شەوی کریستاڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
ئاور تێبەردانی کنیسەیەک لە بەرلین

شەوی کریستاڵ یان شەوی شووشەیی (بە ئینگلیزی: Crystal Night) ئەم زاراوەیە کە بە شەوی شووشەیی رایخیش بەناوبانگە، بە شەوەکانی نۆ و دەی مانگی تشرینی دووهەمی ۱۹۳۷ دەگوترێ کە لەم شەوانەدا، خۆپێشاندانی ڕێکخراوی نازییەکان لە دژی جوولەکەکان بوو بە هۆی کوژران و برینداربوونی ۷۴ جوولەکە و قۆڵبەست کردنی بیست هەزار کەس و ڕووخاندنی ٨۱۵ دوکان و ۱۷۱ خانوو سووتاندنی ۱۹۱ کنیسەی جوولەکەکان. ڕێژەی زیانەکان گەیشتە ۵۲ میلیۆن مارک کە تەنیا زیانی شووشەشکاوەکان ۵ میلیۆن مارک بوو. شەوی شووشەیی بە بیانووی کوژرانی ئەرنێست فۆم راس سکرتێری سێهەمی باڵوێزی ئەڵمانیا لە پاریس لە لایەن ئاوارەیەکی جوولەکە کە لە ڕاستیدا بە تەمای کوشتنی باڵوێزی ئەڵمانیا لە فەڕەنسەدابوو ڕوویدا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

فەرهەنگی سیاسی ئارەش، زاهیر محەممەدی-یاسین حاجی زادە