شەراباند
ڕواڵەت
شەراباند | |
---|---|
![]() | |
لقی | horse-drawn vehicle |
بەکارھێنان | passenger transport |
شەراباند (لە زمانی ئینگلیزی بە "شەڕەبانگ" دەگوترێت) جۆرێک ئامرازی گواستنەوەیە کە یان بە ئەسپ ڕادەکێشرا یان وەک پاسێکی سەرەتایی بوو، زۆربەی کات سەری کراوە بوو، لە شانشینی یەکگرتوو لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا باو بوو. کورسییەکانی بە ڕیز دانرابوون و ھەموو ڕوویان لە پێشەوە بوو، زۆربەی جار بۆ گەشتی گرووپی گەورە بەکاردەھات، چ وەک ئامرازێکی گواستنەوەی گشتی یان بۆ گەشتی تایبەت.
بەتایبەتی بۆ گەشتی سەیرانی یان «گەشتی کارمەندان» بەرەو گوند یان کەنار دەریا باو بوو، کە ساڵانە لەلایەن دامەزراوەکانەوە ڕێکدەخرا. ناوەکەی لە وشەی فەڕەنسی «شار ئا بانک» (واتە گالیسکەی کورسیدار) وەرگیراوە، ئەم ئامێرە لە فەڕەنسا لە سەرەتای سەدەی نۆزدەیەمدا دروست کرا.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «charabanc». Britannica Online Encyclopedia. لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە شەراباند تێدایە.