شێوەی بزوێنەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شێوەی بزوێنەر (بە ئینگلیزی: Engine configuration) شێوەی بزوێنەر باس لە بنچینەی ئیش کردنی بزوێنەرە سوتانە ناوەکیەکان دەکات کە دابەش کراون بۆ چەند پۆلێک.

بزوێنەرەکانی پستن[دەستکاری]

نەخشەی سلندەر[دەستکاری]

بزوێنەری ھێڵی (راست)[دەستکاری]

وە پێشی دەگوترێت بزوێنەری بە دوای یەک داھاتوو، ھەموو سلندەرەکان بە دوای یەک ریز کراون لەسەر یەک ھێڵی ئاسۆیی بەدرێژایی کرانکشەفت (crankshaft) بەبێ ھیچ چەمانەوەیەک، وەکاتێک ھەر لقێکی تر بۆ بزوێنەرەکە زیاد بێت کە وا بکات گۆشە دروست بێت ئەوا بزوێنەرەکە پێی دەگوترێت بزوێنەری لار

  • شێوە ھێڵی-٢، دەناسرێ بە جووتە پارالێل
  • شێوە ھێڵی -٣، دەناسرێ بە سیانە ھێڵی
  • شێوە ھێڵی -٤، کە زۆربەی بزوێنەرە باوەکان ھەیانە
  • شێوە ھێڵی -٥
  • شێوە ھێڵی -٦
  • شێوە ھێڵی -٨
  • شێوە ھێڵی -١٠
  • شێوە ھێڵی -١٢
  • شێوە ھێڵی -١٤

بزوێنەری شێوە V[دەستکاری]

بزوێنەری V6

پێکھاتووە لە سلندەر لەسەر دوو ھێڵی جیاکراوە بە شێوەی (V) بە گۆشەیەک کە پلەیەکی دیاری کراو لە نێوانیان دا ھەیە بە درێژایی ھێڵی کرانکشەفت دانراون. جۆرەکانی بزوێنەری شێوە (V) پێکدێت لە:

  • V2 ,زۆر جار پێی دەگوترێت جووتە (V)
  • V3
  • V4
  • V6
  • V8
  • V10
  • V12
  • V14
  • V16
  • V18
  • V20
  • V22
  • V24

بزوێنەری شێوە تەخت[دەستکاری]

وە دەناسرێت بە بزوێنەری ئاسۆیی پێچەوانە، کە ژمارەیەک سلندەری ھەیە کە ڕیزکراون بۆ دوو کۆمەڵە لە سلندەر کە لە ھەردوو کۆمەڵەکە بەستراون لەگەڵ یەک کرانکشەفت. جۆرەکانی بزوێنەری تەخت پێکدێت لە:

  • دوو-تەختی، بەگشتی پێی دەڵێن جوتنە تەخت
  • چوار-تەختی
  • شەش-تەختی
  • ھەشت-تەختی
  • دوانزە-تەختی

بزوێنەری شێوە U[دەستکاری]

پێک دێت لە دوو بزوێنەری شێوە ھێڵی جیاکراو کە تەواو جیا کراونەتەوە لەگەڵ کرانکشەفت کە بەیەکەوە بەستراون بەھۆی گێر یان زنجیر، زۆربەی بزوێنەری شێوە (U) چوار دانە سلندەریان ھەیە (دوو بزوێنەری شێوە ھێڵی و دوو بزوێنەری کۆکراوە).

بزوێنەری شێوە H[دەستکاری]

لێکچووی بزوێنەری شێوە (U)ە، وە پێکھاتووە لە دوو جیاکەرەوەی بزوێنەری شێوە تەخت بەیەکەوە بەستراون بەھۆی گێر یان زنجیر. دەتوانرێ بەرھەم بھێنرێ لە ٤ تا ٢٤ سلندەر.

بزوێنەری شێوە W[دەستکاری]

ئەم بزوێنەرە سلندەرەکانی بە شێوەی پیتی ئنگلیزی (W) ڕیزکراون. جۆرەکانی بزوێنەری شێوە (W): W3 , W8 , W12 , W16 , W18.

