بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شەجەرە دوڕ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شەجەرە دوڕ (واتا: درەختی مرواری) فەرمانڕەوای میسر بوو. ھاوسەری سالح ئەیوب بووە، دواتریش ھاوسەری عیزەدین ئەیبەک، یەکەم سوڵتانی دەوڵەتی بەحری بووە. پێش ئەوەی ببێتە ھاوسەری سالح، منداڵێکی کۆیلە بووە و خاتوونی سالح بووە.[١]

لە کاروباری سیاسیدا، شەجەرە دوڕ رۆڵێکی گرنگی ھەبووە دوای مردنی ھاوسەری یەکەمی لە کاتی جەنگی خاچپەرستی حەوتەم دژی میسر (١٢٤٩-١٢٥٠ی زایینی).  لە ٢ی ئایاری ١٢٥٠ بوو بە سوڵتانی میسر، لە کۆتایی ھاتنی دەسەڵاتی ئەییووبیەکان و دەستپێکردنی سەردەمی مەملوکەکان بوو. سەبارەت بە ڕەگ و ڕیشەی قەومی شەجەرە دوڕ چەند تیۆرییەک ھەیە. زۆرێک لە مێژوونووسە موسڵمانەکان پێیان وابوو کە ئەو کچە بە ڕەچەڵەک یان چەرکەسی، یۆنانی یان تورکییە و ھەندێکیش پێیان وابوو کە بە ڕەچەڵەک ئەرمەنییە.[٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «شەجەرە دوڕ». www.worldcat.org. لە 2022-09-13 ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: url-status (بەستەر)
  2. ^ «Wayback Machine» (PDF). web.archive.org. 2011-12-15. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە 2022-09-13 ھێنراوە. {{cite web}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی)