شەڕی ئامێدی (١٨٣١)
| شەڕی ئامێدی (١٨٣١) | |||||||||
|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
| بەشێک لە شۆڕشی میر محەممەد، لەشکرکێشیی سۆران بۆ سەر بادینان | |||||||||
| |||||||||
| شەڕکەرەکان | |||||||||
|
| میرنشینی بادینان | ||||||||
شەڕی ئامێدی شەڕێک بوو لە شاری ئامێدی لە ھەرێمی کوردستانی ئێستا کە لە ساڵی ١٨٣١ لە نێوان میرنشینی سۆران و میرنشینی بادینان ڕوویدا.[٢] ئەم شەڕە بە سەرکردایتی میر محەممەد پاشای ڕەواندز بە مەبەستی فراوانخوازکردنی میرنشینی سۆران بوو، ھۆز و ئێلە کوردەکانی دیکە لەم شەڕەدا بەشداریان کردووە.[٣][٤][٥][٦]
پێش شەڕەکە
[دەستکاری]لە سەرەتای سەدەی نۆزدەھەمدا ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی زیاتر دوژمنایەتیی ناوچە کوردنشینەکانی کرد، بەو پێیەی میرنشینە کوردییەکان زۆرجار سەربەخۆیی خۆیان پاراست. لەم دۆخەدا میر محەممەد پاشای ڕەواندز (میری سۆران) ھەوڵی داگیرکردنی ناوچەکانی نزیکی دا. لە بێھدینان ناتەبایی لە نێو بنەماڵەی شازادە کوردەکان (محەممەد سەید پاشا، ئیسماعیل پاشا و براکانیان) وایکرد میرنشینی سۆران جەنگ لە دژی بادینان بکەن.
لە ساڵی ١٨١٤ میر محەممەد پاشای ڕواندز بە دڕندانە ھێرشی کردە سەر ھۆزەکانی مامەش، خۆشناو، برادۆست، شێروان، و سورچی تاوەکو بۆ ئەو ملکەچ بن. دواتر ھێرشی کردە سەر شارۆچکەی ھەریر کە پایتەختی پێشووی میرنشینی سۆران بوو.[٧]
ھۆکاری شەڕ و سەفەر
[دەستکاری]- دوای گرتنی ئاکرێ، ھێزی سوور بەرەو ئامێدی (پایتەختی پێشووی میرنشینی بادینان) جوڵەیان کرد و دەروازەی شارەکەیان گرت. شەڕەکە سێ مانگ بە شێوازی گەمارۆدان و دەروازەپارێزی بەردەوام بوو. سەربازانی بادینان بە سەرۆکایەتی محەممەد سەید پاشا و ئیسماعیل پاشا لە ناو قەڵاکەدا خۆیان ڕاگرت، بەڵام بەھۆی نەبوونی مەشق و ڕاھێنان و نەبوونی یارمەتی دەرەکی بەرخۆدانیان لاواز بوو.
جوڵە و تاکتیک
[دەستکاری]ھێزەکانی میرنشینی سۆران بە ژمارە و ڕێکخستنی باڵاترەوە بەسەر ھێزەکانی بادیناندا زاڵ بوون. شەڕەکە بە گەمارۆدانی شار و داخستنی ڕێگاکان و بۆردومانی دەروازەکان بەردەوام بوو. دەوترێت ئەمیر ھەوڵی داوە دڵی خەڵکی شارەکە ڕابکێشێت بۆ ئەوەی تەسلیمبوونەکە بە خێرایی ڕووبدات.
ئەنجام
[دەستکاری]لە کۆتایی ساڵی ١٨٣١دا ئامێدی داگیرکرا و میرنشینی بادینان بە تەواوی لەناوچوو.[٨] مووسا بەگ کرا بە پارێزەری ھەرێمی بادینان و بۆ ماوەیەک لە ژێر دەسەڵاتی میرنشینی سۆران مایەوە.