بزوێنەری شێوە X[دەستکاری]

بە شێوەیەکی بنچینەیی لە بەیەکەوە بەستنی دوو بزوێنەری شێوە (V) پێکدێت کە لەسەر کرانکشەفت بەستراون. ئەم بزوێنەرانە زیاتر لە فرۆکەکان بەکاردەھاتن لە جەنگی جیھانیی دووەم.

بزوێنەری شێوە بازنەیی[دەستکاری]

ئەو بزوێنەرەیە کە خاوەنی یەک کرانکشەفتە کە لەگەڵ سلندەرەکان بە شێوەیەکی بازنەیی دەبەسترێت کە گۆشەیەکی دیاری کراو لە نێوانیاندا ھەیە، وە پێویستە ژمارەی سلندەرەکان تاک بێت لە ژمارە ٥ دەست پێ دەکات تا ژمارە ١٣ وە زۆریش بەکار دەھاتن لە فرۆکەکان.

دەمەوانە[دەستکاری]

دەمەوانە ئەو بزوێنەرانەی کە چوار ھەنگاون دەرچەی پۆپێتیان ھەیە (دەرچەی پۆپێت(poppet valve) بەکاردێت بۆ کۆنترۆڵ کردنی گازەکان کە دەچنە ناو بزوێنەر) وە لە بزوێنەری فرۆکەکان دەرچەی سلیڤ (sleeve valve) ھەیە، دەرچەکان دەکەونە بلۆکی سلندەرەوە کە بە چەند شێوەیەکی جیاواز دەبەسترێ، ئەو دەرچانەی دەکەونە بلۆکی سلندەر لە تەنیشت سلندەرەوە دەبەسترێ وە ئەوانەی دەکەونە سەری سلندەر لە سەرەوە دەبەسترێ بەڵام لە بزوێنەرە پێشکەوتووەکان دیزاینی جیاوازی بۆ کراوە کە لەوانەیە ژمارەی دەرچەکان دوو، چوار یاخود پێنج دەرچە بێت بۆ ھەر سلندەر کە ژمارەی دەمەوانەکانی چوونە ناو زیاترن و جوتن بەڵام ژمارەی دەمەوانەکانی چوونەدەر تاکن.

کامشەفت[دەستکاری]

کامشەفت دەرچەکانی پۆپێت کۆنترۆڵ دەکرێت بەھۆی کامشافتەوە، وە کامشەفت دەخولێنێتەوە بەھۆی بەستنی بە کرانکشەفت بە نیوەی خێرایی کرانکشەفت. بەستنی کامشەفت بە کرانکشەفت دەکرێت بە ھۆی زنجیر، گێر یان قایشی دداندار بێت، وە شوێنی کامشەفت دەکەوێتە کرانک کەیسەوە یان دەکەوێتە سەری سلندەر، بەڵام ئەگەر بخرێتە کرانککەیسەوە ئەوا دەرچەکان دادەخرێن و دەکرێنەوە بەھۆی پوش رۆد و رۆک ئارمەکانەوە کە پێویستن بۆ ئیش پێکردنی دەرچەکان. بەشێوەیەکی سەرەکی بزوێنەری ئۆتۆمبێلە مۆدێرنەکان شوێنی کامشەفت دەکەوێتە سەری سلندەر کە لە سەرەوەی کامشەفت بەستراوە، لەوانەیە یەک کامشەفت لەسەری سلندەر ببەسترێ پێی دەگوترێت تاکە کامشەفتی بەستراو لەسەر سلندەر، وە دیزاینی دوو کامشەفتی بەستراو لەسەری سلندەر پێی دەگوترێت دوانە کامشەفتی بەستراو لەسەر سلندەر، تێبینی ئەوە بکە لە بزوێنەری شێوە (V) یەک کامشەفت لەسەر یەک لە دوو سەری سلندەرەکان بەستراوە پێی دەگوترێت تاکە کامشەفتی بەستراوە لەسەر سلندەر. وە بزوێنەری شێوە (V) دوو کامشەفت لەسەری سلندەر بەستراوە پێی دەگوترێت دوانە کامشەفتی بەستراوە لەسەر سلندەر.[١][٢] دیزاینی چوار دەمەوانە بۆ ھەر سلندەرێک بەگشتی دوو دەمەوانە بۆ ھاتنە ژوورەوەی ھەوایە و دوانی تری بۆ چوونە دەرەوەی ھەوایە، کە دوو کامشەفتی پێویست دەبێت بۆ ھەر سلندەرێک.[٣][٤] زۆر لە بزوێنەرە گەورەکان (وەکو بزوێنەری دەریاریی) دەتوانن ھەر یەک لە کامشەفت و پەرەی زیاتریان ھەبێت تا توانا بدات بە بزوێنەرەکە بۆ رۆیشتن لەسەر یەک ئاراستە. سەرەرای ئەوەش، دەستکاریکردنی دیکەی دەمەوانەکان دەتوانرێت بە کار بھێنرێ بۆ وەستاندنی بزوێنەر.

