد ئیلان یوونعیم»، لایەنی کەم پێنج سەد سەربازی بۆ ھاوکاریکردنی «ئیمرووقەیس» لە ئەرکەکەیدا بۆ یەکخستنەوەی ھۆزەکانی تەغلیب و بەنوو بەکر نارد، بە ئامانجی شەڕکردن دژی «بەنو ئەسەد».

دەرەنجام و کۆتایی ململانێ

[دەستکاری]

دوای ئەوەی بەنوو تەغلیب تووشی چەندین شکست بوون، فەرماندە پێشەنگەکەیان «ئەبوو لەیلا ئەلموھەلھەل» ھەڵھات بەڵام لەلایەن ھۆزێکی «مەزحیجی»یەوە لە باشووری نیمچەدوورگەی عەرەبی دەستگیرکرا و ناچارکرا ژنێک لەو ھۆزە بھێنێت. دواجار ھۆزی بەنوو تەغلیب بۆ زەوییەکانی عێراق بڵاوەیان کرد، و تا کۆتایی ژیانیان لەوێ مانەوە. شەڕەکە بە خێرایی کەم بووەوە، و تا ساڵانی ٥٣٠کان، جەنگەکە کۆتایی ھاتبوو.

سەرەتا بەنوو تەغلیب براوەی جەنگەکە بوون چونکە زۆربەی ھێزەکانی بەنوو بەکریان کوشت؛ بەڵام دواجار دوای چل ساڵ خۆیان بەدەستەوەدا کاتێک بەنو بەکر بۆ تۆڵەسەندنەوە ھاتن و دەستیان بە کوشتن کردەوە. ئەو شیعرانەی لەگەڵ جەنگەکەدا ھاتن بە تایبەتی تا سەردەمی ئێمە بە بەڵگە کراون و ماونەتەوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. https://english.alarabiya.net/variety/2016/11/26/This-is-where-the-Basous-war-erupted
  2. https://archive.org/details/Heliopolis1957_gmail_1_201808
  3. Ibn Abd Rabbih (1937). Kitāb al-ʿIqd al-Farīd [The Unique Necklace]. Morocco: Maktaba At-Ta'lif At-Taryama Wa'l Nasar.
  4. Abd al-Qadir al-Baghdadi (1997). Khizānat al-adab wa-lubb lubāb lisān al-ʻArab. Iraq: Al Khanji Library. p. 163.