لە دوای سەرکەوتنی ئەم شەڕە دەسەڵاتی میرنشینی سۆران فراوانتر بوو، کە دواتر توانیان شارەکانی دھۆک و زاخۆی ببەنە ژێر دەسەڵاتی میرنشینی سۆران، لە دوای داگیرکردنی دھۆک و زاخۆ میرنشینی سۆران ھەڵمەتێکیان بەرەو جزیرە برد و توانیان داگیری بکەن.[٧][٨] جگە لە داگیرکردنی جزیر توانیان بچنە ناو جەرگەی شاری ئامەد، و دوو شارەکانی مێردین و نسێبینیان داگیرکرد.[٢][٧][٨] لە ساڵی ١٨٣٣ ھێرشی کردە سەر شارۆچکەی ئەقرە پێش ئەوەی شارۆچکەکە داگیربکات دەستی بە کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکانی ناوچەکە کرد، وە ڕابەری شارۆچکەی ئەقرەت دەرکرد.[٧] لە ساڵی ١۸۳٤ شارەکانی: ھەولێر، پردێ، ڕانیە، دھۆک و زاخۆ لە ژێر دەسەڵاتی میری کۆرە بوون.[٧]
ھەڵوەشاندنەوەی میرنشینی سۆران
[دەستکاری]پاشان لە ساڵانی ١٨٣٣ و ١٨٣٦ ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی لە ڕێگەی شەڕە گەورەکانەوە دەستی کرد بە داگیرکردنی کوردستان، پاشان سەربەخۆیی میرە کوردەکان کۆتایی ھات.[٩]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ محەممەد ئەمین زەکی بەگ،کورد و کوردستان. بەرگی یەکەم (١٩٣١)
- 1 2 Bozarslan، Hamit؛ Gunes، Cengiz؛ Yadirgi، Veli، eds. (١٣ی نیسانی ٢٠٢١). The Cambridge history of the Kurds. Cambridge ; New York: Cambridge University Press. لاپەڕە ٧٦. doi:١٠.١٠١٧/٩٧٨١١٠٨٦٢٣٧١١. ژپنک ٩٧٨-١-١٠٨-٤٧٣٣٥-٤.
- ↑ Ates، Sabri (٢٠٢١)، Gunes، Cengiz؛ Bozarslan، Hamit؛ Yadirgi، Veli (eds.)، «The End of Kurdish Autonomy: The Destruction of the Kurdish Emirates in the Ottoman Empire»، The Cambridge History of the Kurds، Cambridge: Cambridge University Press، لاپەڕە ٧٣–١٠٣، ژپنک ٩٧٨-١-١٠٨-٤٧٣٣٥-٤، لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە
- ↑ «BAHDĪNĀN». Encyclopaedia Iranica (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ Jwaideh، Wadie (٢٠٠٦). The Kurdish national movement : its origins and development (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). Internet Archive. Syracuse, N.Y. : Syracuse University Press. ژپنک ٩٧٨-٠-٨١٥٦-٣٠٩٣-٧.
- ↑ Tejel، Jordi (٨ی شوباتی ٢٠١٧). «A people without a state: the Kurds from the rise of Islam to the dawn of nationalism, by Michael Eppel». Middle Eastern Studies. ٥٣ (4): ٦٧٩-٦٨٢. doi:١٠.١٠٨٠/٠٠٢٦٣٢٠٦.٢٠١٧.١٢٨٦٣٢٨. ISSN ٠٠٢٦-٣٢٠٦.
- 1 2 3 4 5 Artesh, Sabri (٢٠١٣). Ottoman-Iranian Borderlands. (بە ئینگلیزی) لاپەڕە: ٦٧، بڵاوکەرەوە: زانکۆی کامبریج
ژپنک: ۹۷۸۱۱۰۷۰۳۳٦٥۸, ۱۱۰۷۰۳۳٦٥۹ - 1 2 3 Social Studies in Ottoman Diyarbakir, 1870 - 1915 (بە ئینگلیزی) لاپەڕە ٥٣٤
- ↑ Chaliand, Gérard. Les Kurdes et le Kurdistan (بە فەڕەنسی)