بزوێنەرە وانکلیەکان[دەستکاری]

بزوێنەرە وانکلیەکان (کە پێشیان دەگوترێ 'بزوێنەری خولاوە') ئەم بزوێنەرانە پۆلێن دەکرێن لەسەر ھەبوونی ژمارەی پەروانەی خولاوە زۆربەی بزوێنەرە وانکلیەکان لە دوو پەروانەی خولاوە پێکدێن، ئەگەرچی لە یەک یان لە سێ یاخود تەنانەت لە چوار پەروانەی خولاوە ھاتونە بەرھەم.[٥][٦] وە یەکێکی تر لە پۆڵێنکردنی بزوێنەرە وانکلیەکان بە ھەبوونی سیستەمی چوونە ژووری ھەوا بۆ ناو بزوێنەرەکە نموونە: (naturally aspirated، تۆربۆچارج)زۆربەی بزوێنەرە وانکلیەکان ئیش بە بەنزین دەکەن. ئەگەرچی سەرەتا دیزڵ تێیدا بەکار دەھات.

بزوێنەرە گاز تۆرباینەکان[دەستکاری]

بزوێنەرە گاز تۆرباینەکان بەزۆری بەکاردێت لە فرۆکەکان، بەگشتی جیادەکرێنەوە بۆ چەند بەشێک لەوانە:

  • تۆربۆجێت، گازەکان دەگوازرێنەوە بەناو نۆزڵ.
  • تۆربۆفان، گازەکان دەگوازرێنەوە بە ھۆی پانکەی جۆگەدار.
  • تۆربۆپرۆپ، گازەکان دەگوازرێنەوە بەھۆی پانکەی بێ جۆگەوە، بەگشتی بە پلەیەکی جیاواز.
  • تۆربۆشەفت، گاز تۆرباینەکان کاردەکەنە بۆ بەرھەمھێنانی تۆرکی میکانیکی لەجیاتی پاڵھێز.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Camshaft Basics". www.oregoncamshaft.com. Retrieved 2016-02-05. {{cite web}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "OHV, OHC, SOHC and DOHC (twin cam) engine - Automotive illustrated glossary". Samarins.com. Archived from the original on 26ی Juneی 2019. Retrieved 2016-02-05. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  3. ^ "How Car Engines Work". HowStuffWorks. Retrieved 2016-02-05.
  4. ^ "Cam Follower Bearings On Emerson Bearing". products.emersonbearing.com. Retrieved 2016-02-05.
  5. ^ "Technically Interesting: Dr. Wankel's Quad-Rotor Mercedes SL". www.bringatrailer.com. 21 March 2018. Retrieved 31 August 2019.
  6. ^ "How a Four-Rotor Wankel Engine Works". www.roadandtrack.com. 23 November 2016. Retrieved 31 August 2019.