بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شەقامی ئیسکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆمەڵێک گەنج لە چایخانەیەکی شەقامی ئیسکان سەیری یاریی تۆپی پێ دەکەن.

شەقامی ئیسکان شەقامێکە دەکەوێتە گەڕەکی ئیسکان لە ناوەڕاستی شاری ھەولێر. شەقامەکە زیاتر تایبەتمەندە بەبوونی خواردنگەی خێرا و چایخانە.[١] شەقامەکە بە درێژایی شەو و ڕۆژ کراوەتەوە،[٢] زۆرینەی خواردنەکانیش ھی ڕۆژھەڵاتی ناوینن.[٣] بەھۆی بوونی کۆمەڵێک چایخانە و کافێ ئەوا گەنجان بۆ بینینی یارییەکانی تۆپی پێ لەو شەقامە کۆدەبنەوە.[٤] بەپێی سەرچاوەکان، مێژووی دروستکردنی شەقامەکە بۆ ساڵی ١٩٥٩ دەگەڕێننەوە.[٥]

لە ڕۆژانی کۆتایی حەفتە، بەڕێوەچوونی یارییەکانی تۆپی پێ و مانگی ڕەمەزان جەنجاڵیی بەسەر شەقامەکە زیاتر دەبێت.[٦][٧]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «شەقامی ئیسکان، وێستگەی خوان لە هەولێر». www.aa.com.tr. لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ aziz، shwan (٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩). «له‌باره‌ى شەقامی ئیسکان راگه‌یاندراوێك بڵاوكرایه‌وه‌,». ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان (بە کوردی). لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. ^ «ئاژانسی ئانادۆڵو». ئاژانسی ئانادۆڵو. لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. ^ «شەقامی ئیسکان». www.rudaw.net. لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  5. ^ kewan. «ئیسکان لەگەڵ دەنگی گۆرانی و ڕازونیازی شەوانی گەنجاندا». www.hawler.in. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  6. ^ «پارێزگاری هەولێر، سەردانی شەقامی ئیسکانی کرد». www.hawlergov.org (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  7. ^ شەقامی ئیسکان جمەی دێت ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی خەندان، لە ڕۆژی 13/04/2021 بڵاوکراوەتەوە.